چەند سەرنجێکی سەرپێی ڕەو سبەی

نادر عبدالحمید: بەجیا لەوەی تا چەند مانگرتنی سەراسەری و خۆپێشاندان لە سبەینێدا،پانوبەرین و بەرفراوان دەبن یان نا، کوردستان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی نوێ دەکاتەوە. ئەمە بزوتنەوەیەکی ڕەوایە کە بەدرێژای چەند ساڵی ڕابردووی دوای شوباتی ٢٠١١ لە حاڵەتی شکڵگیری، پێشڕەوی و پاشەکشە، وە هەڵچون و داچوندا بووە و تا ئێستای هێناوە. ئەم بزوتنەوەیە، دژی بارودۆخێکی ناهەمواری ئابوری و کۆمەڵایەتیە کە دەسەڵاتدارەتی تا ئێستای هەرێمەکە بەرهەمی هێناوە. سبەی چرکە ساتێکی نەوعی دەبێت لە ڕاڕەوی پەرەسەندنی ئەم بزوتنەوەیەدا، جا چ بە خۆدەرخستنی لە ئاستێکی سەراسەری و بەرفراواندا وەیا چ بە پاشەکشەکە پێکردن و دامرکاندنەوەی بێت.
ئەم بزوتنەوە بەدەوری خواستگەلێکی دیاریکراوی ئابوری و کۆمەڵایەتیدا شکڵی گرتووە. ڕووبەڕووبونەوەی دەسەڵات و دەستڕۆیشتوویی دەسەڵات جگە لەسەرکوت بۆ ڕیفۆڕم و سازش لەگەڵ ئەم بزوتنەوەدا زۆر سنوردار و لاوازە، بۆیە ئەگەری پەرەسەندنی ئەم بزوتنەوەیە بۆ ئاستێکی بەرزتری کێشمەکێش لەگەڵ دەسەڵاتدا لەئارادایە. ئەمەش لە سەرێکیەوە پەیوەستە بە ئاسۆیەکی سیاسی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕ کە لەناو بزوتنەوەکەدا هەر لە ئێستاوە ئامانجدارانە کار بکات.
لە ئێستادا تەواوی حزبەکانی حکومەتی بنکەفراوان لەبەرەیەکدان و جەماوەر لە بەرەیەکی تردان. واتا بە پێچەوانەی شوباتی 2011 وە کە هەر لە سەرەتاوە ئۆپۆزیسیۆنی قەومی ئیسلامی توانی خۆی داسەپێنێت بەسەر ناڕەزایەتیەکاندا، لە ئێستادا هەر بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی کە دێتە ئاراوە، لانی کەم
لە سەرەتادا ڕووبەڕووی ئەوە نیە کە ئۆپۆزیسیۆنێکی قەومی ئیسلامی، وەیا حزبێکی ڕیفۆڕمیست بیەوێت جڵەوی بگرێتەدەست.
نەك هەرئەوەش “ماڵی کورد” وەك تەعبیرێك لە دەس
ەڵاتی بورژوازی، تێكچووە. ئەمەش جگە لەوەی کە یەک دەست ڕووبەڕووی ئەم بزوتنەوە نابنەوە بەڵام مەترسی ئەوەیە کە بە کێشمەکێش و پێکدادانی نێوان خۆیان بزوتنەوەکە ڕووبەڕووی مەترسی جدی بکەنەوە.
لە ئێستادا جگە لە حزب و ڕێکخراو گروپ گەلێکی چەپ و کۆمۆنیست، سێ دەستەی سەرپەرشتیکاری ناڕەزایەتیەکان و خۆپێشاندانەکان لە ئارادان، [دەستەی نارەزایەتی خەڵك، تۆڕی نارەزایەتی باشوور، بەرەی خەڵك] کە هەر یەك لەو دەستانە پێکهاتەیەکی بەشداربوو لە حزب و ڕێکخراو و گروپ و کەسایەتی پێکهێنەریانن. ئەوەش بەو مانایەیە کە تا ئێستا لیژنەیەکی یەکگرتوو لە ئارادا نیە کە سەرپەرشتیکەر و ڕێنماییکەری ئەو بزوتنەوەیە و ڕابەڕایەتیەکەی بێت. ئەمە خاڵێکی لاوازی ئەم بزوتنەوەیە.
دیاردەیەكی تاڕاددەیك تازە، وەخۆ کەوتنی ناسیونالیزمی چەپە لەبەرامبەر ناسیونالیزمی ڕاستڕەو کۆنەپەستی حکومەتی بنکە فراواندا و دەیەوێت لەم بارودۆخەدا ڕۆڵێکی هەبێت.
گەرچی لە ئێستادا ناسیونالیزمی چەپ وەك ڕە‌
قیب و ڕکەبەرێکی سیاسی و ئالتەرناتیڤ لەبەرامبەر چەپ و کۆمۆنیزمی کوردستاندا بەرجەستە نەبۆتەوە، بەڵام پێ بەپێی پەرەسەندنی ئەو بزوتنەوەیە ئەم ڕکەبەرێتیەش بەرجەستە دەبێتەوە.
چەپ و کۆمۆنیزمی کوردستان لەم بارودۆخەدا پەرتەوازەیە و هەڵگری ئاسۆی فکری سیاسی و ستڕاتیژی جیاوازە و نەیتوانیوە تا ئێستا لەسەر پلاتفۆڕمێك یەکگرتوو بێت، وە بەم حاڵەوە لەناو
ئەو بزوتنەوەیەدا بەشدارە.
ئەوەی بایەخدارە ئەوەیە کە چەپ و کۆمۆنیزمی کوردستان چۆن لەم بارودۆخە تایبەتەدا، بەسەر پەتەوازەیی خۆیدا زاڵ دەبێت، خۆی کۆدەکاتەوە و یەکگرتوو دەبێت، و هێز دەگرێت، وەلەگەڵ پەرەسەندنی بارودۆخەکەدا چۆن بتوانێت نەك هەر ڕۆڵ و دەورێکی هەبێت لە ناڕەزایەتیەکاندا، بەڵکو ڕوداوەکان و بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکان ڕووەو ئاقارێکی دیاریکراو کەنالێزە بکات و مۆری خۆی لە مێژووی کوردستان بکوتێ.
ئاسۆیەك و ستڕاتیژێکی شۆشگێڕانەی کۆمۆنیستی کە خوازیاری دەسەڵاتی کۆمۆنیزم بێت لە کوردستاندا، و بتوانێت پلاتفۆڕمێك بەو ئاسۆیەوە بخاتەڕوو بۆ ڕێنمایی کردنی بزوتنەوەکە، ئەو ئەڵقە ناوەندیە دەبێت کە دەتوانێت چەپ و کۆمۆنیزمی کوردستان لەناو دڵی ئەم بارودۆخەدا، بە یەکگرتوویی و بە سەرکەوتوانە بهێنێتە دەرەوە.
nadr1506@yahoo.com
26-09-2016

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

کۆرۆنا ڤایرۆس و قەیرانی جیهانیی سەرمایەداری

ئالان ودز، وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد جارێکیان لینین وتی: سەرمایەداری ترسێکە بێ کۆتایی، ئەگەر ئەتانەوێت ڕاستی ...