وەهمەکانی ریفراندۆم : ڕزگار عوسمان

مانۆری پروپاگەندەی ئەوانەی خۆشباوەرن کە ڕیفراندۆم دەتوانێت کۆمەلگە چەند هەنگاوێک نزیک بکاتەوە، یان ریفراندۆم خۆی بەشیک بێت لە باشترکردنی دنیای قەیراناوی سەرمایەداری، هەمووانی هەراسان کردووە، تەنها سەرمایەداری کوردستان نەبێت.
لە هەموو مێژووی دەسەلاتداری سەرمایەداری کوردستاندا، هێندەی ئێستا پێشینەی نەبووە کە زۆرێک لە چەپی رۆشنفکر و “کۆمۆنیست” بچنە پشتی سیاسەتەکانی دەسەلات. هەرچەندە پێشتر رووی داوە کە هاوتەریبی سیاسەتەکانی دەسەڵاتبن لە چەند خالێکدا، وەک کارکردن بۆ ریفۆرمی حکومەت “بەرەو سکێولاریزم”، جەنگی موسڵ و… بەڵام لە ئێستادا جیاوازی ئەوەیە کە سەرباری ئەوەی کە خەریکی بەهەژموونکردنی سیاسەتی بۆرژوازی دەسەلاتدارن، هەموو باڵەکانی ئەو ڕەوەندە لە لەسەر وەهمی ریفراندۆمی سەربەخۆی رێکەوتوون، تەنها بەهانەکان و لێکدانەوەکانیان جیاوازە.
لە دوای گەشەی سەرمایەداری و هەڵکەوتی زەمینەی فراوان بوونی بازار بۆ سەرمایەداریی لە کوردستان، لە هەمان ئاستیشدا دەسەلاتداری خستۆتە ناو مەترسی بۆ لە دەستدانی بازار و توانای لەدەستچوونی ئەو سامانە زۆرەی کە لە تێکچوونی هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە بە دەستیان هێناوە.
ئەوان بۆ دڵنیا بوون لە بەردوامی کۆنترۆلی بازار، کۆکردنەوەی سامان و فرۆشی سەرچاوەکانی ژیر دەسەلاتیان، لەم هەلومەرجەدا پێوویستیان بە پاریزگاری بازارەکەیانە “کوردستان”، لە رێگای ڕەوایی بە حکومەت و میلیتاریزمەکەیان لە ئاستی جیهانیدا. کاریگەرترین رێگاش بۆ ئەو رەواییە ریفراندۆمە بە ئاراستەی سەربەخۆییدا.
سەرەنجامی ئەو ریفراندۆمە هەرچیەک بیت هیچ بەرژەوەندیەکی بۆ خەڵکی خوارەوەی کۆمەڵگە نییە و هیچ لە ژیانیان ناگۆرێت. تەنها رێگایەک کە ئەوان بتوانن ژیانیان بگۆرن خەباتی چینایەتی و سۆشیاڵیستیە.
تێپەڕاندنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی یان نەبوونی، قۆناخێکی نوێ لە خەباتی سۆشیاڵیستی دەهێنێتە پێشەوە. لەو قۆناخەدا هەژموون و سیاسەتەکانی ئەو بەشە لە چەپی رۆشنفکر و کۆمۆنیزمی ریفۆرم و سکێولار دواین خاڵی کۆتایان بۆ خۆیان داناوە، لە بەرامبەر سۆشیالیزمی خوارەوەی کۆمەلگە و کرێکاراندا.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

خێرخوازی وەك ئەبەدیكردنەوەی دەوڵەمەندی و هەژاری

کارزان عەزیز ڕۆژانە ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانە دەبیستین و دەبینن كە هەژارێك، كرێكارێك، بێ ماڵێك، ...