بایكۆت بەردەوامە

xopeshandan-mamosta
رونكردنەوەیەك لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە

بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچە خۆران و قوتابیان و كەسوكارە بەڕێزەكانیان .
*بەڕێزان لە ئەنجامی خەمساردی و بە دەنگەوە نەهاتنی دەسەڵات دارانی هەرێمی كوردستان و درێژەكێشانی ستەمی بە ناو پاشەكەوت و قورس بوونی بژێوی ژیانی مامۆستایان و مووچە خۆران، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری دا بە بەردەوام بوونی لە چالاكیەكانی بە ئەنجام دانی خۆپیشاندان بە هەماهەنگی و بەشداری ئێوەی ماف خوراوی بەڕێز كە بڕیار دراوە لە ڕۆژی یەك شەممە ٢٠١٦/١٠/٢٣ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ئەنجام بدرێت
چونكە حكومەتی هەرێم هیچ كام لە داواكارییەكانی جێ بە جێ نەكردووە بۆیە تا جێ بەجێ كردنی داواكاریەكانمان بەردەوام دەبین لە فشارەكان.
بەڕێزان شایانی باسە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام لە پەیوەندی و ڕاگۆڕینەوەدایە لەگەڵ سەرجەم توێژە ناڕازییەكان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواكانمان و بڕیاری لە گۆڕینی شێوازی چالاكیەكانی داوە لەسەر پێشنیار و تێبینی یەكانی ئێوەی بەڕیز بۆیە ئامادەبوونت لە بەردەمی پەروەردەی ڕۆژئاوا زیاتر نزیكمان دەكاتەوە لە جێ بە جێ كردنی داواكاریەكانمان.
لە كۆتایی دا سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدان و خانەوادەكانیان دادەنەوێنین و ئەمەك و پێزانینمان هەیە بۆ برایانی پێشمەرگەمان.
وە ئەم هەفتەیە لە ژێر ناوی ( هەفتەی خۆڕاگری و پشتیوانی پێشمەرگە )  بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان
بایكۆت بەردەوامە
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
٢٠١٦/١٠/٢٠

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراو بەڵێنێکی پێش هەڵبژاردن بوو

بەڵێنەکانی پارتە کوردییەکان و دروشمە ڕەنگاو ڕەنگەکانیان لە ڕێی حکومەتەکەیان، هەر وەک بەڵێنەکانی بیست و ...