كرێكاركێیه‌؟ کاوە لەتیف

كرێكاران بریتین له‌ مامۆستایان كه‌ وزه‌ی خۆیان له‌ وانه‌وتنه‌وه‌دا ده‌فرۆشن، ڕۆشنبیران و وه‌رگێره‌كانن كه‌ وزه‌ی خۆیان له‌ نوسین و وه‌رگێڕاندا ده‌فرۆشن، ئه‌ندازیاران و دكتۆر و زاناكانن كه‌ داهێنان و خزمه‌ت و ماندووبوونیان ده‌كه‌ن به‌ قوربانی پاره‌ و به‌ پاره‌ی ده‌فرۆشن، بیناسازانن كه‌ وزه‌ی خۆیان بۆ پاره‌ ده‌خه‌نه‌ نێو بینا و كۆشكه‌كانه‌وه‌، كرێكارانی كارگه‌كانن كه‌ وزه‌یان له‌پێناو كاڵاكاندا خه‌رجده‌كه‌ن، سوپا و پۆلیسن كه‌ به‌ چه‌كه‌كانی ده‌ستیان بۆ پاراستنی موڵك و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران كرێكاران و چه‌وساوه‌ وهاوچینه‌كانی خۆیان ده‌ترسێنن بۆ ئه‌وه‌ی پاروی نانی خۆیان و خێزانه‌كانیان زه‌مانه‌ت بكه‌ن. كرێكار هه‌ر كه‌سێكه‌ له‌ ئێمه‌ كه‌ كار ده‌كات بۆ نان و پاره‌. كرێكار ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ وزه‌ی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی خۆی بۆ نان و پاره‌ ده‌فرۆشێت. كرێكاران یه‌ك به‌ره‌ن، گەو‌ره‌ترین به‌ره‌، به‌ره‌یه‌ك كه‌ هێنده‌ گه‌وره‌یه‌، به‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌توانێت له‌ كورتترین ماوه‌دا، گه‌وره‌ترین شۆڕش له‌ مێژووی جیهاندا تۆمار بكات و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌وێوه‌ له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی به‌رده‌وامه‌وه‌ دونیایه‌كی بێچین و چه‌وساندنه‌وه‌ و پڕ له‌ ئازادی و دادپه‌روه‌ری بونیاد بنێت

ترسنۆك و بێ باك و نه‌زانن ئه‌وانه‌ی تا ئێستا كار و ڕه‌نج و ماندووبوونی خۆیان ده‌فرۆشن و ناتوانن به‌ خۆیان بڵێن كرێكار. كرێكار و پرۆلیتاریا وشه‌ و چه‌مك گه‌لێك نین كه‌ به‌ ته‌نها بۆرژوازی خۆی لێ به‌دوور بگرێت و سه‌دان ناوی دیكه‌ی بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی داڕشتبێت، به‌ڵكو زۆر كۆمۆنیست و چه‌پ هه‌ن ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌ژێر ناوی كرێكاردا پێناسه‌ نه‌كه‌ن، تاكو بتوانن یه‌كه‌م: شانی خۆیان له‌ به‌رپرسیارێتییه‌ شۆرشگێڕییه‌كه‌ی خاڵی بكه‌نه‌وه‌ و دوهه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرن به‌ پێگه‌ چینایه‌تییه‌ بۆرژوازییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌ و سێهه‌م: به‌ كرێكاران بڵێن ئه‌وه‌ ئێمه‌ین له‌ ئێوه‌ به‌ئاگاتر و هۆشیارتر و ده‌مانه‌وێت ڕابه‌رایه‌تیان بكه‌ین…چواره‌م…پێنج…شه‌شەم

نتيجة بحث الصور عن العامل

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*