چه‌وساندنه‌وه له تێگه‌یشتنی ماركسه‌وه
نوسه‌ر: Gary Lapon
وه‌رگێڕ: بڕوا فه‌ره‌ج
چاوساندنه‌وه نامۆ نییه به سه‌رمایه‌داریی، به‌ڵكو یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی و سه‌رمایه‌داریی به تایبه‌تی، كه لێیه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو چیندا دابه‌ش ده‌بێت، چینێكی چه‌وساوه كه سامان و سه‌رمایه به‌رهه‌مدێنێت و چینێكی چه‌وسێنه‌ر كه ڕه‌نجی ئه‌وانیتر تاڵان ده‌كه‌ن.
له كۆمه‌ڵگای كۆیلهدارییدا، چه‌وساندنه‌وه بۆ هه‌ردوو چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ر بێ په‌رده و ڕووت و ڕوونه. له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كۆیله به زه‌ربی شمشێر و قامچی ناچار ده‌كرێت كار بۆ ئاغا و سه‌رداره‌كه‌ی بكات، ئه‌و ئاغایه‌ی كه ته‌نها هێنده له به‌رامبه‌ردا خزمه‌تی كۆیله‌كه‌ی ده‌كات كه نه‌مرێت و به‌رده‌وامی به ژیانی كوله‌مه‌رگی خۆی بدات. له‌كاتێكدا، هه‌موو به‌رهه‌م و ڕه‌نج و ماندووبوونی كۆیله به زۆرداریی له‌لایه‌ن ئاغاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌ندارێتی لێده‌كرێت.
هه‌ر به‌و شێوه‌یه، له سایه‌ی فیودالیزم یان ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی به شێوه كلاسیكییه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیدا سه‌ریهه‌ڵدا، سێرف و جوتیاره‌كان له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك كار ده‌كه‌ن كه زه‌وییه‌كه له‌لایه‌ن لۆرده‌وه خاوه‌ندارێتی لێده‌كرێت. بۆ به‌شێكی كه‌م له كاته‌كه‌یان كار بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، ته‌نها بۆ وه‌ده‌ستخستنی ڕۆژانه‌ی مهمرهوبژی ڕۆژانه‌یان، له كاتێكدا هه‌موو به‌رهه‌می كاتهكانیتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لۆردهكه. زاراوه‌ی چه‌وساندنه‌وه بۆ هه‌ردوو لۆرد و سێرفهكه ڕوونه. سێرف و جوتیاره‌كه بۆ لۆردهكه كار ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا هیچ شتێك وه‌رناگرێته‌وه.
به‌ڵام كاتێك دێینه سه‌ر سه‌رمایه‌داریی، ئه‌وا به‌ر فۆرمێكی جیاوازی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ده‌كه‌وین. ماركس له توێژینه‌وه‌كانیدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه چه‌وساندنه‌وه له‌نێو ئه‌م سیسته‌مه‌دا به‌هۆی سیسته‌می كرێدانهوه شاردراوه‌ته‌وه و به ڕوونی نابینرێت. جیا له‌و كه‌یسانه‌ی كه فێڵی ڕووت و ڕوونن، كرێكاران به كرێ ده‌گیرێن، كار بۆ كاتێكی دیاریكراو و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌رگرتنی بڕێك پاره كه پێیده‌وترێت “كرێ” و كاره‌كه‌ش ده‌كاته كاری به‌كرێ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بریتییه له‌وه‌ی كه شتێك له‌به‌رامبه‌ر یان موقابیلی ئه‌و ڕه‌نج و ماندووبوون و كاره‌دا ده‌درێت كه جۆرێكه له ئاڵوگۆڕی یه‌كسان، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا وانییه و كرێ ڕۆڵی شاردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌كه ده‌بینێت.
بۆ نا؟ سه‌رمایه‌دار، سه‌رباری كڕینی وزه و ماندووبوون و توانایتر و خستنه خزمه‌تی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه له‌وانه مه‌كینه و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی خاو هتد.، له‌گه ئه‌وه‌شدا سه‌رمایه‌دار ده‌توانێت ئه‌وه بكڕێت كه ماركس پێیده‌ڵێت “هێزی كار”، زیادكردن و خستنهسهرباری كاتی كرێكار له‌و ماوه‌یه‌ی كه سه‌رمایه‌دار تێیدا ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی توانا و وزه داهێنه‌رانه و فیزیكییه‌كه‌ی كرێكار بكات.
له سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییدا زۆربه‌ی پێداویستییه‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه، لانی كه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی كه پاره‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه پێداویستییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كڕینی كاڵاكانه‌وه.– كاڵاكانیش بریتین له‌و شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه بۆ فرۆشتن و قازانج به‌رهه‌مده‌هێنرێن و ده‌خرێنه بازاڕه‌كانه‌وه. چینی كرێكاریش بریتییه له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان به‌ده‌سته‌وه نییه و هه‌روه‌ها فرۆشتنی كاڵاكان له ده‌ستی ئه‌واندا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كرێكاران هه‌یانه به ته‌نها یه‌ك كاڵایه، كاڵایه‌ك كه ده‌توانرێت بفرۆشرێت: هێزی كار و توانایان بۆ كاركردن. به‌م شێوه‌یه، كرێكاران ناچار ده‌كرێن به فرۆشتنی خۆیان به سه‌رمایه‌داران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هێنده پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت زه‌روره‌ت و پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان بكڕن و پڕ بكه‌نه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا، كه كرێكاران ڕۆژانه كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌رچی زیاتر و زیاتری سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارانه.