تاوەری ٣٩ شەقامی پێەری لە رۆژئاوای لندن؛ وەرگیراو : ڕزگار عوسمان

ئەگەر ناوەندێکی سەربازی و سیخوری دەولەت یا جێگای نیشتەجێبوونی سەرمایەداران بوایە لە کەمترین ماوەدا پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا بەکاردەهات، بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکە و رزگارکردنی دانیشتوانی. بەلام ئێرە

مالێ زیاتر لە ٦٠٠ خێزان و دانیشتووی خەلكی کریکار، بێکار، کەم دەرامەت و بەشێک لە پەنابەران بوو ، ماوەی زیاتر لە یەک ڕۆژ لەناو ئاگردا دەسووتا و ئەوەی لەوێ کارامەتر بوون لە ژنان و پیاوانی ئاگرکوژێنەوە، مێدیاکاران و چاوی کامێرەکانیان بوو. زۆریک لە دانیشتوانی تاوەرەکە نەیان توانی هەروا بە سانایی دەربازیان بیت، و لەناو ئاگردا بۆ ماوەی چەندان کاژێر لە بەردەم پەنجەرەکانیانەوە بە هیوای رزگاربوون لەمەرگ ماتمابوون، سەرەنجام لەناو ئاگردا بونە خەڵوز. سەرباریی هەموو ئەم تراژیدیا گەورەیە، میدیاکانی سەرمایەداری رووداوەکەیان بچوک دەکردەوە بۆ دوانزە کوژراو و بیست برینداریک. لەپاڵ رووداوەکەشدا چاوی کامیراکان بەردەوام ڕوو لە دانیشتوانی ئیسلامی جێگای ڕووداوەکە بوو، وە ئەوانی زۆر ڕوودەخەست، بە هیوای ئەوە هۆش و بیروڕای کۆمەڵگە بۆ جیگایەکی تر بەرن؛ کە هیچ نارەزایەتیەکی خەڵک و کرێکاران لە دەوری ئەو رووداوە نەجوڵێت.

 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*