سوبێكتی شۆڕشگێڕیی مه‌جازیی و فه‌یسبووكی دوو دۆخی هه‌یه، یه‌كه‌م هه‌ڵهاتن له خۆ‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی، دووه‌میش هه‌ڵهاتن له سیسته‌م (تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه بۆ ئه‌و كه‌سانه مه‌عریفه ده‌بێته هه‌مان دهستكهلای خۆههڵهاتن و ئامرازی به‌هانه‌هێنانه‌وه بۆ هه‌ڵهاتنه‌كه‌یان و له‌وانه‌یه ئه‌م ههڵهاتنهش ناوبنێن درز و هێڵه‌كانی به‌ره‌نگاری و هه‌ڵهاتن).
دۆخی یه‌كه‌م توانه‌وه‌یه‌كی ناماتریالانهیه به ڕاكردن و خۆخاڵیكردنه‌وه له‌وه‌ی كه واقیع جیهانی چه‌وساندنه‌وه و نامۆبوونه. ئه‌م هه‌ڵهاتنه له واقیع، سوبێكته شۆڕشگێره‌كانی ناو مه‌جاز ده‌پارێزێت له مه‌ترسی و ڕسك و زیك زاكهكانی واقیعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. به نموونه، ترسی كاری عه‌مه‌لی و واقیعی سوبێكتی شۆڕشێگڕ له خه‌باتی پرۆلیتاریدا، سوبێكتهكه ده‌خاته به‌رده‌م ترسی ده‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و چاولێسوركردنهوه و گرتن و ته‌نانه‌ت كوشتنیش، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا هه‌ل و بواری دروستكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نزیمی پێده‌به‌خشێت. له‌به‌رامبه‌ردا سوبێكته شۆڕشگێڕه‌كانی ناو دونیای مه‌جاز (فه‌یسبووك به نموونه) ته‌نها ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هاك بكرێن كه ئه‌م ترسه له هاككردن له‌ناو دونیای مه‌جازدا ڕێك ده‌كاته ئه‌و ترسه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتن و ده‌مامك پۆشین له‌وه‌ی كه له كاری واقیعیدا سوبێكتی شۆڕشگێڕ به سه‌خت ده‌توانێت بیشارێته‌وه. بۆیه سوبێكته شۆڕشگێڕه مه‌جازییه‌كان ده‌توانن خه‌بات بكه‌ن به‌ڵام خه‌باته‌كه‌یان مه‌جازییه و به‌شێكی زۆری ده‌مامكدار و بێ كاریگه‌ریی چینایه‌تییه، كه ناتوانێت ده‌ستكاری واقیعی سیایی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن.
ماركس ڕۆژێك له نه‌گۆڕینی دونیادا و بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌م تاكه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه، ڕه‌خنه‌ی توندی فه‌یله‌سووفان ده‌كات، مه‌به‌ستی ئه‌و له ڕه‌خنه‌كه‌دا ئه‌وه نییه كه ده‌ست له ته‌فسیركردن و خوێندنه‌وه و لێتێگه‌یشتنی دونیا و جیهان هه‌ڵبگرن، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه فه‌لسه‌فه و ته‌فسیراته فه‌لسه‌فییه‌كان بۆ گۆڕینی دونیا و هه‌نگاونان بۆ جوانكردنی جیهان هه‌ن، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌قامه‌كان ئه‌وانه نین كه به شێوه‌یه‌كی واقیعی پرۆلیتاریا به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن و تێیدا دروشم ده‌خوێننه‌وه و بانگی شۆڕشی تێدا هه‌ڵده‌ده‌ن، پانتاییه‌كانی به‌ره‌نگاری ئه‌وانه نین كه لێیانه‌وه چه‌وساوه هێزی خۆبڕیاردانی واقیعی تێدا ده‌گرێته ده‌ست. شه‌قامه‌كان و پانتاییه‌كانی به‌ره‌نگاری و خه‌بات ئه‌مڕۆ بوونه‌ته په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی ناو فه‌یسبووك. مه‌جاز توانه‌وه و به‌هه‌ڵمبوونی ئه‌و به‌ها واقیعی و سیاسییه‌ی خه‌باتی پرۆلیتاری و چینایه‌تییه كه سه‌رمایه‌داریی كردووه‌یه‌تی به كاڵا. “هه‌رچییه‌ك ڕه‌ق و به‌ستوو بێت، ده‌بێته هه‌ڵم و به هه‌وادا ده‌چێت: ماركس”
بوونه‌وه‌رانی ناو مه‌جاز و فه‌یسبووك، بوونه‌وه‌ری “ناچالاكی چالاك”ی ناو ئه‌م جیهانه‌ن و كه دێنه ده‌ره‌وه‌ش به‌هۆی سه‌ره‌گێژه و به‌ركه‌وتنیان به تیشكی ئایدۆلۆژیای بۆرژوازییه‌وه مه‌جاز و واقیعیان بۆ لێك جیاناكرێته‌وه و سه‌رئه‌نجام ده‌بن به بوونه‌وه‌ری “چالاكی ناچالاك”ی سه‌ر شه‌قامه‌كان، كه خه‌باتكاری چینایه‌تی هیچ یه‌كێك له‌مانه نییه، به‌ڵكو پرلیتاریایهكی شۆڕشگێڕی سیاسی و واقیعییه و له خه‌باتكردندا له‌گه‌ڵ هاوچینه‌كانیدا به‌دوای خۆیدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵكو له‌ناو ڕزگاركردنی چینهكهیدا به‌دوای خۆی و ئازادی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت.