ئەکرەم سەعید: یەکەم- سه‌رهه‌ڵدانی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مارکس له شیکارێکی ماتریالیزمی مێژووییه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات، له قۆناغه سه‌ره‌تایه‌کانی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه
ئه‌وه ده‌بینی که سه‌ره‌تایترین وگشتیترین ده‌سه‌ڵات بریتی بووه له‌و – هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی – که له یه‌کیه‌تی توانا ساده‌کانی مرۆڤاکان له پرۆسه‌ی دابینکردنی پێویسته‌کانی ژیان له‌دایک بووه،
ووه‌ک شێوه‌ێکی ڕێکخستنی ساده بووه بۆ دابه‌شکردنی کاروبهرههمهکان به یه‌کسانی. هۆکاری په‌یدا بوونی ئه‌م هێزه گچکه کۆمه‌ڵایه‌تییه وڕێکخستنی کاروباره‌کانی ئه‌و کۆمۆنه سادانه له پێداویستی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان سه‌چاوه‌ی گرتووه، که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانیه‌تی ده‌گرێته‌وه وبۆ جێبه‌جێکردنی کاری به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌که لانی که‌م ده‌سته‌ێکی هه‌ڵبژێراوی له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌له گچکه‌یه پێویست ده‌کرد که ئهرکاکانی ڕاپه‌ڕاندنی ڕێکخستنه‌که بخه‌نه سه‌ر شانی خۆیان، ئه‌م ده‌سه‌ته‌یه هه‌رچۆنێک هه‌ڵبژێرابن وژماره‌یان چه‌ند بوو بێ، بریتی بوون له ده‌سته‌ێکی ده‌سه‌ڵاتدار. ده‌سه‌ڵاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ته‌که خه‌ڵکانی کۆمۆنه‌که پێی نامۆ نین، ووه‌ک هێزی خودی یه‌کگرتووی خۆیان دێته پێش چاویان، بۆیه خۆبه‌خۆی وبێ زۆره‌مله‌یی ملکه‌چی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌بن. ئه‌نجلز له – دژی دۆهه‌رنیک – دا ده‌نووسێ :
” هه‌روه‌ک چۆن خه‌ڵکی سه‌ره‌تایی له مه‌مله‌که‌تی ئاژه‌ڵان ده‌چنه ده‌رێ – به مانای ته‌سکی ووشه‌که – ئاواش ده‌چنه ناو مێژوو، که هێشتا شێوه ئاژه‌ڵێکن، دڕنده‌و ووشک، ده‌سته‌وه‌ستان ڕاوه‌ستاون به‌رامبه‌ر هێزی سروشت، نامۆ وناهۆشیار به‌هێزی خۆیان، وهه‌ژار وه‌ک مه‌ڕو ماڵات یان که‌مێ له‌وان به به‌رهه‌متر.
له‌و ساتانه‌ی که یه‌کسانی باو بووله هه‌لومه‌رجی بژێوی، وبۆ سه‌رۆکی خێزانه‌کان جۆرێک له یه‌کسانی هه‌بوو له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و لانی که‌م چینه‌کان بوونیان نه‌بووه، له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه نیشته‌جێ بوووانه‌ی که به‌کاری کشتوکاڵه‌وه خه‌ریک بوون. له نێوان ئه‌م کۆمه‌ڵانه له سه‌ره‌تاوه گه‌لێ به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش هه‌بوو که ناچاری ده‌کرن پاسه‌وانی بکرێ، وئه‌م ئه‌رکه ڕابسپێرن به چه‌ند ئه‌ندام که له ژێر چاودێری گشت‌دا بوون: وه‌ک ناوبژیکردن له کاتی کێشه‌دا، ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی هه‌ند که‌س که زیاد له مافیان تێده‌په‌رن، پاسهوانکردنی دابه‌شکردنی ئاو به تایبه‌تی له ناوچه گه‌رمه‌کان وفهرمابهریهتی ئاینی.. هیتد، ئاشکرایه که بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکانه ده‌سته هه‌ڵبژێراوه‌که قه‌باره‌ێک له ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت، که ئه‌وه سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن ده‌نوێنێ، ولهتهک پێ به‌پێی زیاد بوونی هێزی به‌رهه‌م هێنان وچڕبوونی دانیشتوان دوو جۆر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌هاته گۆر، لێره به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش وله‌وێ به‌رژه‌وه‌ندی ناکۆک له نێوان ده‌سته‌و تاقمی جیاوازه‌کان، که ده‌بووه مایه‌ی یه‌که‌ێکی گه‌وره‌تر، وئه‌مه به ڕۆلی خۆی ده‌بووه هۆی دابه‌شکردنی نوێ بۆ کار‌و پێکهێنانی ده‌زگاێک له پێناوی پارێزگاری له به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش وگشتی، وبه‌ره‌نگاری به‌رژه‌وه‌ندیه دژبه‌یه‌که‌کان، وئه‌م ده‌زگایه ناوه‌ندێکی بۆ خۆی داگیر ده‌کرد به ڕوی هه‌ر ده‌سته‌و تاقممک به جیا، وزۆر جاڕیش ناوه‌ندێکی نه‌یار. ئه‌م ده‌زگایه که ئیدی بۆته نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو به‌رامبه‌ر هه‌ر تاقمێک به ته‌نها، وئه‌م ده‌زگایه لێره‌وه به خێرای سه‌ربه‌خۆییه‌کی خودی گه‌وره‌شی بۆ خۆی په‌یدا ده‌کرد، جا ئه‌وه به هۆی میراتی ئه‌رکه‌وه بووبێ – له جیهانێکدا هه‌موو ئه‌رکه‌کان جێ به‌جێ ده‌کرا وه‌ک له سروشتدا – یان به‌هۆی نه‌توانای ده‌ستبه‌ردار بوون لێی به‌هۆی زیاد بوونی مشت ومڕی ده‌سته‌و تاقمه‌کان، به‌ڵام چۆن به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی توانی له‌گه‌ڵ کاتدا، به‌رز بێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆی خودی هه‌بێت به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵ ببێ به ده‌سه‌ڵاتێک به‌بان سه‌ری کۆمه‌ڵگه، وچۆن خزمه‌تکارێکی سه‌ره‌تای وێنه‌که‌ی هێدی هێدی گۆڕا وبووبه سه‌ید، وچۆن ئه‌م سه‌یده ده‌رکه‌وت وه‌ک سوڵتانێک وزۆردارێکی ڕۆژهه‌ڵاتی، یان وه‌ک فهرمانبهرلای هۆزه‌کانی گریک یان وه‌ک ڕابه‌رێک لای خێلی سلتیه، ئه‌مه بۆمان گرنگ نییه لێره‌دا، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م ڕاستییه‌یه : که به جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه کۆمه‌ڵاته‌تیه‌کان له گشت جێگایه‌کدا بۆته پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ودواتر هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی نه‌بووه له هیچ ماوه‌ێکی مێژووی ته‌نها کاتێ ئه‌م ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی به‌جێ گه‌یاندووه.” ئه‌نجلز - دژی دۆهه‌رنیک لاپه‌ڕه ۲۱۵/ دار یمشق لنشر ۱۹٦٥…
تیۆری مارکس بۆ ده‌سه‌ڵات -2-
وه‌ڵام به ڕه‌خنه‌کانی کاک به‌ختیارعه‌لی *
1/ مارکس له سه‌رمایه ده‌نووسێ: ” هاوکاری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه له پرۆسه‌ی دابینکردن ودابه‌شکردنی پێویسته‌کانی ژیان، یه‌کیه‌تی توانای تاکه‌که‌نی کۆمه‌ڵگه وه‌ک هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌رده‌خات، و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌نوێنێ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌تا سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له‌پانتای به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌یدا ده‌بن له بواره‌کانی ئابووری وماف وبیروباوه‌ر”. ( مارکس – نتائج عمله الانتاج المباشر- ترجمه فالح عبد الجبار/ دراسات الاشتراکیه).
۲/ دواتر گرنگ ئه‌ویه که‌چۆن وله‌چ هه‌لومه‌رجێک وپرۆسهێکدا له‌ته‌ک په‌یدا بوونی چینه‌کان له ناو هه‌ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی وا به‌بان سه‌ری کۆمه‌ڵگه‌وه‌یه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی ئه‌و چینه‌ی که له ڕووی ئابووریه‌وه زاڵه، وڕه‌نگ وشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، وده‌بێته پاسه‌وان وپارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی باڵا ده‌ست ده‌کات وده‌بێته ئامرازێک بۆ سه‌رکوتی چینی ژێر ده‌سته. مارکس له نامه‌کانیدا ده‌نووسێ ( له‌ته‌ک په‌یدابوونی چینه‌کان له‌کۆمه‌ڵدا، ئیدی هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی به شێوازێکی زۆر شێواو له‌چوارچێوه‌ی چمکی ده‌سه‌ڵات ته‌عبیری لێ ده‌کرێ، وخه‌ڵکی نامۆ ده‌بن به‌و ده‌سه‌ڵاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی خۆیان که‌کۆی هێزی خودی خۆیانه‌و وا له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینێک به‌ر ته‌سک کراوه‌ته‌وه، که زیاتر ڕه‌نگی پاوانخوازیی چه‌وسێنه‌رانه‌ی له خۆی گرتووه.)- مارکس/انجلز- رسائل المختاره / دار النشر موسکو.
– وه‌ڵام به ڕه‌خنه‌کانی گۆڤاری بوون و ڕه‌هه‌ند –
له ژماره‌کانی ئه‌دوو گۆڤاره‌دا، چه‌نده‌ها ووتارههیه که شیکاری مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی له گۆڤاری بوون ژماره ۳-٤ساڵی ۱۹۹٦دا ڕه‌خنه‌کانی کاک به‌ختیارعه‌لی له تیۆری ده‌سه‌ڵات لای مارکس به‌رچاو ده‌که‌وێت. نووسهردهنووسێ: ( تیۆری ده‌سه‌ڵاتی مارکس له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر تیۆری ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه). بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی ۳۳. له وه‌ڵام به‌م په‌ڕه‌گرافه لاواز وسهرزارهکییهی که ڕه‌خنه له تیۆری ده‌سه‌ڵاتی مارکس ده‌گرێ، سه‌ره‌تا سه‌رکه‌وت ونه‌بووه له خسته ڕووی تیۆڕهکه وشێواندوویهتی. وه‌ک ووتمان له به‌شی یه‌که‌م مارکس پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کات که(هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه) به‌مانا فراوانهکی، که شێوه‌ی جیاجیا له خۆی ده‌گرێت، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئابووری، سیاسی وهزری. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به پێی هه‌لومه‌رجی مێژووی وبابه‌تی کۆمه‌ڵگه له په‌یوه‌ندیدان وجێگاو ئه‌وله‌ویه‌تی جیاواز وه‌رده‌گرن. بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیدا له کۆمۆنه سه‌ره‌تاییه‌کاندا وه‌ک پێویستی پاسه‌وان وزابتی کۆمه‌ڵگه دروست بوو، بۆ وه‌لام دانه‌وه به جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کان، شێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رچۆنێک بووه هێشتا مارکس به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی پێناسه نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر چی له پرۆسه‌ی گه‌شه کردنیدا، هه‌رئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵبژێراوه بۆته ناو‌کی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت. دواتر له ته‌ک گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵ وپه‌یدابوونی چینه‌کان له پرۆسه‌ێکدا، ده‌سه‌ته وههیئهتهکانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌شه ده‌که‌ن ودهگۆڕێن بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و چینه‌ی که وا له ڕووی ئابووریه‌وه باڵاده‌سته، وخۆی وه‌ک ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا فه‌رز ده‌کات. لێره‌وه به‌دواوه ئیتر ده‌وڵه‌ت ده‌بێته باشترین وگرنگترین ئامرازی فه‌رمانڕه‌وای سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و چینه‌ی له ڕووی ئابووریه‌وه باڵاده‌سه‌ت. بۆیه ڕاست نیه بووترێ که لای مارکس ده‌سه‌ڵات له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر تیۆری ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه. چونکه به‌لای مارکسه‌وه خودی ده‌وڵه‌ت دیارده‌ێکی ده‌سه‌ڵاته، ئامرازێکی ده‌سه‌ڵاتی چیننی باڵا ده‌سته، به‌ڵێ ڕاسته گرنگترین ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه، به‌ڵام هه‌رگیز بنه‌ڕه‌ترین ده‌سه‌ڵات نییه تا مارکس تیۆری ده‌سه‌ڵاتی خۆی لهسهرههڵچنێ، چونکه ده‌وڵه‌ت وه‌ک ناوه‌ندی چڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وفه‌رمانڕه‌وای چینێک له‌سه‌ر پاییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری ڕاوه‌ستاوه، له خولی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌دا. … ماویه‌تی*
______________________
* ئه‌م پۆسته ده‌قی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ێکی ووتاری – ڕوانگه‌ی مارکس بۆ ده‌سه‌ڵات / وه‌ڵامێک به ڕه‌خنه‌کانی گۆڤاری بوون – له ساڵی ۱۹۹۹ له گۆڤاری – بیری نوێ – ژماره ۱۹ ی حیزبی شیوعی کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه. بۆ خوێندنوه‌ی ته‌واوی ووتاره‌که سه‌یری گۆڤاری ناو براو بکه.
تیۆری مارکس بۆ ده‌سه‌ڵات -۳-
وه‌ڵام به ڕه‌خنه‌کانی کاک به‌ختیارعه‌لی *
ڕه‌خنه‌ێکی سه‌ره‌کی نۆێگهریهکان له تیۆری ده‌سه‌ڵاتی مارکس، له چه‌ند دێڕێک‌دا به‌ختیار عه‌لی له گوتارێکیدا به‌م جۆره فۆڕمۆڵبهندی کردبوو: ” ئه‌زموونی کۆمۆنیزمی جیهانی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵکداره تایبه‌ته‌کان ودهسگا دهسهڵاتدارهکانچهندهها پنتی دیکه هه‌یه‌و چه‌ندین ناوه‌ندی ترهه‌یه ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م ده‌هێنێ، یان هه‌ر سروشتی په‌یوه‌ندیه‌کان له ناویا سروشتێکه ده‌سه‌ڵات جڵه‌وی ده‌کات وکۆنتڕۆڵی به‌شه‌کانی ده‌کات. له ڕاستیدا مارکسیزم له بۆچوونیا بۆ نه‌مانی ده‌وڵه‌ت، هیچ یه‌کێ له‌م خاڵانه ناخاته ناو یاریه‌که‌وه‌و حسێبیان بۆ ناکات. ده‌سه‌ڵات ته‌نها له مالکهکانهوه هه‌ڵناقوڵێت، مالکهکانیش ته‌نها که‌س نین که پێویستیان به ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، ده‌وڵه‌تیش ته‌نها ده‌سگای پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵکداران نییه، به‌ڵکو به‌ڵکو پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو ده‌سه‌لاتدارانه، که بڕێکی زۆری ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵقوڵاوی سیسته‌می ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تین نه‌وه‌کو هه‌ڵقوڵاوی سیسته‌می مالیکهت.” گۆڤاری – بوون ساڵی – ۱۹۹٦ ژماره‌ی ٤/۳ لاپه‌ڕه‌ی ٥۱.
* ” له مارکسیزمدا ئه‌و چینه‌ی له ڕووی ئابووریه‌وه باڵا ده‌سته. هه‌ر ئه‌و چینه له ئاستی سیاسشیدا ده‌بێته چینی بڵا ده‌ست”. بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه ل ۳۸.
* ” تا ئه‌ندازه‌ێکی زۆریش ده‌سه‌ڵات له تیۆری مارکسدا ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تییه‌و شوێنی به‌رجه‌سته بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش سیستمی کۆنتڕۆڵی چینی خاوه‌ن که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌م هێنانه به‌سه‌ر چینه‌کانی دیداو ئاشکراشه ئه‌و سیسته‌مه له ده‌وڵه‌تدا ده‌گاته باڵاترین فۆرمی کریگه‌ری خۆی “. ل ۳۸ هه‌مان سه‌رچاوه.
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م دوو ڕسته‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیۆری مارکس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئابووری چینی برجوازی ڕوون بکه‌ینه‌وه:
به شێوه‌ێکی گشتی بۆ کۆمه‌ڵگه چیناییهتیهکان له خولی ئاساییاندا، ئه‌وه ڕاسته که مارکس بڕوای وایه که ده‌سه‌ڵاتی ئابووری چینێک پایه وبناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وهزری ئه‌و چینه‌یه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. به واتاێکی تر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زاڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و چینه‌یه که له ڕووی ئابوورییه‌وه زاڵه. ئه‌م تێزه گشتییه‌ی مارکس دیدێکی ماتریالیزمییه و به‌وه خۆی جیا ده‌کاته‌وه له دیدگای ئایدیالیسته‌کان که بڕوایان وا بوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پاییهکهی شتێکی دییه (وه‌ک فکر یان هێز وئیراده). به‌ڵام مارکس بیرمه‌ندێکی دیالیکتیکییه، واته وا ته‌ماشای واقع ومێژوو ناکات که له قاڵبی جامدا به‌رجه‌سته ده‌بن بێ گۆران، واته به‌لای مارکسه‌وه جگه له دراسه‌کردنی دیارده‌کان له – بوونیاندا – گرگنتر له‌وه دراسه‌ی دیارده‌کانه له – بزووت و گۆڕانیانه-، ومارکس وێڵی دۆزینوه‌ی (یاساکانی گۆڕان وگه‌شه‌ی دیارده‌کانه) به‌تایبه‌تی دراسه‌کردنی دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجی ئاسای وشۆڕش ی کۆمه‌لگه‌دا، ئه‌و تێزه گشتییه‌ی مارکس دروستی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، بۆیه مارکس – په‌یوه‌ندی ئابووری و سیاسه‌ت – له‌سه‌ر یه‌ک هێڵی گشتی دیار ناکات بۆ گشت ساته‌کانی کۆمه‌ڵگه.
باڵا ده‌ستی چینێک له ڕووی ئابووریه لای مارکس چی ده‌گه‌ێنێ ؟!.
به‌شێوه‌ێکی گشتی لای مارکس له کۆمه‌ڵگه چینایه‌تیه‌کان – کۆیلایه‌تی، ده‌ره‌به‌گایه‌تی، سه‌رمایه‌داری -، پڕۆسه‌ی کاری به‌رهه‌م هێنانی پێویستیه‌کانی ژیان، ئه‌نجامی پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی زێدهبهرههمه، وئه‌و چینه‌ی ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر زێدهبهرههمدا، ئه‌وه چینی باڵا ده‌سته له ڕووی ئابوورییه‌وه؛ واته جیاکردنه‌وه‌ی زێده‌به‌رهه‌م له چینی به‌رهه‌م هێنه‌ران وگۆڕنی بۆ خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی خۆی، ئه‌مه هه‌م کرۆکی ده‌سه‌ڵاتی ئابوورییه وههم خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر سێ کۆمه‌ڵگه چینایه‌تییه‌کانی سه‌ره‌وه‌یه که باسمان کرد. دیاره لێکدانه‌وه‌ێکی گشتی له‌م چه‌شنه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئابووری هێشتا ناتوانێت تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی – ده‌سه‌ڵاتی ئابووری سه‌رمایه – که چینی برجوازی تیشکدانه‌وه‌ی ئینسانیه بۆ سه‌رمایه – ڕوون بکاته‌وه. بۆیه ده‌بێت له شیکردنه‌وه‌ی گشته‌وه به‌ره‌و شیکردنه‌وه‌ی تایبه‌ت بچین
تیۆری مارکس بۆ ده‌سه‌ڵات -٤-
وه‌ڵام به ڕه‌خنه‌کانی کاک به‌ختیارعه‌لی *
ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری له کۆمه‌ڵگه‌ی – کۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی – جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که له کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌که‌م – پرۆسه‌ی کاری به‌رهه‌م هێنان -ی زێدهبهرههمه، چینێک ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ئه‌م زێدهبهرههمهداو ده‌یکاته خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی خۆی، وبه‌مه ده‌بێته چینی باڵا ده‌ست له ڕووی ئابوورییه‌وه. ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌کی جیاوازی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگه‌ی – سه‌رمایه‌داری وکۆمۆنهی سه‌ره‌تاییه -، هه‌ر ئه‌م نیشانه‌یه‌ش خاڵی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریه له‌ته‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی – کۆیلایه‌تی ودهرهبهگایهتیدا. واته ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌دارییه که جیایی ده‌کاته‌وه له کۆمه‌ڵگه‌کانی تری چینایه‌تی، وئه‌وه‌ی نیشانه‌ی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری چینی برجوازییه، ئه‌وه‌یه له – په‌یوه‌ندی سه‌رمایه وکاری بهکرێگهرته- دا له پرۆسه‌ی کاری به‌رهه‌م هێناندا، زێده‌به‌رهه‌م به شێوه‌ی زێده‌بایی به‌رهه‌م دێت، که سه‌رمایه‌داران به هۆی خاوه‌ندارییه‌تییان بۆ ئامرازه‌کانی به‌رهه‌هێنان، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن، ئه‌مه باڵادهسهتی ئابووری چینی برجوازییه وهه‌ر ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆکی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تییه له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا.
بۆ که‌سێکی وه‌ک مارکس که له جه‌وهه‌ری سه‌رمایه‌داری تێگهیووه که بریتییه له – په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌و کاری کرێگرته – بۆ به‌رهه‌م هێنان ودووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی زێده‌بایی، ئه‌وه چاک ده‌زانێ که دیارده‌و شێوه جیاجیاکانی پێکهاتی ئابووری کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری، که له ڕووی مێژووییه‌وه پێش سه‌رمایه‌داری مه‌وجود بوون وه‌ک – خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی، دراو، کاڵا، دراو- ئه‌وانه جه‌هه‌ری سیسته‌مه‌که نین، وله سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌و دیاردانه ده‌چنه ژێر ڕکێفی یاسای – به‌رهه‌م هێنانی زێده‌بایی – وده‌بنه شێوه‌ی ده‌رکه‌ووتنی سه‌رمایه له ڕووی ده‌ره‌کییه‌وه. بۆیه مارکس دووره له‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که بڵێ – به گۆڕینی ئه‌و دیاردانه وشێوه ده‌ره‌کیانه‌ی سه‌رمایه بۆ هه‌ر شێوه‌ێکی تر به‌ته‌نها وبه‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی – په‌یوه‌ندی کار‌و سه‌رمایه وکۆتایهێنان به به‌رهه‌م هێنانی زێده‌به‌ها – سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه کۆتایی دێت. چونکه لای مارکس هیچ کام له‌و دیاردانه‌ی شێوه‌ی ده‌رکه‌وتنی سه‌رمایه نه جه‌وهه‌رین ونه شێوه‌ێکی ڕه‌های سه‌رمایه‌ن، ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نداریه‌تی سه‌رمایه، میکانیزمه‌کانی بۆربۆڕێن وبازاڕی ئازاد شێوه‌ی کلاسیکی سه‌رمایه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه جه‌وهه‌ری سه‌رمایه نین تا به گۆڕانیان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه کۆتایی بێت.
که‌واته به پێی ئه‌و تیۆرییه‌ی مارکس بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئابووری ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامگیرییه:
1/ باڵا ده‌ستی ئابووری چینی برجوازی له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر – ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زێده‌باییدا وه‌ستاوه – وپهیوهدنی بناغه‌ی ئابووری ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه – په‌یوه‌ندی کاری به‌کرێ گرته‌و سه‌رمایه‌یه -، بۆیه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی – ئابووری و سیاسی – سه‌رمایه، ده‌بێت له پرۆسه‌ی گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و سۆشیالیزم – په‌یوه‌ندی کاری کرێگرته‌و سه‌رمایه – ههڵوهشێنیرێتهوه، به جێبه‌جێکردنی یاسای – هه‌رکه‌س به پێی کاری خۆی بۆ هه‌رکه‌س به پێی توانای خۆی -، وه ته‌نها قایل بوون به گۆڕینی خاوه‌نداریه‌تی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان له – تایبهییهوه بۆ ده‌وڵه‌تی گشتی – ئه‌وه ته‌نها شێوه‌ی حقوقی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێنانمان گۆریووه که زامنی بن بڕکردنی ته‌واوی باڵاده‌ستی سه‌رمایه نییه له ئابووریدا، هه‌ر بۆیه ڕیسک زۆره که دێوه‌زمه‌ی سه‌رمایه جارێکی دی له شێوه‌و دیارده‌ی نوێ خۆی ده‌رخاته‌وه هه‌م له ئابووری وههم له سیاسه‌ت.
2/ له ته‌واوی شۆڕشه‌کانی چه‌رخی بیسته‌مدا، نه‌ک – په‌یوه‌ندی کاری کرێگرته‌و سه‌رمایه – ههڵنهوهشێندراوهنهتهوه، به‌ڵکه چمکی – خاوهنداریرتی گشتی به‌رهه‌م هێنه‌ران بۆ ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان – پوچه‌ڵکراوه‌ته‌وه له ناوه‌ڕۆکی خۆی وگۆڕدراوه به چمکی – خاوه‌نداریه‌ت ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رمایه – که ئه‌و شێوه‌یه خۆی شێوه‌ێکی گونجاوه بۆ سه‌رده‌می مۆنۆپۆلی سه‌رمایه‌داری.- ۳/ لینین له هه‌موومان باشتر له سه‌رمایه وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حاڵی بوو، به‌ڵام له شۆڕشی ئوکتۆبه‌ردا دووای ڕماندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی برجوازی، نه‌یتوانی به عه‌مه‌لی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری سه‌رمایه کۆتایی پێ بهێنی، وبه‌مه شۆڕشی ئوکتۆبه‌ر شکستی خوارد، که‌واته کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئابووری سه‌رمایه که ناوه‌ڕۆکی شۆڕشی سۆشیالیزمه، یه‌ک مه‌سه‌له‌ی تیۆری نییه، به‌ڵکه یه‌ک مه‌سه‌له‌ی عه‌مه‌لییه.
* هه‌ڵبه‌ته ئامانج له‌م چه‌ند پۆسته بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی تیۆری ده‌سه‌ڵات لای مارکس، وناوهێنانی به‌ڕێز کاک به‌ختیار عه‌لی له‌م نێوه‌دا، بۆ شکاندی ئه‌و به‌ڕێزه نیه، ده‌شێ کاک به‌ختیار بۆچوونی له مه‌ڕ ده‌سه‌ڵات ئێستاکه جیاواز بێت وه‌ک له بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر. کاره‌که‌ی من سوود وه‌رگرتنه له ووتارێکی کۆنی خۆم بۆ ده‌سه‌ڵات لای مارکس ودواتر خوێنه‌ر له‌م زنجیره پۆسته‌دا بۆی ده‌رده‌که‌وێت، من چ گۆڕانێک به‌سه‌ر تێگه‌یشتنمدا هاتووه بۆ ده‌سه‌ڵات. مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه: وێنه‌ی که‌سێک ببینه به لاوی ودواتر وێنه‌ێکی هه‌مان که‌س ببینه به پیری، جیاوازی زۆر به‌دی ده‌که‌یت له ڕوخساری هه‌مان که‌س له‌و دوو وێنه‌یه دا، هه‌مان شت دروسته بۆ نهماێک که ده‌بێت به دره‌خت، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رمایه له خولی کلاسکیک وخولی ئێستایدا مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات گۆڕانی جیدی به‌سه‌ر هاتووه بێ ئه‌وه‌ی تیۆری مارکس تێپه‌ڕێنێ.
.ماویه‌تی..