یەکی ئایار، ڕیفۆرم ، یا گۆڕان

یەکی ئایار، ڕیفۆرم ، یا گۆڕان

 

خوێنەرە ى ئازيز :

ئه مه ی به رده ستان  نووسراوه يه كى هاورى فؤاد محمد ه كه به زمانى عه ره بى نووسراوه له به ر گرنگى بابه ته که پیمان باش بووكه ده قى ته رجه مه كراوى كوردى يه كه ى له ئه ڵته رناتيڤى سۆسياليستى بلاوكه ينه وه

هەندێک کەس پێیان وایە کە بۆرژوازی سەرکەوتووبووە لە گۆڕینی ١ی ئایار بۆ سووننەتێکی ڕۆتینی و دانراو لە خانەی بۆنە ساڵانەکانی تری وەک  ڕۆژی زەوی، ژینگە،یەکی نیسان ( درۆی نیسان )، یا ڕۆژی خۆشەویستی Valentine ،و…. تا دوایی.

تایبەتمەندێتی بنچینەیی و سەرەکی یەکی ئایار، لەوەدایە کە ئەم ڕۆژە، تەنیا ڕۆژە لە نێو ٣٦٥ ڕۆژی ساڵدا، کە شکڵ گرتووی ڕوبەڕووبوونەوەی کۆمەڵایەتی چینایەتی نێوان دوو سەربازگەی کۆمەڵایەتی گەورەیە، سەربازگەی بۆرژوازی لە لایەک، و سەربازگەی کرێکاران لە لایەکی ترەوە . ئەو ڕۆژی ڕوبەڕوبوونەوەی چینایەتی و کۆمەڵایەتییە کە وێناکەرەوەی هەوڵدانی ئەو دوو ئۆردوگایەیە بۆ گەڕاندنەوەی شوناسی باڵانس و ڕووبەڕووبوونەوەی چینایەتی. لەبەر ئەوە یەکی ئایار، بە درێژایەتی مێژوو ڕۆژی ڕووبەڕووبوونەوەی چینایەتییە لە نێوان کرێکاران و سەرمایەداراندا. سەرمایەداران هەوڵئەدەن بۆ بڕینی ئەوەی ماوەتەوە لەماف و دەسکەوتە کۆمەڵایەتی و ئابووریی و ….تا دوایی، وە کرێکاران هەوڵئەدەن بۆ پاراستنی دەسکەووتەکانیان و بەدەستهێنانی زیاتر……..

ئەگەر ئەوەی بۆرژوازی بە کردەوە سەرکەوتووبووە کەڕوبەڕووبونەوەکانی ئەم ڕۆژە لە چوارچێوەی داخوازییە ئابوریی و کۆمەڵایەتییەکاندا بهێڵێتەوە بەبێ( داخوازییە سیاسییەکان ) وەک بیمە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزارییەکان و دڵنیایی تەندروستی، مەرجەکانی کار لە کاتژمێرەکانی کارکردن، کرێ، و تەمەنی خانەنشینی، و هاندان ….. ئەوە ناکام ماوەتەوەوە لە داماڵینی ناوەرۆکی یەکی ئایار کە ئامانجی پەیامی کرێکارە بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و گشت ئینسانییەت لە سندان و چنگاڵ و تۆفانی سەرمایەداریی ، نیزامی خاوەندارێتی و کاری کرێگرتە…..

کەوایە بابەتی بنچینەیی کە بۆرژوازی هەوڵی داوە بۆ جێگیرکردنی لە یەکی ئایاردا، کردنێتی بە ڕۆژی دانوستاندن لەسەر داخوازییە ئابوریی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان…..وە کردنیەتی بەکۆبونەوە لەسەر مێزی دانوستاندن لە دەوری داواکارییە ئابوورییەکان و مافەکان، کە کەلتورێکی باوی نەقابە کرێکارییەکان و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی کرێکارییە.

ئەمڕۆو دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر دەستپێکردنی کەمپینی دڕندانەی سەرمایەداری جیهانیی بۆ سەر چینی کرێکار و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، ولەسایەی قوڵترین قەیرانی ئابوریی و سیاسی کە جیهانی سەرمایە و سیستەمە سیاسییەکەی پیا تێئەپەڕێت، دابینکردنی دەستکەوت و چاکسازی ئابوریی و کۆمەڵایەتی نەک بووەتە کارێکی دژوار، بەڵکوو لە زۆرکاتدا بووەتە خەون وخەیاڵ، لەکاتێکدا گەڕانەوە بۆ کەلتوری بەرزکردنەوەی داخوازییە ئابوورییەکان و مافەکان و چوونە جەنگی چینایەتی لەم ڕێڕەوەوە نەک هەر بێ توانایە لە دابینکردنی پێویستییەکانی گەشەی بزوتنەوەی کرێکاری و بەرەوپێشچوونی، بەڵکوو بەسیش نییە لە پێناو هەنگاوێک بۆ پێشەوە ڕۆشتن وچەند پێیەک ڕووەو هەڵوەشاندنەوەی نیزامی کاری کرێگرتە ،ئیتر ڕووبەڕووبوونەوەی ووڵاخ و سەگەکانی پۆلیس و هێزەکانی نەهێشتنی ئاژاوە بەس نییە لە پێناو دابینکردنی هەندێ داخوازی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و کەشی کارکردن و کاروباری کۆمەڵایەتی….!

لە عێراق هەلوومەرجەکە وا دیارە زۆر تاڵترە، ئێمە ئەبینیین کە قەیرانی سیاسی و ئابووری سەرمایەداری لە قوڵتریین شێوەکانیدایە… پارتە بۆرژوازییەکان، قەومی و ئاینی، نووقمی زەلکاوی قەیرانن، هەر یەکەشیان دەوریان بینیووەلە ڕزگارکردنی نیزام و دامەزراوەکانی دەوڵەتی داڕوخاو لە ئەساسدا ، سەرمایەداری قورسایی ئەم قەیرانە خنکێنەرەی خستووەتە سەر شانی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش، لەناوچوونی خزمەتگوزارییە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان و نەبوونی ئاسایش و سەلامەتی و داخستنی هەزارەها کارگەو کارخانەو تایبەتیکردنی ئەوەیشی کە ماوە لە لایەکەوە، و بێکارکردنی سەدان هەزار کرێکار و کارمەند و خزاندنیان بۆ ڕیزی سوپای بێکاران کە هەموو نرخاندنێک و ڕێژەیەکی باوی تێپەڕاندووە. هەروەها بڕینی مووچەو دەرماڵەکانی کار و خزمەتگوزاریی لە کرێکاران و کارمەندان، لەکاتێکدا ملیۆنەها مرۆڤ لە ژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان بەسەر ئەبەن، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و دەرد، بڵاوکردنەوەی قێزەونترین شکڵەکانی جیاکاری و هەڵاواردنی تایەفی و قەومی و ڕەگەزی، سەربازگەکردنی کۆمەڵگە لە لایەکی ترەوە، ئەم کۆمەڵگەیەی خستووەتە بەردەم چارەنوسێکی نادیار و ترسناک.

با بگەڕێینەوە بۆ یەکی ئایار:

لەباری مێژووییەوە ڕێوڕەسمەکانی یەکی ئایار ( ڕۆژگارەکانی ڕژێمی لەناوچوو )، ئاهەنگی جەماوەری کەلتوری کە لە لایەن نەقابە کرێکارییە زەردەکان ئامادە دەکرا، کە ئامانجی بەتاڵکردنەوەی ناوەڕۆکی یەکی ئایاربووە لە ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی وچینایەتی، و دوای ڕوخانی ڕژێم، و لە کوردستان بە دیاریکراوی، یادکردنەوەی یەکی ئایار ، لە باشترین حاڵەتیدا شتێک نەبووە جگە لە گردبوونەوە و بەڕیوەچوونی میهرەجانەکانی ڕێکخراوە چەپەکان و نەقابە جەماوەرییە غەیرە کرێکارییەکان، کە لەڕێیەوە هەندێ داواکاری ئابووریی و کۆمەڵایەتیی زهنیی دابڕاویان بەرز ئەکردەوە کە هیچ گرنگییەکی لەلایەن چینی کرێکار و توێژەکۆمەڵایەتییە بێبەشەکانەوە پێ نەئەدرا..ئەو درووشمانەی بەرز ئەکرانەوە لە ڕۆژیک دوای یەکی ئایار ئەکەوتنە بەردەمی با، لە کاتێکدا هیچ ئامرازێک بۆ بەدەستهێنانیان و بەدواداچوونیان بۆ نەئەکرا .

من ئەپرسم، کاتی نەهاتووە، ئێستا، بۆ بزووتنەوەی کرێکاریی و تێکۆشەرانی وڕێکخراوەکانی وبەهەموو تواناییەشاراوەییەکانیەوە و سووپا چینایەتییە کارامەکەیەوە تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی چینایەتی تووند ولێبڕاوانە دەستپێبکەین لە یەکی ئایار و ئایارەکانی داهاتوو ؟؟ نەک تەنها لە پێناو ڕیفۆرمی ئابووری، بەڵکوو تێکۆشانێکی سیاسی گشتگیر بخەینەڕێ لە پێناو کۆتاییهێنان بە نیزامی بۆرژوازیی، تێکۆشانێک کە لەسەر مێزی دانوسان نایەتەدی لە نێوان خاوەنکارەکان و نوێنەرانی کرێکاران.

هیوا بەستن بە دامەزراندنی هەرەوەزی ئابووری ، یا کۆمەڵایەتی، یا ئامادەکاری بۆ دۆزینەوەی بزووتنەوەیەکی جەماوەری لە دژی هەژاری و نەداریی…تادوایی، لەوە زیاتر ناچنێتەوە کەنەقابە کرێکارییەکان لەسەر مێزی دانووسان لەگەڵ خاوەن کارەکان چنیویانەتەوە، چونکە خەیاڵلێدان و خۆشخەیاڵییە لە سایەی هەلومەرج وقەیرانی ئێستادا.

جەماوەری بێبەش، ڕۆژانە داواکاری و دروشمی پێگەشتووتر لەدروشمەکانی هەرەوەزیەکان و بزووتنەوەی دژی هەژاری ئەڵێتەوە …ئەو، یا جەماوەری بێبەش، زیاتر ڕادیکالتر و شۆڕشگێڕترە لە چەپی ڕیفۆرمیست، لەبەر ئەوەی خورافەی بەدەستهێنانی ڕیفۆرمی ئابووری وکۆمەڵایەتی هەستپێکردووە و دەستی بەریکەوتووە، باش تێگەشتووە کە نیزامێک بۆنی گەندەڵی لەژێر دەر ئەچێت، وهیچ نییە جگەلە نیزامێکی قەیراناویی لە سەرییەوە تابنی پێی و ساکارترین بنەچە و ماکی سیستەمی حکومکردنی نییە… و ئەو زیاتر لە دەیەیەک، لە چاوەڕوانیدا بووە، و چیتر چاوەڕوانی بەڵینە هەڵخەڵەتێنەرەکان نابێت…و لەبەر ئەوە ئەبینین زۆر باش تێئەگات کە ڕێگای ڕزگاربوون خۆی حەشارداوە لە ڕۆشتنی ئەم نیزامەدا …بڕۆن … بەجێمان بهێڵن…فیدرالییەتەکەتان وپەرلەمانەکەتان و ڕاپرسییەکانتان چارەسەرمان نییە…بڕۆن…ئەمە فراوانترین بەشە کۆمەڵایەتییە بێبەشەکان ئەیڵێنەوە!…

تێکۆشەرانی بزووتنەوەی کرێکاری باش تێئەگەن کە بۆرژوازی بە هەموو ڕەنگە دینی و تایەفیی و نەتەوەییەکانییەوە ، نەک هەرشکستی خوارد بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگەلەو هەلوومەرجەی ئێستای!.. ،بەڵکو بەشداربوو ،و بەشێوەیەکی گەورە لەتوندکردنەوەی ئەو بەدبەختیانە کە کۆمەڵگە بەدەستییەوە ئەناڵێنێ…

چینی کرێکار ئەرکییەتی ڕابەرایەتی ئەم سروودە شۆڕشگێڕانەیە بکات کەبانگەوازی ڕۆیشتنی هەموو ئەم حیزبانەو هێزو نیزامە سیاسییەکەیانە…نا بۆ ڕیفۆمی نیزام، بەڵێ بۆ گۆڕانی ڕیشەیی

 

کۆتاییەکانی نیسانی ٢٠١٧

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

کۆرۆنا ڤایرۆس و قەیرانی جیهانیی سەرمایەداری

ئالان ودز، وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد جارێکیان لینین وتی: سەرمایەداری ترسێکە بێ کۆتایی، ئەگەر ئەتانەوێت ڕاستی ...