ناوەندی کۆمۆن خۆی ڕاگەیاند :  وەرگیراوە لە ناوەندی کۆمۆنەوە

ناوەندی کۆمۆن بەشێک لە ئەرک و تێکۆشانی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی بیرو هزری سۆشیالیستیە، کاردەکات بۆ وەرگێڕان، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی سۆشیالیستی بەگشتی و نووسراوەکانی مارکس بەتایبەتی
ناوەندی کۆمۆن هەوڵێکە بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێز کردنی کلتوور وڕەوتی سۆشیالیستی. ئەم ناوەندە لەسەر بنەمای چالاکی هاوبەش، کارەکانی ڕێکدەخات. بۆیە بەهیواین هەموو ئەوانەی لەم ڕێبازەدان بە هاوپشتی خۆیان ئەم ناوەندە بەرەوپێش بەرن

کاری کرێگرتەو سەرمایە ؛ لە نووسراوەکانی کارل مارکس، و هەوڵی خؤبەخشانەی هاورێ ئەنوەر نەجمەدین لە وەرگێرانیدا، ئەمرۆ لەچاپخانە هاتە دەرەوە. و لە یەکەمین زنجیرەی بڵاو کراوەکانی ناوەندی کۆمۆنە. هەر ئەمرۆ بەشیکی زۆری بۆ دابەشکردن بەسەر کتێبخانەکانی سلێمانی، هەولێرو شارۆچکەکاندا ، نێردراوە، وە بەزووی دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران. هاوکات هەرکەسێک کە مەیلی دەستخستنی ئەم بلاوکراوەی هەیە دەتوانێت پەیوەندەی بە ئێمەوە بکات لە رێگای فەیسبووک یان ئێمەیلی ناوەند
nawandikomon@gmail.com

 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*