به‌دانانی به‌های به‌كاربردن له‌به‌رامبه‌ر به‌های ئاڵوگۆڕدا ده‌توانین بڵێین به‌های به‌كاربردن بریتییه له سودی كاڵایه‌ك، له كاتێكدا به‌های ئاڵوگۆڕ بریتییه له یهكسانێتی و به‌رامبه‌رێتیی شتێك له‌به‌رامبه‌ر شتێكیتردا له بازاڕدا كه ده‌كرێت ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكرێت. ماركس به‌م شێوه‌یه جیاوازیی نێوان هه‌ردوو به‌هاكه ڕوون ده‌كاته‌وه: به‌های به‌كاربردن كه ده‌كاته به‌های سودی كاڵایه‌ك، به‌هایه‌كه له‌نێو هه‌ناوی كاڵاكه خۆیدایه، به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی ئه‌و به‌هایه په‌یوه‌سته به كاڵاكه خۆیه‌وه. له كاتێكدا، به‌های ئاڵوگۆڕ بریتییه له یه‌كسانبوون و هاوتایی كاڵایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر كاڵایهكیتردا. كه‌واته، په‌یوه‌ندیی به‌هایی له كاڵای ئاڵۆگۆڕكراودا له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدایه و ناتوانرێت هه‌میشه وه‌كو پرسێكی له خۆیدا و جه‌وهه‌ریی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌هاكه‌یدا بكرێت. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ماركس به‌ها ده‌بێته پرسێكی زۆر گرنگ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌های ئاڵوگۆڕ به‌به‌راورد به به‌های به‌كاربردن و سود تا چه‌ند به‌هایه‌كی جه‌وهه‌رییه و ده‌توانێت پێداویستییه زهرورییهكانمان پڕ بكاته‌وه. به‌های ئاڵوگۆڕ یه‌كسان نییه به‌و به‌هایه‌ی له كاڵای یه‌كه‌م یان دووه‌مدا (ئه‌و كاڵایانه‌ی كه به یه‌كتر ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت) به ته‌نها و دابڕاو له‌یه‌كتر بوونیان هه‌یه، به‌ڵكو بریتییه له خاڵی سێیه‌م، خاڵێك كه یه‌كگرتنی هه‌ردوو بههاكهیه و هه‌روه‌ها هیچ كامیشیان نییه. خاڵێكه ده‌كرێت وه‌كو هاوچوونیهتیی یونیڤێرساڵی هه‌ردوو كاڵاكه ببینرێت، خاڵێكه هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر هه‌ردوو خاڵهكهیتردا هه‌یه.
با ئه‌م ئارگومێنته له سێبه‌ری ئه‌م سیسته‌مه‌دا شیكار بكه‌ین. ئه‌م خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنه‌ی هه‌ردوو كاڵاكه هه‌رچه‌ند وه‌كو خاڵێكی یونیڤیرساڵ و پێكه‌وه‌بوونێكی جهههریی بۆ ئاشته‌وایی و ئاڵوگۆڕی یه‌كسانی هه‌ردوو كاڵاكه له ئارادایه، به‌ڵام به ته‌واویی به پێچه‌وانه‌وه‌یه، خاڵێكه دژ به یونیڤێرساڵبوونی هه‌ردوو كاڵاكه له‌و خاڵه‌دا. ئه‌گه‌ر دیاله‌كتیك بكه‌م به پێوه‌ری ئه‌م شیكارهم، ئه‌وا ده‌ڵێم خاڵی سێیه‌م كه تێیدا هه‌ردوو كاڵاكهی تێدا ئاڵوگۆڕ پێده‌كرێت، بریتییه له كۆتێزی به‌های به‌كاربردن و ئاڵوگۆڕ، به‌ڵام خاڵی سێیه‌م نه‌ك هه‌ر خاڵی یه‌كگرتن و كۆتێزی هه‌ردوو كاڵاكه نییه، بگره پێچهوانهشیانه. له‌مڕۆدا و له‌ناو ئه‌م سیسته‌مه‌دا، ئه‌وه‌ی خاڵی نێوان هه‌ردوو بههاكهیه پاره‌یه. ئایا پاره ده‌توانێت كۆتێزی ئه‌و به‌هایانه بێت یان بتوانێت جه‌وهه‌ری هه‌ردوو كاڵاكه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ئاڵوگۆڕ پێبكات؟ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه واده‌رده‌كه‌وێت پاره بتوانێت ببێته پێوانێكی یه‌كسان و هاوچوونییه‌كی جهههریی نیوان هه‌ردوو كاڵاكه، ته‌نانه‌ت پاره جه‌وهه‌ری كاڵاكان داده‌پۆشێت و ده‌شارێته‌وه. ده‌ركه‌وتنی پاره له ئاڵوگۆڕی كاڵادا، مه‌رگی جهرههر و باهایه له پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیی ئاڵوگۆڕی كاڵاكاندا. به‌و مانایه‌ی، پاره نه‌ك ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه جه‌وهه‌ری كاڵاكان پیشان بدات و ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكات، به‌ڵكو به‌های كاڵاكان (له جه‌وهه‌ردا كاری كۆمه‌ڵایه‌تیی زه‌روور) توڕ ده‌داته ده‌ره‌وه و خۆی له‌سه‌ر ئه‌و عه‌رشه داده‌نیشێت.
له دیدی ماركسه‌وه، به‌های كاڵاكان په‌یوه‌سته به كاره‌وه؛ كه‌واته كار جه‌وهه‌ری كاڵاكانه و ئاڵوگۆڕ پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ی كاری به‌فیڕۆدراو ئه‌نجام بدرێت. له‌كاتێكدا، پاره داپۆشه‌ری ئه‌م به‌ها جه‌وهه‌رییه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاكان ئاڵوگۆڕ بكرێن پاره و سیسته‌مه‌كه سه‌دان پێوه‌ری دیكه‌ی ناجهوههریی به‌رهه‌مهێناوه و ناهێڵێت هیچ ئاڵوگۆڕێكی مرۆییانه و یه‌كسانی په‌یوه‌ست به كار و زه‌روره‌تی كاڵا بێته بوون. ئه‌م فۆرمه‌ی ئاڵوگۆڕی نێو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی، ڕووتكهرهوه و داماڵینی كاڵاكانه له به‌هاكانیان. ده‌رئه‌نجام ده‌ڵێین: ئاڵوگۆڕی كاڵاكان و پاره له‌نێو ئه‌م سیسته‌مه‌دا یه‌كسان نییه به كۆتێزی كاڵاكان، بریتی نییه له په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كسان له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی و ئیحتیاجاتی مرۆڤ، بۆیه، ده‌بێت ئه‌م فۆرمی ئاڵوگۆڕه و پاره له ژیانی مرۆڤدا، دوو توخمی شایسته به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بن له خه‌باتی چینایهتیماندا چونكه دژه-دیالهكتیكین و له‌جیاتی كۆژیان و ئاڵوگۆڕی جه‌وهه‌رییانه‌ی كاڵاكان له‌سه‌ر پێویستی مرۆڤه‌كان به شێوه‌ی جه‌وهه‌ریی بهێنێته بوون، كه‌چی ئه‌نتاگۆنیزم و دژیهكێتی و دژه-پێكه‌وه‌ژیانی زیاتر ده‌هێنێته ئاراوه.
بۆ باشتر تێگه‌یشتن له چه‌مكی به‌های به‌كاربردن با له‌م په‌ره‌گرافه‌ی ماركس خۆیه‌وه له كتێبی سه‌رمایه‌دا ئه‌مه ببینین:
“سودی شتێك ده‌كاته به‌های به‌كاربردنی شته‌كه [یان به‌های به‌كاربردنی شتێك بریتییه له سوده‌كه‌ی]. به‌ڵام ئه‌م شته ناكاته هه‌وا. سود و به‌هاكه به سنورداربوونی شته‌كه به تایبه‌تمه‌ندییه فیزیكی و جه‌سته‌ییه‌كانی كاڵاكه، سنوردار ده‌بێت، سوده‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كاڵاكه بوونی نییه. كاڵایه‌كی وه‌كو ئاسن، ئه‌ڵماس به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونی ماتریالیین، به‌های به‌كاربردنیان هه‌یه و شتی به‌سودن. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كاڵا سه‌ربه‌خۆیه یان پشت به‌ستوو نییه به‌و بڕی كاره‌ی بۆ شیاوكردنی كواڵیتی و چۆنایه‌تییه سودبه‌خشه‌كانی كه پێویسته. كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ل به‌های به‌كاربردندا ده‌كه‌ین، هه‌میشه واداده‌نێین كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕی دیاریكراودا ده‌كه‌ین به نموونه ده‌رزه‌نێك سه‌عات و مه‌تر نایلۆن و ته‌نی ئاسن. به‌های به‌كاربردنی كاڵاكان، ماتریالهكه بۆ دراسه‌ی تایبه‌ت ئاماده ده‌كات، كه ئه‌ویش بریتییه له دراسه‌ی زانین و مه‌عریفه‌ی بازرگانییانه‌ی كاڵاكان. به‌هاكانی به‌كاربردن ته‌نها له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانه‌وه ده‌بنه واقیعیه‌ت: هه‌روه‌ها هه‌موو پێكهاته‌ی سامان پێكده‌هێنێت، به‌بێ گوێدان به‌وه‌ی فۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سامانه چییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له فۆرمی كۆمه‌ڵگه‌دا بریتین له مۆڵگه ماتریالییه‌كانی به‌های ئاڵوگۆڕ”.
به‌های به‌كاربردنی شتێك یان كاڵایه‌ك وه‌كئه‌وه‌ی كه ڕوونه په‌یوه‌سته به سود و سودی به‌كارهێنانی كاڵاكهوه، ته‌نها له‌وه‌دا كورت نابێته‌وه كه كاڵاكه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر یان وه‌به‌رهێن بهسو بێت، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ ئه‌وانیتریش به سود بێت. به سود و به‌كه‌ڵكهاتنی شت و كاڵایه‌ك بۆ وه‌به‌رهێن مه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌رچه‌نده وه‌كو به‌رهه‌می تاكێك ده‌بینرێت، چونكه به سودبوونی بهرههمهێنراوهكان ئامانج و مه‌به‌ستێكی فه‌ردییانه و تاكگهرانهیان نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو سود و كه‌ڵكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌یه كه لێیه‌وه ئه‌و كاڵا و به‌رهه‌مه له‌جیاتی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگای تاكگه‌رایی، كۆمه‌ڵگای تاكه‌كان و تاكی كۆمه‌ڵگه‌یی و گه‌ردوونی له ئاسته ئینتهرناسیۆلانهكهیدا به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌م جه‌وهه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كاڵا (به‌های به‌كاربردن به شێوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) ئه‌گه‌ر ڕه‌چاو بكرێت، كاڵاكان له نامۆبوون و فیتیشیزم ده‌پارێزێت (دوو چه‌مك بۆ باسه‌كانی داهاتوو). په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤه‌كان له‌ناو كاڵاكاندا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م به‌كاربردن و سوده ده‌سته‌جه‌معی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كاڵا و بهرههمهێنراوهكان بێت، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه جۆربه‌جۆره‌كانی مرۆڤ له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ و له‌پێناو شت و كاڵا و ئۆبێكتهكاندا وه‌لاده‌نێت و وهریدهچهرخێنێت بۆ په‌یوه‌ندیی مرۆیی له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌وهه‌ری مرۆیی و په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به خۆی و سروشته‌وه و سروشتیش به مرۆڤه‌وه.
كه‌واته ئه‌مه‌ی ده‌وترێت باسی پێویستی بوون و “ده‌بێت وابوون”ی سود و كه‌ڵكی كاڵاكان بێت (ئیمپێرهتڤی ماتریالیی نه‌ك ئه‌خلاقی)، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م سیسته‌مه‌دا هه‌م به شێوه‌ی تیۆر و هه‌م واقیعیش، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه تا ئێستا خستوومانه‌ته‌ڕوو. به‌های كاڵا له‌ناو مۆدێلی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دارییدا، پشت به‌وه نابه‌ستێت كه تا چه‌ند ئه‌م كاڵایه له سود و كه‌ڵكی به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئه‌وانیتردایه به‌و شێوه جه‌وهه‌رییه‌ی كه لێیه‌وه ڕه‌خنه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ی پێده‌كه‌ین. به به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌مه، پرسایرێك لێره‌دا خۆی تێهه‌ڵده‌قورتێنێت: ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و هه‌موو كاڵایه له سود و كه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی مرۆییانه‌دا نه‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ریی (ئه‌و هه‌موو داهێنانه بیسهرهوبهره ته‌كنه‌لۆژییه)، یان هه‌ر كه‌ڵكیان نه‌بێت (دیزاین و فاشن)، چۆن به‌كارده‌برێن و بۆچی مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێنرێن؟ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی چاوی له‌وه نییه كه كواڵێتی و چییهتیبوونی كه‌ڵك و سوده‌كه چییه، له‌وه ناڕوانێت كه تا چه‌ند كاڵایه‌كی به‌رهه‌مهاتوو خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه و شارستانییه‌تی مرۆیی و سروشته‌كه‌ی ده‌كات (ته‌نانه‌ت خزمه‌تكردنی سروشت و ژینگه و شارستانییه‌ت ئه‌گه‌ر بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی زیاده‌به‌ها و سه‌رمایه‌گوزاریی نه‌بێت ئه‌نجامی نادات)، بگره هه‌ر له چركه‌ی یه‌كه‌می بیركردنه‌وه له به‌رهه‌مهێنانی كاڵایه‌ك به ئامانجی سود به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه ڕێگا خۆشكه‌ره نه ڕێگابڕه له به‌رهه‌مهێنان. به‌ڵام كاریگه‌ریشی هه‌یه. خاڵی سه‌ره‌تا و كۆتایی كه سیسته‌مه‌كه له بهرههمهیناندا چاوی لێیه‌تی بریتی نییه له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه زه‌رورییه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵكو زیاده‌به‌ها (قازانج) و كهڵهكهكردنهكهیهتی، پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه زه‌رورییه‌كان ئاسانترین ئه‌و شتانه‌ن كه سیسته‌مه‌كه ده‌توانێت لێیه‌وه كه‌ڵه‌كه‌ی قازانج بكات چونكه پێویستی به‌وه نییه زۆر خۆی له دروستكردنی ئاگایی ساخته‌ی كڕینی جلوبه‌رگ و خواردندا ماندوو بكات هێنده‌ی له فرۆشتنی ماكیاژ و كتێبدا خۆی ماندوو ده‌كات.
نه سیسته‌مه‌كه و نه خودی كرێكارانی كارگه‌كانی چه‌ك بۆ ئه‌وه كار ناكه‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و كاڵاكانیانهوه پێویستییه مرۆییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو چاوبڕین له قازانج و زیاده‌به‌ها پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی بهرههمهێنانهكهیه به‌بێ گوێدان به‌وه‌ی كه مه‌ترسییه‌كانی به‌هه‌مهینانی چه‌ك ده‌گاته سه‌دان هه‌زار كڵاوه‌ی ئه‌تۆم كه بانگی كۆتایی و ئاوابوونی سه‌راپاگیری بوون له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كات. ئه‌م نموونه‌یه نموونه‌یه‌كی شاز و نالۆژیكی نییه له‌نێو هه‌زاران نموونه‌ی دیكه‌دا، به‌ڵكو ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌تۆم و مۆبایل و خۆراك و جلوبه‌رگ و بابه‌تی جوانكاری و كشتوكاڵ و بازرگانی و بانك و هه‌موو داهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر وه‌ستاوه له‌م سیسته‌مه‌دا بریتییه له قازانج و زیاده‌به‌ها. به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر ده‌ستی كرێكاران بۆ ئه‌وه نییه پێداویستییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه له‌و ڕێگه‌یه‌وه بڕێك پاره بۆ نانی ڕۆژانه‌یان ده‌ست بخه‌ن. ئه‌وه‌ی ئامانجی كرێكاران و كارگه و ناوه‌نده‌كانی كاركردنه به دكتۆر و ئه‌ندازیار و مامۆستا و كرێكارانی كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، بریتی نییه له داهێنان و ده‌ستخستنی ئه‌و ئۆبێكتانهی كه به‌رهه‌میان دێنن، به‌ڵكو بۆ پاره‌یه. ئه‌وه‌ی كه كرێكاره‌كان و داهێنه‌ره‌كان و ئۆبێكتی به‌رهه‌مهێنراو و داهێنانه‌كانی كۆنتڕۆڵكردووه فرۆشتنی هێزی كاره‌كه‌یان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه له‌ناو سیسته‌مه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شی ڕێگا بۆ سه‌رمایه‌داران خۆشده‌كات كه كار و وزه‌مان بكڕن مه حهوههرهكهمانه بریتییه له كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرنی كه‌ره‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان. بۆیه باسكردن له‌وه‌ی كه سیسته‌مه‌كه خه‌می داهێنان و خزمه‌تكردن و پێشكهوتنێتی، گاڵته‌جاڕییه‌كی بێ ئه‌ندازه تراژیدییه. به‌رهه‌مهێنان له سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییدا له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا گوتارێكی كوشنده‌یه و ده‌بێت په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و سود و كه‌ڵكه هه‌ڵبدرێته‌وه كه ئه‌م سیسته‌مه هه‌موومانی پڕووكاندووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بخه‌ین.
بڕی ئه‌و به‌رهه‌مهێنان و كاڵایهی ئه‌مڕۆ له دونیادا هه‌یه به ئاسانی ده‌توانێت پێداویستییه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا پڕ بكاته‌وه و هیچ مرۆڤێك نه برسی بێت و نه له برساندا بمرێت. كه‌چی رێژه‌ی هه‌ژاری و مردن له برساندا تا ئێستا له ئاستێكی به‌رزدایه. ئه‌م دژیه‌كییه نالۆژیكی نییه، به‌ڵكو واقیع و دژیه‌كییه‌كی ته‌واو لۆژیكی سیستمه‌كه‌یه په‌یوه‌ست به لانی كه‌م خواست و خستنه‌ڕووه بۆ ئه‌وه‌ی نرخ دانه‌به‌زێت. پرسه‌كه كورتنابێته‌وه به ته‌نها بۆ هه‌ژاری و برسێتی و له برساندا مردنی ژماره‌یه‌كی گه‌وره له مرۆڤ، چونكه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسانه بینه‌قاقای سیسته‌مه‌كه بگرن و ترسی له‌ناوچوونی بۆ دروست بكه‌ن، ئه‌وا هه‌ر خودی سیسته‌مه‌كه خۆی كۆتاییان پێبهێنێت، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی به ململانێی چینایه‌تیی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی ناهێنێت و ته‌نها خێر و سه‌ده‌قه‌یه به هه‌ژاران (دابه‌شكردنی زیاتری سامان به‌ناوی دادپه‌روه‌رییه‌وه له‌ژێر ناوی “دژی هه‌ژارییدا”).