لە کاوە لەتیفەوە
تۆ دەبێت بەردەوامبیت، من ناتوانم بەردەوامبم، من له‌مه‌ودوا بەردەوامدەبم. ئەمانە دوا وشەكانى ساموێل بێكته لە “ناولێنەنراودا”. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م ڕسته‌یه سیاسیی بكه‌ینه‌وه، سیاسه‌تێك كه بریتی بێت له سیاسه‌تی حه‌قیقه‌تی ژیانێكی ئازاد و دادپهروانهی گه‌ردوونی. ده‌ست به چی بكه‌ین؟ ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكردن گرنگتره ئه‌وه‌یه كه، ئێمه ده‌ست به چی ده‌كه‌ین؟ ئه‌م پرسیاره ده‌بێت بكرێته‌وه پرسیاری كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك له خواره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ خۆیان بده‌نه‌وه. سه‌ده‌ی ڕابردوو له ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیی بۆرژووازی پیشانی داین كه كۆی به‌دیل و ئهڵتهرناتیڤهكانی ئه‌وان بریتییه له ڕێكخستنی ژیانی خه‌ڵك له‌سه‌ره‌وه و لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو شه‌رعییه‌تێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له‌لایه‌ن خودی مرۆڤ خۆیه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و چه‌وساوه‌یه ئه‌وه‌یه كه بڕوادار بێت به‌وه‌ی كه به هیچ جۆرێك پێویستی به نوخبه و ده‌سته‌یه‌ك نییه له سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له ژیانی ئه‌م بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌و شه‌قام و رێگایه لابدات كه سه‌رمایه بۆی دروستكردووه و دیاریكردووه، ئه‌وا ئه‌و هێزه چه‌كداره‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامانج له دروستكردنی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌ره‌وه (سه‌رمایه)یه، ده‌یخاته‌گه‌ڕ بۆ سه‌ركوتكردن و قهمعكردن تاكو بتوانێت چینی كرێكار بخاته‌وه سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات بۆی كێشاوه. كه ئه‌م چه‌وساندنه‌وه و دژه-ئازادییه لهمڕؤدا بۆرژووازی یاسای بۆ ده‌ركردووه و هێزی چه‌كدار و سوپای بۆ دروستكردووه و ده‌یان كه‌ناڵی ئایدۆلۆژیشی بۆ چه‌سپاندنی زیاتری له ئاگایی خه‌ڵكدا خستووه‌ته‌گه‌ڕ. به‌دیل و هیوای مرۆیی به ئازادی و دادپه‌روه‌ری ده‌مێكه له سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییدا ئاوابووه و وا خه‌ریكه سه‌رجه‌می خۆری كۆژیان و ژیانی ڕووتی مرۆیی له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌بێته ئایدیالێكی هه‌رگیز به‌ده‌ستنه‌هاتوو
چینی كرێكار كه گه‌وره‌ترین و فراوانترین به‌ره‌یه پێویستی به خۆڕێكخستنی سیاسییانه‌ی لۆكاڵی و گه‌ردوونی هه‌یه. ئه‌وه‌ی ده‌توانێت بڕیار بدات له ژیانی مرۆڤ ده‌دات خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات كه چیبكات هه‌ر خودی مرۆڤه‌كان خۆیانن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو بڕیارێك له ده‌ستی ئه‌وانه‌دایه كه هه‌ر خودی خۆیان ده‌مانچه‌وسێننه‌وه و ڕۆژانه بڕیار له مانه‌وه و ته‌نانه‌ت زیاتركردنی هه‌ژاری و جه‌نگ و كاولكاری و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی زیاتر ده‌دات بۆ ئاماده‌كاری جه‌نگه‌كانی داهاتوو. كه‌واته، ده‌بێت چی بكه‌ین پرسیارێكه ده‌بێت كرێكاران خۆیان له خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه بڕیاری لێبده‌ن. لینین رۆژێك گوتی “بهێڵه كرێكاران خۆیان بڕیار بده‌ن”.