جه نكى ” رزكار كردنى موصل “….. و گوڕينى ڕێڕه و

mosul-war

 

ئەو بابەتەی هاوڕێ “فواد محمد” بە زمانی عەرەبی کە سەبارەت بە شەڕی موسڵ نووسیبوی، هەر ئەو کات لە ماڵپەڕی ئەلەکترۆنی و www.Socialist-alternativ.net ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی وفەیسبووکەكەی بڵاوکرایەوە

. چوار ڕۆژ بەسەر جەنگى ) ڕزگارکردنى موسڵ ( دا تێپەڕبووە. ئەو جەنگەى کە هەموان چاوەڕوانى بوون….. ماوەیەکى زۆر پێش ئێستا دیار بوو کە لەسایەى هەلوومەرجى نێودەوڵەتیی  و هاوسەنگى هێزە سیاسییەکانى ئێستا ئەم جەنگە بە مسۆگەرى ڕووئەدات….هەوڵدان بۆ دەرخستنى نییەتى لایەنەکانى بەشداربوو لەم جەنگەدا پێوویستى بە هەوڵدان و هیلاکیەکى زۆر نییە، یا بە ڕەشکردنەوەى دەیان لاپەڕە . تێگەیشتن لە ڕۆڵ و چالاکى لایەنەکان و  هۆکارە بنەڕتیەکانى بزاووتنى  هەر یەکە لەم هێزانە، ڕوون و ئاشکرایە و گۆڕاون بە بەشێک  لە هۆشیارى کۆمەڵایەتى گشتى کۆمەڵگاى ئێستا. ئامانجەئاشکراکان ڕوونترن لە نییەتە شاراوەکان! .  باسکردن لە ڕەوابوون وڕەوا نەبوونى جەنگ، یا تەنانەت ئیدانەکردنى نابێتە ئەو دەروازەیەى کە هەموان بەدوایدا ئەگەڕێن. لە هەمان کاتیشدا باسکردنى ڕاستبوونى لایەنەبەشداربووەکانى جەنگ و دەرکەوتنى بانگەشەو  پاساوى بێ پێزیان بۆ بەشداربوونیان لەجەنگدا بووە خەون و خەیاڵ، یا هەوڵی وونبووى ڕۆشنفکرانى چەپ و ڕاست هەردوکیان!.نەک لەبەرئەوەى کە مێژووى سى ساڵی ڕابردوو میژووى دڕندانەترین جەنگ و کوشت وبڕ و ووێرانکردن و برسیکردن بووە کە ووڵاتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانى بەسەر کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى و دنیاى هاوچەرخیدا سەپاندووە، کە ئەوەش هیچ نەبووە جگە لە پاراستنى هەژموون و ئەو جێگاوڕێگا سیاسى و سەربازییەى لەمیراتى ڕۆژانى جەنگى سارد بۆى ماوەتەوە. کارو کردەوەکانى  رێکخراوى ئیسلامى- داعش، کە لەنزیکەى سێ ساڵى تەمەنی پیسیدا، کە قێزەونترین شێوازى کوشتن، و تۆقاندن و دەستدرێژى، وزۆرترین شەرمەزارى لە مێژووى مرۆڤایەتى هاوچەرخدا، وایکرد کەماف بدرێتە ڕەوابوونى جەنگى دژى داعش و بەڕەوا دەربکەوێت.ئەوەش وایکرد کەلیەنگرانى دژى تیرۆریزم کڵاوەکانیان بە سوپاسگوزارییەوە بەرز بکەنەوە و بە ڕێز و پێزانینەوە بچەمێنەوە لەبەردەم گورگى دڕندەى ئەمریکى ….”ئاخ باوکە … گورگەکان بەسۆزترن لە براکانم!!!!”  ئایە ئەکرا نەهیڵین ئەم جەنگە ڕوونەدات….؟ گرتنەوەى موسڵ وەک گرتنەوەى شارەکانى ڕومادى و فەلوجە و شوێنەکانى تر نییە، لەبەر ئەوەش نییە کەجەنگى گرتنەوەى دواحەشارگەى داعشە لەعێراق، بەڵکو جەنگى موسڵ گردبوونەوەى گشت دەخاڵەتگەریە سیاسییەکان وکێشمەکێشى هەموو هێزە ناوخۆیى و جیهانیە ڕکابەرەکانە، بۆ کێشانى نەخشەى نوێ ، نەک تەنها بۆ شارى موسڵ لە دواى داعش، بەڵکو بۆکێشانى وێنەى تابلۆى سیاسى نوێی ناوچەکە، کە ئەویش کاریگەریی هەیە لەسەر ڕێڕەوى ڕووداوە سیاسییەکانى ئێستا وبەردەوامییان لەناوچەکەو جیهان …. لە جەنگى موسڵدا گشت لایەنە بەشداربووەکان خەون ئەبینن بەو دەستکەوتانەى کە بەدەستى ئەهێنن  لەبەرەبەیانى “ڕۆژى ڕزگارکردن “!خەونبینینى بەدەستهێنانى زیاتر لەئەنجامی گۆڕانکارییەکان ، و چنینەوەى هاوسەنگییە تازەکان و بەدەستهێنانى جێگایەکى باشتر و گونجاوتر بۆ پاڵاوتنیان بۆ چونە ناو” جەنگى داهاتوو ” و قۆناغى داهاتوو لە گۆڕانکارییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان….. ئەگەر جیهان لەکاتى جەنگى کەنداوى یەکەم و دووەمدا چالاکییەکى بەرچاوى بینى لە بزووتنەوەى جیهانیى دژى جەنگ،  ئەوا ئەو تاوانە وەحشەتگەرا و فاشیستەى   کە ڕێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى پیادەى کردووە لەناوچەکە و جیهاندا، نەیتوانى و لە  ، پاڵنەرى بزووتنەوەى دژى جەنگ بێت لەچەشنى ئەو بزووتنەوەیەى کە هەمووجیهان بینى لە سەرەتاى نەوەتەکانى سەدەى ڕابردوودا ،و2003، سەرەڕاى ئەوەى کە ئەوبزووتنەوەیە) بزووتنەوەى دژى جەنگ ( تا ئێستاش بەهێزوتوانا و چالاکیی خۆى ماوەتەوە، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنى تایبەتمەندی کاتەمێژووییە جۆراوجۆرەکان، و جۆرێتى و گرنگێتى ڕووبەڕووبوونەوەکان لە ساڵانى ڕابردوودا و ئەو گۆڕانکاریانەى کەبەسەر هێزە سیاسییە بۆرژوازییەکانى ناوچەکەو جیهان هاتووە..

لە سایەى هەلوومەرجى سیاسى و کۆمەڵایەتى و نێودەوڵەتى ئیستا و ناڵینى بزووتنەوەى کرێکارى و ڕادیکال بە دەست لاوازى و کەموکوڕییەکانى، وا پێئەچێت بەرگرتن بە ڕوودانى  جەنگەکان  لە جۆرى جەنگى موسڵ کارێکى قوورس بێت ، بەڵام نامومکینیش نییە! لەبەر ئەوە ناتوانین تەنها ڕازیبین بەشیکردنەوەى جەنگەکان و هۆکارەکانى و خستنەڕووى دەور و نەخش و بەرژەوەندیى لایەنەکانى یا تەحریمکردن و سەرکۆنەکردن و ووتنەوەى ئەوەى کە هەمووکەس دەەیزانێت. بەو پێیەى چالاکى شۆرشگێڕانەى مارکسیستى دەرئەکەوێت لەچۆنیەتى کارکردن لەگەڵ دیاریدە و ئەنجامەکانى ،  و مادام جەنگ ڕویداوە ، پێویستە لەسەر بزووتنەوەى کرێکارى و تێکۆشەرانى هەوڵبدەن بۆبردنەوەى ئەنجامەکانى جەنگ و کارکردن لەسەر ڕێڕوەکەى لەڕێى گۆڕینى سرووشتى جەنگ بۆ جەنگى سەر گشت لایەنە بۆرژوازیەکان ) بەماناى فراوانى ووشەکە ( لەپێناو بەدەستهێنانى زۆرترین دەسکەوتى چینایەتى شۆرشگێڕانە. ئەگەر لە تواناماندا نییە جەنگ بووەستێنین یا ئەمڕۆ کۆتایی پێ بهێنین،ئەویش لە سێبەرى ڕاستییە سیاسى و کۆمەڵایەتییەکانى ئێستاو لە سێبەرى ئەو قەیرانە خنکێنەرەى کەبۆرژوازى بە هەموو ڕەنگەکانیەوە دەرگیری بووە ،و لەسایەى پارچەپارچەبوونى نیزامى سەرمایەدارى باڵادەست، بزووتنەوەى کرێکارى و کۆمۆنیستی لەتونایدایە کەبە شێوەیەکى ئەرێنى  کاریگەریی دابنێ لەسەر ڕێڕەى ڕووداوەکان  و دابینى) هەندێک ( لە ئیمتیازاتى سیاسى چینایەتى پێویست بکات بۆ هەنگاوێک چوونەپێش بە ئاراستەى ئامانجەکانى کۆتاییى. ئەوەى کە کەش وهەواى جەنگ و وێرانکارى لە لایەک و قەیرانى ئابورى لە لایەکى ترەوە کەشێکى سیاسى لەرزۆک دروست دەکات کە قورسە بۆ بۆرژوازى بە ئاسانى تێیپەڕێنێ. پێوویستە هەرلە ئێستاوە ئامادەباش بین و ئامادەکاریى بەشێوەیەکى باش بکەین بۆ گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

ملیۆنان کرێکاری جلوبەرگ و ڕستن وچنین لەبەردەم هەڕەشەی بێکاری و برسێتیدا!

کامەران ئەحمەد شەقامەکانی ئەمستەردام ،لەندەن، بۆن و بروکسل کە تا درەنگانی شەو لە جووڵەی هاوڵاتی ...