كۆمۆنیزم چییه؟
1- كۆمۆنیزم چییه؟ بریتییه له بیروباوه‌ڕی مه‌رجه‌كانی ئازادیی پرۆلیتاریا.
2- ئه‌ی پرۆلیتاریا چییه؟ بریتییه له‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگا كه به فرۆشتنی كاری خۆی درێژه به ژیانی ده‌دات و قازانجێكی له سه‌رمایه‌وه نییه.
3- ئه‌ی باشه پرۆلیتاریا هه‌میشه بوونی نه‌بووه؟ نه‌خێر. هه‌میشه چینی كرێكار بوونی هه‌بووه و چینی كرێكاریش هه‌میشه بریتی بووه له هه‌ژاران. به‌ڵام هه‌رگیز كرێكار و هه‌ژاران نه‌بوون پێكڕا له‌ژێر هه‌مان ئه‌و دۆخ و هه‌لومه‌رجانه‌ی ئه‌مڕۆدا بژین. بهدهربڕینێكیتر، هه‌میشه پرۆلیتاریا بوونی نه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه كێبڕكێی بێ سنوور بوونی هه‌بووه.
4- كه‌واته چۆن پرۆلیتاریا سه‌ریهه‌ڵدا؟ پرۆلیتاریا له شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی ئینگلانددا ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ی كه تا ئه‌م ساته له هه‌موو وڵاتانی مه‌ده‌نیی دونیاشدا دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌نگڵس