چەند پرسیار

ئیبراهیم عومەر

ئایا کاراکردنەوەی پەرلەمان و بەگەڕخستنەوەی حکومەتی بۆرژوازی هەرێم ڕێگای کۆتایی هێنانە بەم هەل و مەرجەی ئێستا ؟ ئایا درووستکردنەوەی دەسەڵاتی حیزبە بۆرژواکان قەومی و دینی … کە پارێزەری خاوەندارێتی تایبەتی بۆرژوازین چینە نەدارەکان ڕزگار ئەکات لەم هەلومەرجە ژیان لەناوبەرەی ئێستا ؟ ئایا ئاسایی بوونەوەی هەل ومەرجی کوردستان بەستراوەتەوە بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەحزابەکان ؟ ئایا گەندەڵی کە بنەمای خاوەندارییەتی تایبەتی بۆرژواکانە جا ئەو حکومەتە قەومی ، دینی ، سکۆلار ، یا دەوڵەتی  یاساو مەدەنی بێت ، کەخودی نیزامی سەرمایەداری لەسەر بنەمای دزینی هێزی کار و دزینی سەروەت و سامانی کۆمەڵگا بەڕێوە ئەچیت ، ڕێگا چارەیە بۆ ڕزگاربوون لە نەبوونی و هەژاری و بێکاری و ژیانی نا مرۆڤایەتی ئەمڕۆ ؟ ئایا سازدانەوەی پەیوەندیی و سازانەکانی گۆڕان و یەکێتی و پارتی و ئیسلامییەکان ، کە بۆ واژۆی تازەکردنەوەی حکوومەتی بۆرژوازی هەرێم و پەرلەمانە کووردییە لەکار خراوەکەیانە لەم چەند مانگەی داهاتوودا بۆ ٤ ساڵی تر ، جارێکی تر نامانخاتەوە بەردەمی هەمان چارەنووسی ۲۵ سالی ڕابردوو؟ ئایا پشت بەستن بەم یان بەو ڕەمزی بۆرژوازی کورد هیچ گۆڕانکارییەک ئەڕەخسێنێ لە ژیانی ئیمە یان دووبارەکردنەوەی هەمان فلیمە و بەگۆڕانی کاراکتەرەکانی ؟ ئەمانەو وەڵامدانەوەی دەیان پرسیاری تر ئەمانخاتە بەردەمی دیاریکردنی چارەنووسی خۆمان ڕۆلەکانمان کە ئایا ئەمانەوێت وەک لەمەوپێش بژین یا ئەمانەوێ داهاتوو بە جیاواز بژین لەوەی کە تا ئێستا ژیاوین

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*