Monthly Archives: تشرینی یه‌كه‌م 2016



ئەردۆگان لە پشتی پەردەکەوە چی لەهەگبەدایە !؟



عەبدوڵا ساڵح وورد بینی زۆری ناوێ بۆ ئەوەی لەو ڕاستیە تێبگەین کە شادەماری داعش هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێ حکومەتی تورکیا بووە . هاوکاری و کردنەوەی سنورەکانی تورکیا بۆ چەکدارانی داعش چ بۆ ئاودیو بوون ، چارەسەری بریندار ، گەیاندنی چەک و تەقەمەنی و پارەی قەتەر و سعودیە تا دەگاتە بازرگانی کردنی نەوت و کەل و پەلی دیکە ...

زیاتر »

به‌بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری 99 ساڵه‌ی بەرپابوونی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر



به‌رگری کردن له‌ شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئازاد ئارمان گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین وه‌رچه‌رخان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ڕوودانی (به‌رپابوونی) شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بوو له‌25 ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 دا لە روسیا، به‌ڕێنمایی و ڕێبه‌ری به‌لشه‌فیه‌کان. 99 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌رده‌مانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا(جه‌نگی وڵاته‌ئیمپریالیستی یه‌کان) بۆ دووه‌مین جار دوای کۆمۆنه‌ی پاریس چینی کرێکارانی ڕوسیا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست و شوراکان بوون به ‌شێواز و ئۆرگانی ده‌سه‌ڵات ...

زیاتر »

جەنگ، میلیتاریزمی سەرمایەداری : ڕزگار عوسمان



  میژووی مرۆڤایەتی پریەتی لە باسی جەنگ و خوین ڕشتن بە بیانووی ئاین، خێل، نەژاد و نەتەوەیی …، بەڵام هیچ کاتێکیش هێندەی ئیستا مرۆڤایەتی لە ژیر هەرەشەی گەورەدا نەبووە. سەرمایەداری لەگەڵ گەشەی خۆی و بازاردا، زۆرترین پەرەشی بە بەرهەمهینانی چەک و گەشەی میلیتاریزم داوە. هەموو جەنگی میلیتاریزمەکان کۆمەلیک جەنگی نارەوان و لەپیناوی داڕشتنەوەی هاوکێشەی سیاسی و ئابووری لەبەرژەوەندی چینی سەرەوەی ...

زیاتر »

بایكۆت بەردەوامە



رونكردنەوەیەك لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچە خۆران و قوتابیان و كەسوكارە بەڕێزەكانیان . *بەڕێزان لە ئەنجامی خەمساردی و بە دەنگەوە نەهاتنی دەسەڵات دارانی هەرێمی كوردستان و درێژەكێشانی ستەمی بە ناو پاشەكەوت و قورس بوونی بژێوی ژیانی مامۆستایان و مووچە خۆران، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری دا بە بەردەوام بوونی لە چالاكیەكانی بە ئەنجام دانی خۆپیشاندان بە ...

زیاتر »

كەوتنی دیواری بەرلین: دواى 20 ساڵ



نوسینی : ئالان ودز، وەرگێرانی : پێشڕەو محمد ساڵی 2009 ساڵی زۆرێك لە ساڵیادەكان بوو وەك كوژرانی ڕۆزا لۆكسمبۆرگ و كاڕڵ لیبكنخت، دامەزرێنەری ئەنتەرناسیۆنال كۆمۆنیستیی و كۆمۆنی ئاستۆریا. هیچ یەكێك لەم ساڵیادانە لە چاپەمەنییەكانی سەرمایەدارییدا نابینیتەوە. بەڵام ساڵیادێك هەیە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە: لە 9ی تشرینی دووەمی 1989، سنووری نێوان ئەڵمانیای خۆرهەڵاتیی و خۆرئاوایی بەفیعلیی كرایەوە. كەوتنی دیواری بەرلینیان لە مێژوودا ...

زیاتر »

قەیرانی سەرمایەداریی و وەزیفەى ماركسیستەكان



سوڕی ئابووریی و خەباتی چینایەتی جیهان ئەزموونی قوڵترین قەیران لە 1930ـەوە تاكو ئێستا دەكات. ترۆتسكی دەیگوت یەكێك لە قورسترین و ئاڵۆزترین ئەركەكانی بەردەم شیكاریی ماركسیستیی وەڵامدانەوەى ئەم پرسیارەیە: “لە چ قۆناغێكداین؟” شتێك بە ناوی قەیرانی كۆتایی سەرمایەداریی بوونی نییە. بەڕادەیەك ئەم دووسەد ساڵە، بازنە و خولانەوەى داڕمان و لەناوچوونی خەسڵەتی هەمیشەیی سەرمایەداریی بووە. دواجار سیستەمی سەرمایەداریی بەردەوام تەنانەت لە قوڵترین ...

زیاتر »

بەرگریكردن لە تیۆر – یان تا ئێستا نەزانیی كۆمەكی بەكەس نەكردووە



نوسینی : ئالان ودز ، وەرگێرانی : پێشڕەو محمد بڵاوبوونەوەى كۆمەڵە وتاری “خەباتی چینایەتیی لە كۆماری ڕۆمدا” خواست و مەیلێكی بەرچاوی لەلایەن خوێنەرانی سایتی ماركسیست دۆت كەم (Marxist.com)ی بەدوای خۆیدا هێناوە. بەپێی ئەو زانیاریانەى لەلایەن هاوكارانی بەشی ئیدیتۆرەوە بە من گەیشتوون ژمارەى بینەرانی سەربەخۆى ئەم وتارانە گەیشتوون بە ژمارەگەلێكی بێ وێنە واتا نزیكەى 2200 بوار، كە زۆر بەرزترە لە ئاستی ...

زیاتر »

سەرەتایەك بۆ ماتریالیزمی مێژوویی



نوسینی : Rob Sewell و Alan Woods   ، وەرگێڕانی : کارزان عزیز كاتێك تەماشای مێژوو دەكەین، وادەردەكەوێت فەوزایەك یان پرۆسەیەكی پڕ لە ناكۆكی بێت. ڕووداوەكان لە سەرلێشێوانی شۆڕشەكان، جەنگەكان، ماوەی گەشە و داڕووخاندا لەناودەچن. ململانێی چینەكان و نەتەوەكان لە ناو فەوزای گەشەی كۆمەڵایەتیدا دەخولێنەوە. چۆن دەتوانین لەم ڕووداوانە تێبگەین و ڕوونیان بكەینەوە كە وادەردەكەون هیچ ڕیشەیەكی عەقڵییان نییە؟ لە سەرەتادا، ...

زیاتر »

شارستانیەت و بەربەریەت و جیهانبینیی ماركسیانە بۆ مێژوو



ئالان ودز – وەرگێڕانی کارزان عزیز دەوترێت هێنری فۆرد گوتوویەتی “مێژوو بێ مانایە(بەنك)”، بۆ ئەوانەی كە ئاشنانین بە ئاڵۆزیی زمانی باو یان سەرجادەی ئەمریكی، وشەی بەنك بۆ شتێك بەكاردێت كە بێمانایە و بێمانایی ئاماژەیە بە شتێك كە هەڵگری هیچ مانایەك نییە. ئەو گوتراوەی هێنری فۆرد كە زۆر سەرنجڕاكێش نییە، دەربڕی بۆچوونێكە كە لە ساڵانی ڕابردوودا توانی هێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە. ...

زیاتر »

خوێندنەوەیەکی ماتریالیستانە بۆ 27 ی سێپتێمبەری 2016



نادر عبدالحمید یەکەم: ئەڵقەیەك لە زنجیرەیەکی نەپساوە، چرکە ساتێك لە پڕۆسەیەك. 1. ئەم دیاردەیەی هاوکات مانگرتن و خۆپێشاندان، کە لە 27ی سێپتێمبەری 2016 لە زۆرێك لە شار و شارۆچکەکانی زۆنی سەوزی ژێر دەسەڵاتی (یەکیەتی و گۆڕان) لە کوردسانی عێڕاقدا خۆی خستەڕوو، بەردەوامی زنجیرە ناڕەزایەتیەکی نەپساوەیە و لەم چرکە ساتە دیاریکراوەدا گەیشتۆتە ئەم ئاستەی ئێستای و لەم شکڵەدا خۆی دەرخستوە. هەروەك ...

زیاتر »