کرێکارێکی گەنج لە کەلار

شارستانییه‌تی مرۆیی له‌سه‌ر شان و ماندووبوونی ئه‌و كۆیله‌ و خزمه‌تكار و كرێكارانه‌ دروستبوون كه‌ نه‌ك ته‌نها ژیانیان پڕ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵكو مه‌رگیشیان وه‌كو مرۆڤه‌كانی دیكه‌ نه‌بووه‌. دڵی چینایه‌تیمان بۆ ئه‌م گه‌نجه‌ لێده‌دات و ئه‌ركی مرۆڤ له‌مڕۆدا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌دا كه‌ مێژوویه‌كی ده‌یان و بگره‌ سه‌دان هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه‌، نابێت به‌ ته‌نها بریتی بێت له‌وه‌ی هه‌وڵی ڕیفۆرمكردنی ژیانی خۆمان (كرێكار) و سیسته‌مه‌كه‌ بده‌ین، یان لۆمه‌ی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی كار بكه‌ین، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌بڕی ئه‌و مێژووه‌ بكه‌ین كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م جیاوازییه‌یه‌ له‌ قوربانیدان و چه‌وساندنه‌وه‌، ده‌بێت دژ به‌ سیسته‌مه‌كه‌ بووه‌ستینه‌وه‌ و هه‌موومان بچینه‌ پشتی ئه‌م گه‌نجه‌ و هه‌زارانی دیكه‌ و ماته‌میان بگۆڕین بۆ بۆنه‌یه‌كی سیاسیی و لێیه‌وه‌ خه‌باتێك ده‌ست پێبكه‌ین بۆ ئازادیی ڕۆحی قوربانیان و ئه‌وانه‌شی كه‌ قوربانیی زیندوون.
ئه‌م گه‌نجه‌ له‌ شاری كه‌لار به‌ په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ بووه‌ به‌ قوربانیی كار و سه‌قفی به‌سه‌ردا ڕووخاوه‌. مامۆستای شێوه‌كارییه‌كه‌ی له‌ پۆستێكدا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ئه‌م خوێندكاره‌م بووم بۆ ئه‌وه‌ی بێت بۆ خولی شێوه‌كاریی، به‌ڵام هه‌واڵی مه‌رگی دڵگرانی كردم. كرێكاران هێشتا به‌و هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌ و ماندووبوونه‌شه‌وه‌، نایانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری خولیا و ئاره‌زوو و داهێنانه‌كانیان ببن.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*