سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌كان ته‌نها و به ته‌نها یه‌ك رێگایان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌رمایه و په‌یوه‌ندییه بونیادنراوهكانی سه‌رمایه‌دا زالبن و سه‌ر بكه‌ون، ئه‌ویش شۆرشه: شۆڕشی پڕۆلیتاری. شۆڕشی پرۆلیتاری نه شۆرشی نوخبه‌یه و نه شۆڕشی ڕابه‌ران، به‌ڵكو شۆڕشی پرۆلیتاریایه له خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا. ماركس بوو له كۆی مێژوودا، پرۆلیتاریا وه‌كو هێزی شۆڕشگێڕی جیهان تیۆریزه بكات و په‌ی به ماتهوزهكهی ببات. تاكو پرۆلیتاریا خۆی ڕێكنهخات و ستراتیژی سیاسیی خۆی دانه‌ڕێژێت بۆ تیۆری شۆڕش و ئه‌م تیۆره شۆڕشگێڕانه نه‌كاته ڕۆشنایی هه‌نگاوه عهمهلییهكانی، ئه‌وا دونیایه‌كی ئازاد و دادپه‌روه‌ر جگه له خه‌یاڵپڵاوی هیچی دیكه نییه. ته‌نها پرۆلیتاریایه به تیۆرێكی شۆڕشگێڕانه و عه‌مه‌لی شۆڕشگێڕانه‌وه بتوانێت ڕزگاریی مرۆیی به‌دیبهێنێت