ده‌وڵه‌ت و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت
Karzan Aziz
ده‌وڵه‌ت و بنچینه‌ی دروستبوونه‌كه‌ی له‌وێدا نییه كه كۆمه‌ڵگا له دۆخی سروشتییه‌وه بۆ دۆخی مه‌ده‌نی ده‌گوازێته‌وه، یان كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و پرسی چینایه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كات. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌ترین مه‌كینه‌ی هێشتنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی چینایه‌تیی و نادادپهروهرییهكهیهتی. ده‌وڵه‌ت گواستنه‌وه نییه له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی دیكه (دۆخی سرووشتیی بۆ مه‌ده‌نییه‌ت و یاسا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بێت كه‌واته كام یاسا و مه‌ده‌نییه‌ت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی دۆخی سرووشتیی یاسایی ده‌كاته‌وه)، به‌ڵكو دروستبوونی ده‌وڵه‌ت ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ناكۆكییه چینایهتییانهیه كه مۆدێرنه به ده‌وڵه‌ت نه‌بێت ناتوانێت ڕایانبگرێت. كه‌واته ئایا ده‌وڵه‌ت كه‌لێن و ململانێی چینایه‌تی ناهێڵێت؟ نه‌خێر، ده‌وڵه‌ت ئه‌و ناكۆكیی و كه‌لێنانه هه‌ڵده‌په‌سێرێت و ده‌یانچه‌پێنێت و به‌رده‌وام دوایان ده‌خات. یه‌كێك له‌و ئه‌زمه سه‌ره‌كییانه‌ی كه ڕێگری سه‌ره‌كییه بۆ سه‌ركه‌وتنی ماركسیزم بریتییه له ده‌وڵه‌ت، چونكه ده‌وڵه‌ت ناهێڵێت ململانێی چینایه‌تی به ئاسانی له‌سه‌ر شانۆی مێژووی جیهان ده‌ربكه‌وێت و هه‌میشه به هه‌موو ئایدۆلۆژیا و دهزگاكانییه له پۆلیس و سوپاوه تاكو ده‌گاته ته‌كنه‌لۆژیا و ماس میدیا و ده‌یان مه‌كینه‌ی تر، سه‌ركووتی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی خه‌باتی چینایه‌تی ده‌كات و به‌شی زۆری پهیوهندیییكانی پرۆلیاریای له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و یه‌كگرتنی پرۆلیتاریای تا ئاستی مه‌حاڵ درێژ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه دیدێكه له ماركسه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه بۆ ده‌وڵه‌ت كه پێیوایه ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه هه‌یه ئاشته‌وایی نێوان چینه‌كان بێنێته كایه‌وه، جۆرێكه له هێوركه‌ره‌وه‌ی ململانێ و شاردنه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌ركوتكردنی ململانێی چینایه‌تی به هه‌موو تواناكانیه‌وه. ده‌وڵه‌ت ئامرازی فه‌رمانڕه‌وایی بۆرژوازییه به‌سه‌ر پرۆلیتاریاوه وه‌كئه‌وه‌ی له مانیفێستدا ماركس و ئه‌نگڵس ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت مه‌كته‌بی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی بۆرژووازییه به چه‌پاندن و سهركوتیشهوه، چه‌وساندنه‌وه‌ی پرۆلیتاریایه له‌سایه‌ی حوكمی بۆرژوازییدا. ئه‌مه واده‌كات هه‌میشه و هه‌میشه خه‌باتی كرێكاری و چینایه‌تی پرۆلیتاریا و خه‌ڵك سه‌ختتر بێت.
به ڕوونی ماركس پێیوایه، كاتێك كۆمه‌لگا به‌سه‌ر كرێكار و سه‌رمایه‌دار و پرۆلیتاریا و بۆرژووازییدا دابه‌شبوو، چیتر كۆمه‌ڵگا به‌هۆی ململانێكانی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌وه نه‌یتوانی به هیچ شتێك ئه‌و ململانێیه ڕابگرێت و كۆتایی پێبهێنێت. له‌به‌رامبه‌ردا، بۆرژوازی ده‌وڵه‌تی وه‌كو هێزێك درووستكرد له سه‌رووی كۆمه‌ڵگاوه به پێدانی هه‌موو هێزێك بۆ ڕێگریكردن له خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریا له‌پێناو لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته بۆرژوازییهكاندا. هه‌ر لێره‌شدایه كه ماركس ڕه‌خنه‌ی هێگڵ ده‌كات و پێیوایه ده‌وڵه‌ت پرسێكی ئه‌خلاقی و ئایدیایه‌كی باڵا نییه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه وه‌ستا بێت و مرۆڤ بۆ ته‌كامولی مێژوو پێیگهشتبێت، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ماتریالیستییانه بریتییه له هێزێك بۆ درێژه‌دان به مێژووی بۆرژووازی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی. لێره‌وه‌یه بنه‌ڕه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و كاری ڕۆژانه‌ی عه‌مه‌لیی ده‌وڵه‌ت دژ به جه‌وهه‌ری مرۆیی وه‌ستاوه‌ته‌وه و ناهێڵێت مرۆڤ هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵگایه‌كی یونیڤێرساڵی مرۆیی هه‌ڵبنێت.
كه‌واته، ده‌بێت یه‌كێك له بنه‌ڕه‌تیترین ڕه‌خنه‌كانی ماركسیسته‌كان به ئاراسته‌ی وێرانكردن و له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت بێت، ته‌نانه‌ت خه‌باتی سۆسیالیستییانه‌ی ڕۆژانه‌ی دژ سه‌رپێ بخرێت. تا ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی به‌هێزتر بێت، ئه‌وا خه‌بات و به‌ره‌نگاری سه‌ختتر ده‌بێت و ئاستی سه‌ركوتكردنی پرۆلیتاریا و چه‌پاندنی ململانێی چینایه‌تی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رئه‌نجام، ده‌وڵه‌ت ده‌زگای به یاساییكردن و شه‌رعییه‌تپێدانی چینایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌یه. درێژه‌پێده‌ر و درێژكه‌ره‌وه‌ی مێژووی دوورودرێژی ململانێی چینایه‌تیی كۆی كۆمه‌ڵگای مرۆییه. لێره‌وه‌یه، ده‌بێت یه‌كێك له توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌بات بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری بریتی بێت به ئاراسته‌ی ڕووخانی ده‌وڵه‌ت و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونه باڵایه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه وه‌ستاوه بۆ پارێزگاریكردن له كه‌ڵه‌كه‌ی زیاتری سه‌رمایه و به‌رژه‌وه‌ندیی بۆرژوازی و له هه‌مانكاتیشدا سه‌ركوتكردنی هه‌ر هه‌ڵسانه‌وه و ڕاپه‌ڕینێكی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری. ئه‌مریكا به نموونه، سوپا له‌و سه‌ری دونیاوه بۆ ئه‌م سه‌ری دونیا ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكات له‌پێناو نه‌ك به ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه بۆرژوازییه‌كانی له سنوری ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵكو له سنوری ئیمپراتۆریه‌تێكی جیهانیدا له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون و سه‌روه‌ریی خۆیدا.