ئیتالۆ كالڤینۆ
به‌كوردیكردنی: كارزان عه‌زیز
سه‌رده‌مانێك وڵاتێك هه‌بوو كه هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی دز بوون. له شه‌ودا هه‌ر یه‌ك له دانیشتووانه‌كه‌ی پڕچه‌ك و به نوێڵ و چرایه‌كه‌وه ده‌ڕۆشته ده‌ره‌وه بۆ بڕینی ماڵی ئه‌وانی تر و تاڵانكردنی. له گه‌رانه‌وه‌دا بۆ سه‌رله‌به‌یانی، كۆڵ و باره تاڵانییه‌كه‌ی داده‌نا و پاشان ده‌یبینی ماڵه‌كه‌ی خۆشی وه‌ك ماڵی هه‌ر یهكێكیتر بڕاوه و تاڵانكراوه.
به‌م شێوه‌یه هه‌موو كه‌سێك له هاوسه‌نگییدا ده‌ژیا، وه كه‌سیش كێشه‌ی نه‌بوو- كه‌سێك یه‌كێكیتری تاڵان ده‌كرد و ئه‌میش كهسێكیتر و به‌رده‌وامده‌بوو تا دوا كه‌س، كه ئه‌م دوا كه‌سه ماڵی یه‌كه‌م كه‌سی ده‌بڕی. بازرگانیكردن و بزنز له‌م وڵاته‌دا هاوواتای فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، ئیتر بوبوو به كڕین و فرۆشتن. ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌كی تاوانكارانه بوو بۆ دزیكردن له خه‌ڵك، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو خه‌ڵك خه‌ریكی خه‌ڵه‌تاندن و پاشقول لێدانی حكومه‌ت بوون. به‌م شێوه‌یه ژیانێكی بێ سه‌ریه‌شه به‌رده‌وامی به خۆی ده‌دا و دانیشتووانه‌كه‌ش نه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون نه هه‌ژار.
به‌ڵام پاشان ڕۆژێك – كه كه‌س نازانێت چۆن – پیاوێكی ڕاستگۆ ده‌ركه‌وت. ئه‌م پیاوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له شه‌ودا به خۆی و گوێنی و چراكهیهوه بڕوات بۆ دزی، له ماڵه‌وه ده‌مایه‌وه، جگه‌ره‌ی ده‌كێشا و ڕۆمانی ده‌خوێنده‌وه. كاتێك دزه‌كان ده‌هاتن و ده‌یانبینی كه هێشتا ڕووناكی ماڵه‌كه‌ی كراوه‌یه، لێیانده‌دا و ده‌ڕۆشتن.
ئه‌م دۆخه زۆری نه‌خایاند. به پیاوه ڕاستگۆكه ڕاگه‌یه‌ندرا كه زۆر ئاساییه بۆ ئه‌و به ژیانی ئاسایی خۆی بژی، به‌ڵام ناتوانێت ڕێگر بێت له‌وه‌ی كه ئه‌وانیتر كارده‌كه‌ن. هه‌ر شه‌وێك كه له ماڵه‌وه ده‌مایه‌وه، خێزانێك به‌بێ خۆراك ده‌مایه‌وه.
پیاوه ڕاستگۆكه نه‌یده‌توانی هیچ به‌رگرییه‌ك پێشكه‌ش بكات. هه‌روه‌ها شه‌وێك به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت و بیه‌وێت دزی بكات، بڕیاریدا كه له ده‌ره‌وه بمێنێته‌وه تاكو به‌ره‌به‌یان،. ئه‌و ڕاستگۆ بوو و وه نه‌یده‌توانی هیچیتر بێت جگه له‌وه. شه‌وه‌كه تاكو پرده‌كه ڕۆشت و له‌وێش له‌و ئاوه‌ی ده‌ڕوانی كه به‌ژێر پرده‌كه‌دا گوزه‌ری ده‌كرد. پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه و بینی كه ماڵه‌كه‌ی بڕاوه و تاڵانكراوه.
له كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌دا، پیاوه ڕاستگۆكه وایلێهات بی پاره و بێ خۆراك له ماڵێكدا به ڕه‌شوڕووتی بمێنێته‌وه. به‌ڵام ته‌نیا كه‌سێك كه بتوانێت لۆمه‌ی بكات هه‌ر خۆی بوو. كێشه‌كه‌ی له ڕاستگۆییهكهدا ده‌بینی: تا وایلێهات كۆی سیسته‌مه‌كه ناهاوسه‌نگ و ناله‌بار بكات. ئه‌و خۆی هێشتی تاڵانبكرێت و له به‌رامبه‌ریشدا هیچ كه‌سێكی دیكه تاڵان نه‌كات، بۆیه هه‌میشه كه‌سێك هه‌بوو كه گزنگی به‌یان برواته‌وه و ماڵه‌كه‌ی نه‌بڕابێت- ئه‌وه ده‌بوو ئه‌و ماڵه بێت كه پیاوه ڕاستگۆكه شه‌وی پێشتر بیبڕیایه و نهیبڕیبوو. هه‌رزوو ئه‌وانه‌ی كه ماڵه‌كه‌یان نه‌ده‌بڕا ده‌یانبینی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن له‌وانیتر، تا ده‌گه‌شته ئه‌وه‌ی كه ئیتر ویستی دزیكردنیان نه‌ده‌ما، له كاتێكدا ئه‌وانه‌شی كه ده‌هاتن ماڵی پیاوه ڕاستگۆ و ڕه‌شوڕووته‌كه تاڵان بكه‌ن هیچیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت و به‌ده‌ست به‌تاڵی ده‌گه‌ڕانه‌وه و هه‌ژار ده‌بوون.
له هه‌مانكاتدا، ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون فێری ئه‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ پیاوه ڕاستگۆكهدا بچنه سه‌ر پرده‌كه و ته‌ماشای ئاوی ژێر پرده‌كه بكه‌ن. ئه‌مه بوو به‌هۆی بشێویی زیاتر، له‌به‌رئه‌وه‌ی وایكرد ده‌وڵه‌مه‌ندان زیاتربن و زۆرێكیتریش هه‌ژار.
ئه‌و كات ده‌وڵه‌مه‌ندان هه‌ستیان به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر شه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر پرده‌كه به‌سه‌ر ببه‌ن ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ژار ده‌بن. هه‌روه‌ها بیریان له‌وه كرده‌وه “ئه‌ی بۆ نابێت هه‌ندێك پاره بده‌ن به هه‌ژاران بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌واندا دزییان بۆ بكه‌ن؟” له‌وێوه ده‌ستیانكرد به به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیاندا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مووچه و پشكه سهدییهكان ڕێككه‌وتن (كه له هه‌ردوو لاوه بگره‌وبه‌رده و معامهلهیان ده‌كرد: خه‌ڵك هێشتا دز بوون). به‌ڵام دوا ده‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌وه بوو كه ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و هه‌ژاران هه‌ژارتر بوون.
هه‌ندێك له خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بوون كه نه پێویستیان به دزیكردن هه‌بوو نه به‌كرێگرتنی ئه‌وانیتر بۆ ئه‌وه‌ی دزییان بۆ بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ریش هێشتا له دزیكردن بوه‌ستانایه ئه‌وا هه‌ژار ده‌بوون: بۆیه پاره‌یان به هه‌ژارترینی هه‌ژاره‌كان ده‌دا بۆ پاراستنی موڵك و ماڵه‌كانیان له هه‌ژارانی دیكه. لێره‌وه‌بوو هێزێكی پۆلیسیان به‌رهه‌مهێنا، هه‌روه‌ها زیندانهكانیشیان دروستكرد.
ئه‌وه بوو به ته‌نها دوای چه‌ند ساڵێك له گه‌شتنی پیاوه ڕاستگۆكه چیتر هیچ كه‌سێك نه قسه‌ی له‌سه‌ر دزینكردن و نه له دزیلێكردن ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ته‌نیا ده‌رده‌دڵه و باسی چۆنێتی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندیی خۆیانیان ده‌كرد. هه‌رچه‌ند هێشتاش هه‌ر كۆمه‌ڵێك دز مابوونه‌وه.
ته‌نها یه‌ك پیاوی ڕاستگۆ هه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر زوو به‌هۆی برسێتییه‌وه كۆچی دواییكرد.