ڕاپرسی لەنێوان قەیرانەکانی بۆرژوازی و وەهمەکانی چەپ !!!……فؤاد محمد

ئەم بابەتەی هاوڕێ ( فواد محمد ) بەزمانی عەرەبی لەم ماڵپەڕەو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە

پاش تێپەڕبونی زیاتر لە ٢٦ ساڵ بەسەر بوونی دەسەڵاتە قەومییەکەی کورد لە کوردستانی عێراق، دوای شەکانەوەی پەرچەمی کوردی بەسەر خانوو و باڵەخانەکانی حکومەت و حیزبە قەومیی و دینییە کوردییەکانەوەو( تائێستاش )، وەبوونی زمانی کوردی بە زمانی فەرمی زاڵ لە هەرێم و دووەم زمانی فەرمی لە عێراق، نەمان و بزربوونی گشت سەرچاوەکانی ترس و ستەم لە دەوڵەتە ناوەندیەکان و نەتەوەی باڵادەست……و تادسڕانەوەی گشت دیاردەکانی جیاکاری قەومی کە ژیاوین لەناو ڕووداوو و تاڵیەکانیدا لە ماوەکانی دەسەڵاتدارێتی نیزامە قەومییە دەسەڵاتدارەکان لە عێراق، لەوەیە بێ عەقڵی بێت بانگەشەی ڕاپرسی بکرێت لەبارەی چارەنووسی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.

بۆ بۆرژوازی کوردی ماقووڵ ترئەبوو، لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا  پێداگربوایە و هەوڵی بدایە بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسییەکی لەم جۆرە، لەکاتێکداهەڕەشەکانی ڕژێمی قەوم پەرستی لەناوچوو بۆدوبارە باڵادەستبوونەوەی بەسەر ناوچەکانی کوردستان گریمانەیەکی چاوەڕوانکراو وبەهێزبوو، ئەو کاتیش کەشوهەوای نێودەوڵەتی لە سێبەری ئاڵوگۆڕە نێودەوڵەتییەکانی پاش کۆتایهاتنی جەنگی سارد باشتربوو، هەر وەک ئەوەی لە دەوڵەتەکانی بەلقان و هەندێ شوێنی تریش ڕویدا.

کەواتە، بەپێوانەکانی جیاکاریی و چەوساندنەوەی قەومی ناتوانیین بنچینەکان و دەرکەوتەکانی جیاکاری قەومی بدۆزینەوە، بەڵام کاتێک بەوردی ئەڕوانینە بزووتنەوەی قەومی بۆرژوازی کوردی و حکوومەتەکەی کەلەگەڵ  قەیرانێکی سیاسی و ئابووریی توندو خنکێنەر دەرگیر بووە لە چەند ساڵی ڕبردوودا، دووبارەکردنەوەی ( گەمژەییەکی ) لەم شێوەیە ئەبێتە شتێکی خوازراو و پێویست.

بەلای کەسەوە شاراوە نییە بۆچی بۆرژوازی کورد پڕۆژەیەکی ئاوای خستووەتە ڕوو بەتایبەتی لەم کاتەدا. لەناوخۆ قەیرانێکی سیاسی و ئابووری تووند و خنکێنەر هەیە کە بورژوازی کوورد بە هەموو ڕەنگ وبەشەکانیەوە دەرگیری بووە، ووایکردووە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاودەوڵەت نەک هەر قوورسە بە شێوەی باو بەڵکوو ناموومکینیشە. گەشەسەندنی ناڕەزایەتییە کرێکاری وجەماوەرییەکان کە بەربینی بۆرژوازی عێراقیی بەشێوەیەکی گشتی و کوردستانی بەشێوەیەکی تایبەتی گرتووە، لە ئاستی جیهانیشدا هەموو ناوچەکە کەوتووەتە بەردەم نەخشە کێشانەوەی سیاسی هێزە سیاسییەکان و کووتلە و نیزامەکان لە سێبەری گەمارۆدان و تێکشکاندنی داعش و گۆڕانی هاوکێشەی هێزە خەلیجییەکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ( قەیرانی قەتەر و ئەوانی تریش ). هەموو ئەو لێکدانەوانە پاڵیناوە بە لەدایکبوونی ئەم پرۆژە سیاسییە بۆ بۆرژوازی کوردی بە شێوەیەکی خێرا و لە ناو ژاوەژاوێکدا کە گوێچکە کەڕئەکات.

ئەگەر کردەی ڕاپرسی و پەنا بۆبردنی لە دەرەچەیەکی مێژووییەوە بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی چینە بێبەشەکان و جەماوەری ڕزگاریخوازە لە ئاستی جیهانیدا دژ بە حکوومەت و نیزامەکانی سەرمایەداریی بەدرێژایەتی وماوەی چەندەها دەیە، ئەوا نیزامی بۆرژوا سەرمایەداریی بووە ناچار بووە کەدەوور و ئیرادەی جەماوەر وەلانەنێت لەکێشانی چارەنووس و ئاسۆی سیاسیی کۆمەڵگە و ئەویش بووە نەی توانیووە ئینکاری بکات وهەوڵئەدات لە ڕێگای بەکارهێنانی ئەم دەسکەوتەوە، ڕەوایەتی کۆمەڵایەتی بدات بەسیاسەت و ئامانجەکانی.

مافی نەتەوەکان لەدیاریکردنی چارەنوسیاندا، تا ڕادەی جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، داخوازییەکی ڕەواو عادیلانەبووە و هەرواش ماوەتەوە، و ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، و بزووتنەوەی کرێکاریی ڕزگاریخوازانە و کۆمۆنیستی بەرگرییان لەم خواستە کردووە وەک بیرووڕایەکی ئینسانی ڕەواو سرووشتی . بۆرژوازیی سەدەیەک زیاترە خیانەتیکردووە نەکهەر لەخواستی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان، ولە گشت داخوازییە دیموکراتییەکان کە بۆرژوا لیبرالی کۆن بەرگریی لێئەکرد،بەڵکو ئەوەشی بینیووەتەوە کە مانەوەی ئەم خواست و ئەرک و مافە دیموکراتییە بۆرژوازیانە و نەهێنانەدی، قازانجێکی زۆریشی  بۆبەدی دەهێنێ .

بۆرژوازی، بە پێچەوانەی ئەوەوەی کە هەندێک لەچەپەکان ئەیبینن کە توانایی هەیە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەندێک ( ئەرک وداخوازی دیموکراتی )، بە پێچەوانەوە هەوڵئەدات بۆ هێشتنەوەی هەموو ئەو شێوانەی جیاکاری وڕق وبەپێوویستیشی ئەزانێت بۆ بەردەوامبوونی سیستەمە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکەی . جیاوازی هەیە لە نێوان چارەسەرکردنی ڕێگرییەکان و سوودلێ وەرگرتنیدا !

چەندەها دەیەیە، بابەتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکە دیموکراتییە بۆرژوازییەکان بووەتە بەشێک لە ئەرکەکانی پرۆلیتاریای ڕزگاریخواز بەرەو بەدیهێنانی سۆشیالیزم .

سۆشیالیستەکان و مارکسییەکان پێشتر و ئێستاش ، بڕاونەتەوە لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی ستەمی قەومی ، بە یەکگرتن و یەکێتی نێوان پرۆلیتاریای نەتەوەکان دێتە دی، و بانگەواز بۆ جیابوونەوە حاڵەتێکی دیاریکراوە ( ئیستیسنائییە ) ی قبووڵکراوە، تەنها، بەپێی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی تایبەت کە خزمەت ئەکات بە بەرەوپێشچوونی خەباتی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار لەزۆر کاتدا ( حاڵەتی ئیرلەندا و فنلەندا ) نموونەیەکن لەسەر ئەوە .

فریودانی جەماوەری ڕزگاریخواز بەوبابەتەی کە کێ دەستپێشخەربووە لە پێشنیاری پرۆژەی ڕیفراندۆم، یا ڕاستی و دروستی دەستپێشخەری ئەم پرۆژەیە لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو و نادروستی لەئێستادا، لە کاتێکدایە ئەبینین هەر ئەو جەماوەرە دەنگی ڕەتکردنەوەی هەموو ئەم جادووگەریی و فریوودانە کەبۆرژوازی قەومی کوردی ئەیەوێت خۆی پێ ڕزگارکات ، بەرز ئەکاتەوە بە ڕویدا و هاوار ئەکات ” پەرلەمانەکەتان بۆخۆتان….ڕاپرسییەکەتان بۆخۆتان…وازمان لێ بێنن و لە کۆڵمان ببنەوە…بەسیەتی برسییەتی و نەبوونی ” ، هیچ شتێک نییە جگە لە خزمەتکردن بە هەوڵەکانی بۆرژوازی کووردی بە پێشێلکردن و دابینکردنی داخوازییە ڕەواکانی جەماوەر بۆ ژیانێک کە شایستەی مرۆڤ بێت و قسەیەکی بەتاڵن کە بێبەشان و نەداران لێێ بێزارن ونەفرەتی لێ ئەکەن.

جەماوەری کرێکاریی و ڕزگاریخوازانە بەتەواویی دڵنیایە لە ڕیاکاری بانگەشەکانی پارتە بۆرژوازییە کوردییەکان ولە ڕێێ ئەزموونێکی تاڵی چارەکە سەدەیەک لە دەسەڵاتدارێتییان، هیچ گومانێکیان نییە لە نییەت یا بێ توانایی بۆرژوازی لە چاککردنی هەلومەرجی کۆمەڵگای کوردستان ، خەڵکی بێبەش  ڕۆژانە، بە دیاریکراویش لەڕاگەیاندنەکانی بۆرژوازییەوە، ئەوەی نیشانداوە کە چەندە جیاواز و دابڕاوە بە تەواوەتی لە سیاسەتە فریودەرو درۆینەکانی پارتە بۆرژوازییە قەومی و دینییە کوردییەکان.

گرنگی دەرخستنی بانگەشە درۆینەکانی چەپی بۆرژوازیش هیچی کەمتر نییە لە دەرخستنی بانگەشەو درۆو دەلەسەکانی بۆرژواکان! کەواتە پرسیارێک ئەوترێتەوە: ڕێگاچارە چییە ؟

جەماوەری کرێکاران و بێبەشکراوان لە عێراق و کوردستان، قۆناغێکی گرنگیان بڕیووە لە  ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی سەرمایەداریدا لە ساڵانی ڕابردوودا، و گەلێک ئەزموون و شارەزاییان بەدەستهێناوە و ڕاهێنانیشیان کردووە لەماوەی ئەو ڕوبەڕووبونەوانەدا، سەرەڕای بوونی سەرنجیش لە هەلومەرجی سیاسیی و ڕێکخراوەیی وئەوهێرشە بەردەوامانەی کە هێزەکانی دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی کردویانەتە سەریان،  خۆی تەکاندووە لە زۆر وەهمی بیر و هزر و تەپوتۆزی ئایدیۆلۆجی بۆرژوازی، و تا ئێستاش پێویستی بە زیاتر ڕزگاربوونییەتی لە سایەی بیروڕای چینە باڵادەستەکان . مێژووی ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە پێچەوانەکردنەوەی وێنەیەکی زیندووە بۆگەشەوپێشکەوتنی شێوەکانی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان و جەماوەری بێبەش، وە لەکاتێکدا ڕاپرسی پێشنیار ئەکرێت، هەوڵێکە بۆ سەرقاڵکردنی جەماوەر بەم پرسانەوە ، کە ئەمەش بەمەبەستی بانگەوازە بۆگەڕانەوە بەرەودواوە.

ئامادەیی بۆ شۆڕش وگۆڕینی ئەم نیزامە کۆمەڵایەتییەی ئێستا بەبێ ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە، بەبێ یەکڕیزیی و ڕێکخراووبوونی زۆر زیاتر، بەبێ ڕزگاربوونی ئایدیۆلۆجی و فیکریی لە فکر و سایەکێشانی چینی باڵادەست، وەک نیازێکی نییەتپاکانە ئەمێنێتەوە. ئەوانەی کەچاوەڕوانن چینی کرێکار و بێبەشکراوان دەستبکەن بەشۆڕش بەبێ هەموو ئەمانە، ئەوە ئیتر زیاترلە کەشیشێک ئەچن نەک شۆڕشگێڕ.

شۆڕشی ئۆکتۆبەر سەرکەوتوو نەئەبوو ئەگەر ڕاپەڕینی مۆسکۆو ئەو ئەزمونانەیان وەرنەگرتایە لە شۆڕشەکانی ١٩٠٥ و ١٩٠٧ و شۆڕشی دیموکراتی بۆرژوازی لە شوباتی هەمان ساڵدا. بابەتی (ڕیفراندۆم ) و دۆسییە سیاسییەکانی تر و ئەووەرچەرخانە کۆمەڵایەتییانەی کە چینی کرێکار دەرگیری ئەبێت شارەزاییەکی زۆری لێ وەرئەگرێت و ئامادەی ئەکات بۆ قۆناغی داهاتوولە خەباتی ڕزگاریخوازانەیدا، و بەو ڕێژەیەی کەبۆرژوازی هەوڵئەدات بۆ چەوساندنەوەی چینە نەدارەکان ، پێویستیشە لەسەر ئەوان کە نوکی ڕمەکان پێچەوانە بکەنەوە ڕووەو چینە چەوسێنەرەکان….

ئەم جەماوەرە لەبەردەم دوو بژاردەدا نیین بۆ چوونە پای ڕاپرسی….

ئەو لەبەردەم یەک بژاردەدایەو هیچیتر: ئەم نیزامە کۆمەڵایەتییەی ئێستا پێوویستە بڕوات!!!

ناوەڕاستی تەموزی ٢٠١٧

 

 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

خێرخوازی وەك ئەبەدیكردنەوەی دەوڵەمەندی و هەژاری

کارزان عەزیز ڕۆژانە ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانە دەبیستین و دەبینن كە هەژارێك، كرێكارێك، بێ ماڵێك، ...