(کۆمێنتێکی هاوڕێ (ئەکرەم نادر

ئەم بابەتە کۆمینتیکی هاوڕی ( ئەکرەم نادر ) ە کە لەسەر بابەتیکی هاووڕێ ئیبراهیم عمر نووسیویەتی بە ناونیشانی ( کۆمۆنیزمی کرێکاری یان کۆمۆنیزمی بۆرژوازیی !! ) وە ئێماش لەبەر گرنگی کۆمێنتەکە وەک خۆی بە پێویستمان زانی بڵاوی بکەینەوە

دەستخۆش من پێمباشبوو مادام باسەکەت بردنەسەری ئاگاھی چینایەتیە دەلیلی ماتریاڵی ئەوەی ئەم ڕەوتە بەناوی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە بێجگە لە لێکدانەوەیەکی سەتحی ڕۆشنفکری بۆرژوازی ھیچی تر نین،چونکە مارکسیانە پشتی بە میتۆدی دیالەکتکیانەی کێشمەکێشی چینایەتی وجیاوازی بەرژەوەندی چینەکان نەبەستووە ھێندەی کێشەی بۆرژوازی لە نەبوونی دەوڵەتێک وەک کۆمیتەی پارێزگاری لە بەرژەوەندی سەرمایەداران و سامانەکانیانە،ھێندە پشتی بەجیاکردنەوەی بەرژەوەنی چینی کرێکار نەبەستووە جارێکی تر چارەنوسی چینی کرێکار دەبەستێتەوە بە سەرکەوتنی بۆرژوازی لە ڕیفۆرمی دەسەڵاتە چەواشەکاریەکانیان کە ئەمەھەموو ئان و ساتێک بۆ کمۆنیستەکان جێگای ڕەخنەو بردنەسەری ئاستی ئاگایی چینایەتی کۆمۆنیستەکانە نەک ڕابەرایەتی کردنی ڕیفۆرمی سیستەمی چینایەتی،ڕەنگە بۆ ھەموو باڵەکانی حکک ئەمە بە تاکتیک دابنرێت،بەڵام ھێندەی کرێکاران لە خۆشخەیاڵی دەوڵەتی چینایەتی ومانەوەی سیستەمی چینایەتی سەرمایەدارانە و بەئەزەلی کردنێتی،ھێندە گێڕانەوەی ئیرادەی خەباتکارانەی بزوتنەوەی کرێکاری نیە،لە ھەمانکاتیشدا دەھۆڵکوتانە بۆ خۆشخەیاڵی بە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک دەزگایەکی نێونەتەوەیی نەک دەزگایەکی نێونەتەوەیی ئیمپریالیستی جیھانی کە ھەزاران نموونەی مێژووی گەواھی ئەوەن سەرچاوەی ئەم دەزگایە و ھەژموونی سیاسیان لەکوێوە و دژی کام چینی بەشمەینەت و خەباتی چینایەتی کرێکاران بنیاتنراوە لەبەرامبەر ئەنتەرناسیۆنالیزمی کرێکاراندا لە سەدەی نۆزدەدا لەسەر دەستی ڕابەرانی کرێکاراندا،گرنگە ئەوە ڕونبێتەوە کەئەگەر بوونی دەوڵەت ھێندە گرنگە بۆ خەباتی کرێکاران و ئاستی ئاگاھی چینایەتیان خۆ لەو ئێرانەی خۆیان دژایەتی دەکەن دەوڵەت و دەزگاکانیش ھەن و یەکێکە لە بەھێزترین دەوڵەتی سەرمایەداری مەزھەبی ئەی چۆنە ئەمە لەوێ نەبۆتە سەرکەوتنی شۆڕشی سۆسیالیستی ئەگەر وایە؟!باشە ئەمە ئەگەر لێکدانەوەیەکی سەتحی وبێ بنەمای زانستی ودیالەکتیکی نیە ئەم بازە بەسەر ڕووداو و کارکردە جیھانیەکاندا چیە؟وەک ئەوە وایە کەس لە گۆڕەپانی سیاسی و ئابوریدا نەبێت تەنھا دنیا سەرقاڵبێت بەچارەسەری خەونەکانی میللەتێکی بەشمەینەتی وەک کوردستان،باشە بۆ خەڵک ھێندەی سەرقاڵی دۆزینەوەی بازاڕە بۆ فرۆشتنی ھێزی کارەکەی ھێندە خەمی بوونی سنورو تەلبەندی بازاڕەکانە کە ڕۆژانە دەیانبینین بەھەزارانیان سنورەکان دەبەزێنن؟ئەم ڕەوتە بەڕاستی نەیتوانی ببێتە ئەڵتەرناتیڤێکی بەھێزی سۆشیالدیموکراتیانەش لە ناوچەکە وھێندە لاوازانە خۆی ھەڵخرانە ناو خەڵکی بەشمەینەتەوە باسەکانیشی نەبووە جێگای فراوانکردنی مەعریفی و زانستی کرێکاران ولەباشترین حاڵیدا لە سەرەتای ڕاپەڕینی کوردستان وپێشتریش توانی تەنھا خۆراکێکی باشی ڕۆشنفکرانی ووردە بۆرژوازی بێت کە سوودیان لە نائاگاھی چینایەتی و بێ ئاگاھی ھەڵسوڕاوانی کرێکاری کردبوو لە دنیای دەرەوە بەھۆی سیستەمی سەرمایەداری سەرکوتی فاشیستی لە ئێران و عێراق کە ھەبووە وھەیە،،ئێستاش چونکە لێکدەرەوە بۆرژوازیە دینی وناسیۆنالست و لیبڕاڵەکان جێگای لێکدانەوە سەتحیەکانی ئەوانیان گرتۆتەوە وپێویستناکات کەس بەو دەھۆڵە ھەڵپەڕێت ئەوان بێ ئاسۆ و نائومێد لە چوارچێوەی پەلەقاژێی مانەوە زیاتر لە ھاوکێشەی ھەڵبەز ودابەزی ئارامی و نائارامی قەیرانەکانی بازاڕی سەرمایەداریدا تراتێنی خۆ ڕزگارکردن دەکەن ھیچی تر،کرێکارانی ھۆشیار باش دەزانن ئەگەر ئەوان نەتوانن لە زەلکاوی سەرمایەداری خۆیان ڕزگار بکەن ئوا قەت کمەڵگای سەرمایەداریشیان پێ ڕیفۆرم ناکرێت نەک ڕزگاربوون…

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

خێرخوازی وەك ئەبەدیكردنەوەی دەوڵەمەندی و هەژاری

کارزان عەزیز ڕۆژانە ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانە دەبیستین و دەبینن كە هەژارێك، كرێكارێك، بێ ماڵێك، ...