بهروار : April 7th, 2018 9:08 PM
Oct 11, 2016 Info@socialist-alternative هەواڵ و ڕاگەیاندن 0
بڵنگۆیهكی ئه‌لیكترۆنی سیاسیی سۆسیالیستییه، له دیدگایه‌كی ماركسیستییه‌وه ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه گرێدراوه‌كانی ده‌گرێت و خه‌بات ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چین و چه‌وساندنه‌وه.
پێگەی ئەلتەرناتیڤی سۆسیالیستی بە ئەرکی خۆی دەزانێت لێبڕاوانە بەهێزترین و سەرسەختانەترین بانگەشەی مارکسیستی دژ بە سیستمی کاری کرێ گرتە و خاوەندارێتی تایبەتی بۆرژووازی بخاتە گەڕ، دژ بە سیستمێک کە لەسەر چەوساندنەوەی توانا و وزەی کرێکاران و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دزینی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وامیی به خۆی ده‌دات. له‌هه‌مانكاتیشدا، پایە جیاوازەکانی سەرخانی کۆمەڵگای سەرمایەداری و سەرجەم دامەزراوە ياسايیهكان و ناوەندەکانی سەرکوت و چەوساندنەوە، له‌وانه دەزگاکانی پۆلیس، سوپا، دادگەریی …هتد، کە دەرهاویشتەی خودی سەرمایەداریین، جێگا ڕەخنەی توندی ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستیین.
جەنگ، هەژاریی، چەوساندنەوە، ڕەگەزپەرستی، جیاوازیی رەگەزیی و ژێردەستەیی …. هتد، بەرهەمی سیستەمی سەرمایەداریین، سیستەمێک کە کەمایەتییەکی کەم لە چینی بۆرژووازی قازانج دەبینین لە کار و بەرهەم و ڕەنجی کرێکاران کە زۆرینەن لە کۆمەڵگادا. ته‌نها ئەڵتەرناتیڤ لە بەرامبەر ئەم سیستەمەدا، سۆسیالیزمە، به مانای دامەزراندنی کۆمەڵگایەک لە سەر بنچینەی خاوه‌ندارێتی هاوبەشی بە کۆمەڵی کرێکاران و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئەو سەروەت و سامانەی کە خۆیان خولقێنەرین.
ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستیی ئامانجی ڕێكخراوبوونی خەباتگێڕانەى هەمیشەیی چینی كرێكارە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادیی و یەكسانییدا، كاركردن بە ئاراستەى بەدەستهێنانی هەموو مافە مەدەنیی و كۆمەڵایەتییەكان و ئازادییە سیاسییەكان. بەدیهێنانی ئەم مافانە دەبێتە یەكێك لە گرنگترین مەیدانەكانی خەباتی چینایەتیی و خەباتی چینی كرێكار و پێشڕەوانی كۆمۆنیستى لەپێناو گەیشتن بە دوا ئامانج.
خەباتی بەردەوامی “ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی” بریتییه لە بەرگریكردنی سەرسەختانە لە ئازادیی ڕێكخراوبوون، كۆبوونەوە، ئازادیی ڕا دەربڕین، بەرگریكردن لە یەكسانیی بێ كۆت و بەندی مافی هەمەلایەنەى ژنان و پیاوان، خەباتی بەردەوام دژ به ڕەگەزپەرستیی و جیاكاریی ڕەگەزیی و ئایینیی و تایهفەگەریی، بەرگریكردنی سەرتاپاگیر لە مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەكان و خەباتكردن لەپێناو پاراستنی مافی منداڵان، گەورەساڵان، خاوەن پێداویستیی تایبەت، پارێزگاریكردن لە ژینگە و ئاژه‌ڵ و …هتد.
ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی كار ده‌كات له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌موو ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچوون و كلتووره كۆمه‌ڵایه‌تییه ناكۆمۆنیستییه باوه‌كانی نێو ڕیزه‌كانی چینی كرێكاری كوردستان و عێراق و جیهان كه، بوونه‌ته هۆی پهرژوبڵاویی ڕیزه‌كانی چینایه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌یی چینی كرێكار و ڕێگریكردن له به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی چینی كرێكار.
هاوئاهه‌نگیی و هاوپشتیی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی له ڕێڕه‌وی تێكۆشانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پرۆلیتاریا یه‌كێك له پێداویستییه پایه‌یی و هه‌نووكه‌ییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئامانجی كۆتایی بزووتنهوهكهیه كه ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی له ڕاستای تێكۆشان و به‌ده‌ستهێنان و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌ركه‌دا خۆی به به‌رپرس ده‌زانێت.
ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی بانگه‌وازی گشت تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیستی و خه‌باتكاران و ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ده‌كات كه به‌شداربن و له ده‌وری ئه‌م پڕۆژه سیاسییه تێكۆشهرانهیهدا كۆببنه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن له بره‌وپێدان و گه‌شه‌پێدانیدا به گێڕانی ڕۆڵی مێژووییانه‌ی خۆیان.
Apr 07, 2018 0
Mar 16, 2018 0
Mar 02, 2018 0
Feb 23, 2018 0
Aug 11, 2017 0
Jun 07, 2017 0
May 29, 2017 0
Feb 05, 2017 0