ئەم شیوەنە بۆ کۆتایهێنان بە ستەمی میللی نییە : ئەکرەم نادر / وەرگیراو

 ئەم بابەتە هاوڕێ ئەکرەم نادەر لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردبوەوە بە پێویستمان زانی دوای وەرگرتنی ڕای خۆی .بڵاوی بکەینەوە 

ئەم شیوەنە بۆ کۆتایی ھێنان بە ستەمی میللی نیە ئەمە شیوەنی دەرخستنی سیماو شکۆی سەرمایەداری خۆیانە لەبەرامبەر ھاوچینەکانیان لەبازاڕی سات و سەودای وەبەرھێنان…ئەمانە ھەموو شتێک دەکەن لەپێناو خۆدەرخستنی خۆیان وشکۆی دۆڕاویان دەگەڕێننەوە لەبەرامبەر جەماوەرێکدا کە بەدرێژایی ٢٦ ساڵ بێجگە لە نەھامەتی زیاتر و تەریکخستنیان لە بونی ئینسانیمان و نامۆکردنی تاک تاکی کۆمەڵگا لە زەلکاوی چاوچنۆکی ھەڵپەی کەڵەکە کردنی سەرمایەو دواتریش بێھودە ونائومێدی زیاتر بۆ گەیشتن بە ڕاکردن بەدوای سێبەری خۆپەرەستی لەناو کۆمەڵگای جەنگەڵی کەڵەکەی سەرمایەی دژی مرۆڤایەتیدا…ئەمانە ھەر ھەمان وئنەی دروستکراوی سەدان ساڵەی خەونبینینی مێژووی میللەتانی تری ناوچەکەو جیھانن کە کرێکاران و بەشمەینەتان وشۆڕشە چەواشەکاریەکانیان بەوە ھەڵخەڵەتاندن کە ھەرکات سەربەخۆیی نەتەوەیی ونیشتمانی ھاتە دی ئەوا دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی لە دابەشکردنی سامان ووڵاتەکان دادەگرێت؟! بەڵام ئەگەر لە ھەموو ھاوچینەکانمان لە ناوچەکەو جیھان بپرسین و لە ئەزموونی ئەوانەوە ئێمەش وانەیەک وەرگرین کە ئایە ئەو ووڵاتە سەربەخۆیانە چەندێک ئەوانی لە نەھامەتیەکانی کۆمەڵگای چینایەتی وبەتاڵانبردنی ھێزی کار وداھێنانەکانیان کەمکردەوە؟ئایە مئژووی دورماوەو نزیکی مرۆڤایەتی نەکەینە ئەزموونی خۆ لادان و دورکەوتنەوە لە جیاکردنەوەی بەرژەوەندی چینایەتی خۆمان لە خەونەکانی تاڵانچیانی سەرمایەداری ناوچەکەو جیھان؟کاتی ئەوە ھاتووە لەگەڵ ھاوچینەکانمان پێکەو لە ناوچەکەو جیھان باسێک لەسەر سنوری دەسەڵاتە چاوچنۆکەکان بکەینەوەو پێکەوە ڕێگا جارەی دروست و یەکگرتووانە لە دژی ئەم پلانانەی کە زیاتر دوژمنایەتی نێوان نەتەوەکان و سنوری نیشتمانە دەستکردەکانی بازاڕی چاوچنۆکی ئەوان بەڕوی فرۆشتنی ھێزی کاری ئێمەدا دادەخەن لەکاتی قەیرانی سەتمایەداری ئەوان و جەنگە نەبڕاوەکانیاندا…ئایە ئەم جەنگەو ماڵوێرانیەکانی لسەر شانی ئێمەیە یان ھاوچینەکانمان ؟لەنەبوونی بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی چێنایەتی ناوچەکەو جیھان ئەم جیھانە شانۆی نمایشی ئازادانەی دوژمنایەتی چینایەتیمان کە سەرمایەو سەرمایەداران ڕابەرایەتی دەکەن ئێمەش قوربانی…..کەواتە باسەرقاڵبین بەچارەی کێشەێ چینایەتی و وەڵامی ھاودەردی ھاوچینەکانمان و سوود لە ئەزموونی مێژوویی ئەوان وەرگرین لە وەڵامدانەوە بە ڕوداوە دەستکرد و درێژماوەکانی ناوخۆو ناوچەکە وجیھان..

 :شارپرێس / وەرگیراوە

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*