بارو دۆخی كرێكارانی بیناسازیی

لە وەلامی پرسیاریکی ئه‌ڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی‌ دا، سه‌باره‌ت به‌ (وەستا دانا )یه کیک له هه لسۆراوانی کریکارانی بیناسازی ووتی :

 

 

 

باروگوزه‌رانی كرێكارانی بیناسازیی له‌ ئێستادا زۆر به‌سه‌ختی ده‌گوزه‌رێ به‌هۆی نه‌بوونی بیمه‌ی بێكاریی و ته‌ندروستی و نیشته‌جێبوون چونكه‌ هیچ یه‌كێك له‌م بیمانه‌ كه‌ زۆر موهیمن بۆ ئێمه‌ی كرێكار بۆمان دابین نه‌كراوه‌ و نامانگرێته‌وه‌. واته‌ حكومه‌تی كوردی ده‌ست به‌تاڵ پاڵی لێداوه‌ته‌وه‌ له‌ ئاست ئه‌م چینه‌ فراوانه‌دا كه‌ چینی كرێكاری ناوه‌. به‌هۆی قه‌یرانی دروستكراوی حكومه‌تی بۆرجوازی كوردییه‌وه‌ بێكاری هه‌موومانی گرتوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كاره‌شی ده‌یكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر كرێیه‌كی زۆر كه‌م و نزمدایه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ژیانی ڕۆژانه‌ی خێزانی پێناڕوات به‌ڕێوه‌ و هه‌ر مه‌مره‌ و مه‌ژییه‌ و سه‌ندیكاش حیزبیه‌ و حیزب ده‌خاته‌ پیش ماف و داخوازییه‌كانی كرێكاران.

بۆیه‌ ده‌بێت چیتر كرێكاران به‌ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر و به‌ دور له‌ هه‌ر حیزب و فكرێكی سیاسی كه‌ بیه‌وێت قڵش و دابڕان بخاته‌ نێوانمان خۆمان یه‌كگرتوو بین و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و داخوازییه‌كانمان خه‌باتی خۆمان وه‌كو كرێكار ده‌ست پێ بكه‌ین.

له‌ كۆتایدا سه‌ری ڕێز بۆ خانه‌واده‌ی گیان به‌ختوانی ڕێگای كار و دائه‌نوێنم چونكه‌  كار مرۆڤ دروست ده‌كات. هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداربووان ده‌خوازم كه‌ ده‌زانم له‌ چی دۆخێكدان بۆیه‌ هه‌ر یه‌كگرتن چاره‌سه‌ری كه‌سایه‌تی كرێكاران و سفره‌ی ماڵه‌كانمانه‌.

 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

کۆرۆنا ڤایرۆس و قەیرانی جیهانیی سەرمایەداری

ئالان ودز، وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد جارێکیان لینین وتی: سەرمایەداری ترسێکە بێ کۆتایی، ئەگەر ئەتانەوێت ڕاستی ...