تێزەكانی ئەپرێل-لینین

 

تێزەكانی ئەپرێل-لینین
(دەربارەى ئەركەكانی پرۆلیتاریا لە شۆڕشی هەنوكەییدا)

نووسینی: لینین
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: كارزان عەزیز، پێشڕەو محەمەد

تێبینیی: ئەمە تەنها وەرگێڕانی خودی تێزەكانە و بەم زووانە، وەك نامیلكەیەك، شەرحێكی ئەم تێزانە بەدەستەوە دەدەین
****
من هەندێك تێزم خستووەتەڕوو كە دەمەوێت بە كۆمەڵێك سەرنج كۆمەكیان بكەم. بەهۆى نەبوونى كاتەوە، نەمتوانى ڕیپۆرتێكى سیستماتیك پێشكەش بكەم. پرسیارە بنەڕەتییەكە لێرەدا بریتییە لە هەڵوێستى ئێمە سەبارەت بە جەنگ.
ئەو شتە سەرەكییانەى كە تۆ لە خوێندنەوەدا دەربارەى ڕوسیا و لێرەدا بە تێبینیكردنى هەلومەرجەكان ڕووبەڕوویان دەبیتەوە بریتیین لە سەركەوتنى بەرگریخوازیى، سەركەوتنى خائینانى سۆسیالیزم، هەڵخەڵەتاندنى كۆمەڵان و گرووپە جیاجیاكانى خەڵك لەلایەن بۆرژوواوە… حكومەتى نوێ، وەكو حكومەتە پێشینەكە، ئیمپریالیستییە، سەرەڕاى پەیمانەكەى بۆ كۆماریى_ بەتەواویى حكومەتێكى ئیمپریالیستییە.

یەك
نابێت لە هەڵوێستماندا سەبارەت بە جەنگ، بە بچووكترین شێوەش تەسلیمى “بەرگریخوازیی شۆڕشگێڕیى” ببین، لەسایەى حكومەتى نوێى لڤۆڤ و هاوپەیمانەكانیدا، بە قەرزداربوون بە سروشتى سەرمایەدارانەى ئەم حكوومەتە، لەلایەن ڕوسیاشەوە شەڕەكە بە شەڕێكى وەحشییانەى ئیمریالیستیانە دەمێنێتەوە. لە دیدى ڕاستگۆیانەى گومانهەڵنەگرى جەمارەوى پلەدار و نوێنەرانى فایلى بەرگریخوازیی شۆڕشگێڕییەوە، ئەوانەى كە جەنگ وەكو زەرورەتێك دەبینن نەك وەكو ئامرازێكى داگیركارى، لە بۆچوونیاندا كە لەلایەن بۆرژوواوە چەواشەكراوە، پێویستە زۆر بە تەواویى و بەردەوامى و ئارامگرییەوە هەڵەكەیان بۆ ڕوونبكەینەوە، ئەو هەڵەیان بۆ ڕوونبكەینەوە كە پەیوەندییەكى دانەبڕاو لەنێوان سەرمایە و جەنگى ئیمپریالیستیدا هەیە، پیویستە ئەوە بسەلمێنین كە موستەحیلە بەبێ لەناوبردنى سەرمایە بتوانین بە ئاشتییەكى دیموكراتى و نا_سەركوتكەرانە كۆتایى بە جەنگ بهێنین.

دوو
تاقانەیى و تایبەتێتیی دۆخى ئێستاى ڕوسیا بریتییە لەوەى كە قۆناغێكى گواستنەوە لە قۆناغى یەكەمى شۆڕش پیشاندەدات، لەبەر نەنگیى ڕێكخراوەیى و نەقسى ئاگایى_چینایەتى پرۆلیتاریا، بۆرژووا توانى دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت_ بۆ قۆناغى دووەم كە بریتییە لە دەسەڵات خستنە دەستى پرۆلیتاریا و هەژارترین چینى جوتیارى كرێگرتە…
ئەم دۆخە تایبەتە تواناى خۆگونجاندنمان لەگەڵ مەرجە دیاریكراوەكانى كارى حزبیدا لێدەخوازێت لەنێوان جەماوەرى بەرفراوانى پرۆلیتاریا كە بەمزووانە بۆ ژیانى سیاسیى ڕاپەڕى.

سێ
هاوكارینەكردنى حكومەتى كاتیى؛ خستنەڕووى بەڵێنە درۆینە و جێبەجێنەكراوەكانى، بەتایبەتى ئەوانەى كە پەیوەستبوون بە دەستبەرداربوون لە لكاندنەوەى ناوچەكانیتر بە ڕوسیاوە. پەردەهەڵماڵین و دەمامك هەڵدانەوەى “خواست”ى وەهم_خەرەوە، لەجیاتى سوربوون، كە ئەم حكوومەتە، حكوومەتێكى سەرمایەدرانە، دەبێت لە بوون بە ئیمپریالستى بوەستێت…

چوار
داننان بەو ڕاستییەى كە لە زۆربەرى شوراى نوێنەرایەتى كرێكاراندا حزبەكەمان كەمینەیەك پێكدەهێنێت، كەمینەیەكە لەبەرامبەر بەرەى هەموو ڕەگەزى هەلپەرستى وردە_بۆرژووا… ئەوانەى كە ملكەچى كاریگەریى بۆرژووا بوون…
پێویستە ئەوە بۆ جەماوەر ڕوونبكرێتەوە كە شوراى نوێنەرایەتیى كرێكاران تەنها فۆرمى شیمانەكراوى حكوومەتى شۆڕشگێڕییە و بەمهۆیەشەوە، هەرچەندە ئەم حكوومەتە ملكەچى كاریگەریى بۆرژووایە، ئەركەكەمان بریتی دەبێت لە خستنەڕووى شیكارێكى ئارامگرانە و سیستماتیك و بەردەوامى هەڵە و تاكتیكەكانی، شیكارێك كە بە تایبەتى لەگەڵ پێویستییە پراكتیكییەكانى جەماوەراندا دەگونجێت…

پێنج
كۆماریی پەرلەمانیی نا – چونكە گەڕانەوە لە شوراكانی نوێنەرایەتیی كرێكاران بۆ كۆماریی پەرلەمانیی هەنگاوێكە بەرەو دواوە -، بەڵكو سەقامگیركردنی كۆماریی شورای كرێكاران و جوتیاران و كرێكارانی كشتوكاڵ لە سەرتاپای وڵاتدا، لە سەرەوە بۆ خوارەوە.
ڕەتكردنەوەى پۆلیس، سوپا و بیرۆكراسیی… هەموو ئەفسەران دەبێت هەڵبژێردرێن و لەهەر كاتێكدا دەبێت ئامادەبن كە بانگبكرێن، نابێت مووچەكانیان تێكڕاى كرێى دەستى كرێكارێكى كارامە تێپەڕێنێت…

شەش
بەرنامەى زەویی، دەبێت بگوازرێتەوە بۆ ناوەندی شورای نوێنەرانی كرێكارانی كشتوكاڵی (جووتیاری كرێگرتە) و ڕێكخستنی كۆی زەوییە موڵكییەكان.
بەنەتەوەییكردنی هەموو زەوییەكان لە وڵاتدا، و بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی ئەم زەوییانە لەلایەن شورا لۆكاڵییەكانی كرێكارانی كشتوكاڵیی و جووتیارانی كرێگرتە. دروستكردنی شورای نوێنەرانیی كشتوكاڵیی بۆ هەموو زەوییە گەورەكان.

حەوت
تێكەڵكردنی خێرای هەموو بانكەكانی وڵات بۆ نێو بانكێكی یەكگرتووی نەتەوەیی و دامەزراندنی خێرای چاودێریی بەسەریاندا لەلایەن شورای نوێنەرانی كرێكارانەوە.

هەشت
ئەركی ڕاستەوخۆ و خێرای ئەمڕۆی ئێمە “باوكردن”ی سۆسیالیزم نییە، بەڵكو تەنها هەنگاوێكی خێرایە بۆ دادانی كۆنتڕۆڵ لەلایەن شورای نوێنەرانی كرێكارانەوە بەسەر بەرهەمهێنانی كۆمەڵایەتی و دابەشكردنی بەرهەمەكاندا.

نۆ
وەزیفەكانی حزب:
ئەلف: دامەزراندنی خێرای كۆنگرەى حزب.
با: گۆڕینی بەرنامەى حزب بەتایبەت:
1) لەبارەى ئیمپریالیزم و جەنگی ئیمپریالیستییەوە.
2) لەبارەى میتۆد بەرانبەر بە دەوڵەت و خواستی ئێمە دەربارەى “دەوڵەت-كۆمۆن”ـەوە.
3) چاكسازیی بەرنامە لانیكەم كە ئیتر كۆن بووە.
جیم: گۆڕینی ناوی حزب

دە:
بونیادنانەوەى ئەنتەرناسیۆنال. ئامرازی ڕوون و ئاشكرای دامەزراندنی ئەنتەرناسیۆنالێكی شۆڕشگێڕ، ئەنتەرناسیۆنالێك دژی سۆسیالشۆڤینیستەكان و دژی “ناوەند”.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

کۆرۆنا ڤایرۆس و قەیرانی جیهانیی سەرمایەداری

ئالان ودز، وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد جارێکیان لینین وتی: سەرمایەداری ترسێکە بێ کۆتایی، ئەگەر ئەتانەوێت ڕاستی ...