داخستنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه
کاوە لە تی‌ف
كارگه‌ی تاسڵوجه یه‌كێكه له‌و كارگانه‌ی كه له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار ده‌ستاوده‌ستی پێوه كراوه، تا ئه‌و كاته‌ی دواجار كه‌وته ده‌ستی كۆمپانیای (LAFARGE) كه كۆمپانیایه‌كی فه‌ڕه‌نسییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له پشكهكهشی فارووقی مه‌لا مسته‌فایه. ئه‌م كارگه‌یه چه‌ند جۆرێك گریبه‌ستی كاركردنی تێدایه، به‌ڵام سه‌ره‌كیترینیان بریتییه له‌وانه‌ی كه پێشتر كارمه‌ندی حكوومه‌ت بوون و دواتر به‌هۆی دانی كۆمپانیاكه به لاڤارج له حكوومه‌ته‌وه، حكومه‌ت ناچاری كردن كه كارمه‌نده‌كانیان بمێننه‌وه. كه‌واته ئه‌مه جۆری یه‌كه‌می كرێكاره‌كان پێكده‌هێنن و جۆری سه‌ره‌كیی دووه‌م بریتییه له‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای لاڤارج خۆیه‌وه دامه‌زرێنراون، هه‌رچه‌نده جیاوازیی گه‌وره‌ش له مووچه‌كانیاندا به‌دی ده‌كرێت و ستافی حكوومه‌ت هه‌ست به جیاوازییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن له‌ناو كۆمپانیاكه‌دا هه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌مترین ئه‌رك و كار و كاتی كاركردنیان هه‌یه و هه‌میش كه‌مترین مووچه وه‌رده‌گرن. تێكڕای كۆی گشتیی به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ له‌م كارگه‌یه‌دا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا بۆ نزیكه‌ی 10،000 ته‌ن له ڕۆژێكدا به‌رزبوویه‌وه و تێكڕای كرێكارانی كارگه‌كه پێموابێت له 500 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه. كۆمپانیای ناوبراو له هه‌مانكاتیشدا خاوه‌نی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیانه كه به‌شێك له پشكی ئه‌میش موڵكی قارووقی مه‌لا مسته‌فایه و ئه‌م كارگه‌یان یه‌كێكه له باشترین ده كارگه‌كانی كۆمپانیای لاڤارج له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی كۆمپانیای لاڤارج له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته زیاد له 30 ملیار دۆلاره.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه له مانگی ڕابردووه‌وه تا ئێستا داخراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت گرێبه‌ستی ساڵی 2017ی بۆ نوێ و درێژ نه‌كردوونه‌ته‌وه و هێشتا ئه‌م كه‌یسه له موناقهشهكردندایه و بڕیاره له 10ی ئه‌م مانگه‌وه تاكو 25ی ئه‌م مانگه كارگه‌كه دووباره بكه‌وێته‌وه كار، به‌ڵام له ئێستادا كارگه‌كه داخراوه و هه‌موو كرێكارانی نێردراونه‌ته ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه موچه‌ی ته‌واوی خۆیان وه‌رده‌گرن.
مقۆمقۆیهكی زۆر هه‌یه كه تاسڵوجه چیتر نه‌درێته‌وه به لاڤارج و ته‌سلیمی قارووقی مه‌لا مسته‌فا بكرێت. دیاره خاڵێكی گرنگ ئه‌وه‌یه كه كارگه‌كه دانه‌خرێت و بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی سه‌دان كرێكار نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له‌به‌ر كێبڕكێی سه‌رمایه‌داران، له‌كاتێكدا ئێمه پێمانوایه مادام قازانج و زیادهبههایهكی خه‌یاڵی له‌م كارگه‌یه‌دا كۆده‌كرێته‌وه ئه‌وا ترسی داخستی ده‌بێته ترسێكی نازانستی. به‌ڵام له‌مه گرنگتر و ته‌نها وه‌كو خواستێكی ڕیفۆرمخوازانه، پێویسته دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا ته‌سلیمی ئه‌و سه‌رمایه‌داره لۆكاڵییه ده‌كرێت، دۆخ و كاتی كار و مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و كرێی كاری كرێكاران پێكڕا به‌رز بكرێنه‌وه و ته‌نانه‌ت وه‌كو خۆشیان نه‌مێننه‌وه، هه‌رچه‌نده گومانی ئه‌وه هه‌یه كه كۆی ئه‌و خاڵانه ڕوو له خوار بن نه‌ك به‌رزبوونه‌وه، چونكه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئاستی دۆخی تاسڵوجه وه‌كو دۆخی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری چیمه‌نتۆی لێبكرێت له‌و ناوچه‌یه‌دا كه زۆر خراپه نه‌ك به‌رز بكرێته‌وه بۆ دۆخی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان كه دۆخی به گوێره‌ی یاسا كرێكارییه‌كان باشه.
ده‌رئه‌نجامه‌كان:
ئه‌گه‌ر كارگه‌كه بدرێته‌وه به لاڤارج
- پێویسته كرێكارانی حكوومی و لاڤارج له هه‌مان كارگه‌دا یه‌كسان بكرێته‌وه
- دڵنیایی بدرێت به كرێكاران له‌وه‌ی كه نابێت ده‌ربكرێن چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و ترسه‌دا ده‌ژین كه لاڤارج ده‌یه‌وێت به‌شێكی زۆر له كرێكاران ده‌ربكات و ئه‌ركی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی زۆر قورس بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له كرێی كاردا ڕوو بدات.
- پێویسته كرێكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان و تاسڵوجه له‌ناویشیاندا به تایبه‌ت و گشتییه‌وه به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به چاوگێڕانێكی خێرا هه‌ست به جیاوازییه‌كان ده‌كردرێت له‌نێو هه‌ردوو كۆمپانیادا.
ئه‌گه‌ر كارگه‌كه ته‌سلیمی ئه‌و سه‌رمایه‌داره لۆكاڵییه بكرێت:
- نابێت ژماره‌ی كرێكاران كه‌م بكرێته‌وه
- پێویسته كرێی كار دانه‌به‌زێنرێت
- مه‌رجی كار و كاتی كار و سه‌لامه‌تی نه‌ك هه‌ر خراپتر نه‌كرێت، به‌ڵكو ده‌بێت باشتر بكرێت، چونكه ده‌بینرێت كه به‌شێكی زۆر له كۆمیانیا لۆكاییهكان به‌هۆی ڕێزنه‌گرتن له‌و یاسایانه‌ی كاری نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، دۆخێكی زۆر خراپیان بۆ كرێكاران خوڵقاندووه.
چاره‌سه‌ر !!
- له خراپترین دۆخدا، كرێكاران شایسته‌ی ئه‌وه‌ن سه‌لامه‌تی ژیان و كاریان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و یاساكانیه‌وه بپارێزرێن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ته‌نها ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌كه كه‌متر ده‌كاته‌وه، نه‌ك ڕزگاریی بۆ كرێكاران.
- له باشترین دۆخدا كه به‌دیلی سۆساسیالیستییانه ده‌یبینین بۆ ئه‌و كارگه‌یه و هه‌موو كارگه و شوێنكاره‌كانی دیكه، بریتییه له‌وه‌ی كه كارگه‌كان له‌لایه‌ن خودی كرێكاران خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن و موڵكی هیچ كه‌سێك نه‌بن و ببنه جێگه تێدا كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه له چنگی كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا. به‌و مانایه‌ی كه كرێكاران عاره‌ق و ڕه‌نج و ماندووبوونی خۆیان بچنه‌وه و به هیچ كه‌س و لایه‌نێكی نه‌فرۆشن.