Monthly Archives: ئاب 2017



بۆچی ده‌بێت كۆمۆنیست بین؟ / کارزان عزیز



  بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆچی داكۆكی له‌ سۆسیالیستبوون و باڵاكردنه‌وه‌ی؟ بۆچی ده‌بێت‌ سیاسه‌تی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی كێشمه‌كێش و ململانێی پڕوكێنه‌ری مه‌زهه‌بی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی و ڕه‌گه‌زی و هه‌موو فۆرمه‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌كانی دیكه‌ی ئاشوب و كاره‌ساته‌كانی دیكه‌ به‌ ده‌ستی سیاسه‌تی سۆسیالیستی و خه‌باتی سۆسیالیستی بێت. سه‌رجه‌می ئه‌و ململانێیانه‌ی له‌ سه‌حنه‌ی جیهاندا هه‌ن و ڕوو ده‌ده‌ن، ڕۆژانه‌ نائومێدی و ڕه‌شبینییه‌كانی مرۆڤ ...

زیاتر »

دەوڵەت و پەرلەمان : ئەنوەر نوری / وەرگیراو



کارل مارکس لە سێبەری کۆماری پەرلەمانیدا، بۆ دواینجار، دەسەڵاتی دەوڵەت، بووە جەنگێکی ڕاگەیەنراو کە چینە خاوەن موڵکەکان بەکاریان دەهێنا دژی بەرهەمهێنەران … تاڵان کردنێکی قێزەونانەی سامانی دەوڵەتیش لە لایەن کۆمەڵە عەسابەیەکەوە .. وە دەسەڵاتی حکومی داپۆشراویش بە بریقوباقی قسەو هەڵخەڵەتاندن، لە خوارەوە تا سەرەوە، لە قوڕاودا نوقم بوو .. ئا ئەمە دواین شێوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بوو لە بەرزترین ئاستی بێ ...

زیاتر »

ئەکرەم نادر :کۆمێنتێک لەسەر پەیامەکەی ھاوڕێ موئەیەد ئەحمەد کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە /وەرگیراو



ھاوڕێ گیان پێموایە کاتێک ھاتە سەر جیاکردنەوەی بەرژەوەندی چینایەتی لەوێدا ھەموو دەستەکان دیارن سەربەکام جەرەیاناتن،ئیتر شتێک نامێنێتەوە بۆ بێدەنگ بوون لەو ڕەوتانەی لە دەروونی ڕووداوەکاندا پەردە لەسەر سیما وناوەڕۆکی شاردراوەی چینایەتیان ھەڵدەماڵرێت،ئەی مەگەر ئەرکی کۆمۆنیستەکان نیە چاوپۆشی نەکەن لە ڕەوتە ئینتھازی ونا زانستیەکانی ناو ئەم بزوتنەوەیە،من دژی ھەموو جۆرە تەشھیرێکم وەک کەسایەتی شکاندن ،بەڵام ناکرێت ئەمە بکەینە بیانویەک ھیچ نەھێڵینەوە ...

زیاتر »

مانگرتنی کرێکاران لە مصر



بەھەزاران کرێکاری کارگەکانی ڕستن وچنین لە شاری غەزل وئەلمحەلە مانیان لە کار گرتووە دژی سیاسەتە دژی کرێکاریەکانی دەوڵەت وھەوڵی بەتایبەتیکردنی ئەوکەرتە گرنگەی پیشەسازی وبێکارکردنیان لەژێر داوبەندی مەرجەکانی قەرزی بانکی نێودەوڵەتی بە میسر… Thousands of textile workers strike in Mahalla

زیاتر »

باڵی سەرمایەداری “نەخێر” ی ریفراندۆم بۆ؛ : ڕزگار عوسمان/ وەرگیراو



ئەگەر بڕیار بێت کە ریفراندۆم بە “ئاراستەی سەربەخۆیی کوردستان” بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداری و بازارەکەیان بپارێزیت، ئیتر پێوویستی “نەخێر” ی کۆمەلێک سەرمایەدار، یان لە راستیدا بەشێکی زۆری سەرمایەداران، بۆ؟! لە ڕووکەشدا وا دەردەکەوێت کە تەنها کەسانێکی پارەداری تازە هەڵکەوتووی ناو کایەی سیاسی گەندەڵستانی کوردستانن، گوایە لە بەرژەوەندی خەڵکدا دەیانەویت سەرەنجامی ئەوریفراندۆمە بە ئاراستەی “نەخێر” بگۆڕن. بەڵام لە ڕاستیدا بەشیکی گەورەن لە سەرمایەداران ...

زیاتر »

کۆمۆنیزمی بۆرژوازی، و ریفراندۆم : رزگار عوسمان / وەرگیراو



مارکس لە پەرەگرافێکی لە هەژدەی برۆمیردا ، وا باس لە ئەکتەرەکانی دوو شێوە لە شۆرش دەکات؛  شۆڕشەکانى پێشووتر پێویستیان بەگێڕانەوەى بیرەوەرى بەسەرچووى ڕووداوەکانى مێژووى جیهان هەبوو بۆ ئەوەى خۆیان هەڵبخەڵەتێنن دەربارەى ناوەرۆکى کارکردنیان. بەڵام شۆرشی سەدەى نۆزدە پێویستى بەوە بوو کە ناوەڕۆکێکى ڕوون و تایبەت بەخۆی هەبێت ڕێگە بدات مردووەکان مردووەکانیان بەخاک بسپێرن، واتە لەوێ ڕستەکە ناوەڕۆکى تێپەراند، لێرەش ناوەڕۆک ...

زیاتر »

(کۆمێنتێکی هاوڕێ (ئەکرەم نادر



ئەم بابەتە کۆمینتیکی هاوڕی ( ئەکرەم نادر ) ە کە لەسەر بابەتیکی هاووڕێ ئیبراهیم عمر نووسیویەتی بە ناونیشانی ( کۆمۆنیزمی کرێکاری یان کۆمۆنیزمی بۆرژوازیی !! ) وە ئێماش لەبەر گرنگی کۆمێنتەکە وەک خۆی بە پێویستمان زانی بڵاوی بکەینەوە دەستخۆش من پێمباشبوو مادام باسەکەت بردنەسەری ئاگاھی چینایەتیە دەلیلی ماتریاڵی ئەوەی ئەم ڕەوتە بەناوی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە بێجگە لە لێکدانەوەیەکی سەتحی ڕۆشنفکری بۆرژوازی ...

زیاتر »