ئەکرەم نادر :کۆمێنتێک لەسەر پەیامەکەی ھاوڕێ موئەیەد ئەحمەد کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە /وەرگیراو

ھاوڕێ گیان پێموایە کاتێک ھاتە سەر جیاکردنەوەی بەرژەوەندی چینایەتی لەوێدا ھەموو دەستەکان دیارن سەربەکام جەرەیاناتن،ئیتر شتێک نامێنێتەوە بۆ بێدەنگ بوون لەو ڕەوتانەی لە دەروونی ڕووداوەکاندا پەردە لەسەر سیما وناوەڕۆکی شاردراوەی چینایەتیان ھەڵدەماڵرێت،ئەی مەگەر ئەرکی کۆمۆنیستەکان نیە چاوپۆشی نەکەن لە ڕەوتە ئینتھازی ونا زانستیەکانی ناو ئەم بزوتنەوەیە،من دژی ھەموو جۆرە تەشھیرێکم وەک کەسایەتی شکاندن ،بەڵام ناکرێت ئەمە بکەینە بیانویەک ھیچ نەھێڵینەوە بۆ دژایەتیکردنیان،چونکە ھاوڕێی کۆنمانن یان بێدەنگبین لە سیاسەتە چەواشەکاریە دژە شۆڕگێڕیەکان،مەگەر مارکس و ئەنگڵس ولینین سەدان جار بە لادەران و بیرمەندە خورافەکارەکان و نا زانستیەکان بە گەمژەو دووڕوو بۆرژوازی وکۆنەپەرست ناونابەن؟ئەی ئەمە جوێنە یان بردنەسەری ئاگاییە وھەوڵێکە بۆ دەمکردنەوەی کرێکاران و نەھێشتنی تەلیسمی پیرۆزکردنە ئاینی ونەتەوایەتی ونیشتمانیەکان ھەتا دەگاتە ئەو سیمایانەی بەناوی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمەوە دنیایان خەڵتانی خوێن کردووە،یەکێک لە سەرکردەکانی حکک لە پەیجەکەی خۆی خەڵکی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە حشدی شعبی خۆیان ئامادە دەکەن دژی ڕیفراندۆم ودەڵێت ئەبێت خۆمان ئامادەکەین وەک کرێکارو زەحمەتکێش بچین بەگژیانا باشە ئەمە بەنزین کردن نیە بەو ئاگرەی سەرانی سەرمایەداری کوردایەتی ھەوڵی نانەوەی شەڕی نەتەوەکان دەدەن ئەم برادەرانەش بەناوی خەمخۆریانەوە ئەم ئاگرە خۆشەکەن؟؟دەی ئەگەر ئەو شەڕە ڕوبدات قازانج وبەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە کام بەری ئەو جەنگەدایە باشە ئەمە ھەر ھەمان ئەو جەنگە تایەفیە نیە کە دژی وەستابووین ئەی ئەگەر ڕیفراندۆم لەم ساتە ھەستیارەدا بەبێ ئەوەی کەس داوای کردبێت ھاتبێتە کایەی سیاسیەوە وەک قومارێک بە چارەنوسی ھەژاران و ئاواتە کۆنە خەسێنراوەکانیانەوە ھیچ ئومێدێکیان پێی نیەو ھەرکەس بۆخۆی لە ھەوڵی نائومێدی ڕەوێکی ھەزاران گەنج و لاوی ئەو ووڵاتە بە لێشاو دەستی پێکردووە ئیتر بۆ ئێمە بانگەوازیان بکەین دڵیان بەو شەڕەی بۆیان ئامادە دەکرێت بیکەن؟ئەمە ئەگەر بۆرجوازیەت نەبێت چیە ئەم سیاسەتە دژی مرۆییە باشە بۆ بەزۆر بیبەستینەوە بە بیروڕای جیاواز نەخێر ئەمە ململانێی چینایەتیە لە نێوان ئەو بۆرژوازیانەی خۆیان خزاندبووە ڕیزەکانی نێو کرێکارانەوە وئێستا ھەلێکێان بۆ ڕەخساوەو خۆیان بخزێننە ئەو باوەشەی دەمێکە تامزرۆی ئەکەن،ئەبێت لەوە ئاگاداربین و سەنگەرە جیاوازەکانمان .

لەچاوی کرێکاران تێکەڵاو نەکەین،دەنا دەبینە قوربانی مێژوو...

پەیامێکی دڵسۆزانە وهاوریانە
هەر وەک هەموومان ئاگادارین، ئەمرو بیرورای جیاواز هەیە سەبارەت بە پرسی ریفراندوم وسەربەخۆیی کوردستان لە ناوکۆمۆنیستەکانو کەسانی ئازادیخواز بە گشتی لە کوردستان وعێراقدا. هەر لەم پەیوەندەدا، زۆربەی حزبەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کریکاری بەرگری لە ئەنجامدانی ریفراندوم ئەکەن وخۆازیاری دەنگ دانن بە جیابوونەوە، واتە لە کەمپی”بەڵێ”ن. لە بەرامبەردا، بەشیک لە هاوریانی ناو هەمان ئەم بزوتنەوەیە بە شیوازی جوراوجۆرئەم ریفراندومە رەت ئەکەنەوەولە گەل ئەو سیاسەتدا نین ولە کەمپی “نەخیر”ن.
ئەوەی مەبەستمە لەم چەند دێرەدا ئاماژەی پێبدەم ئەویە کەئەرکی سەرشانی هەموومانە، فەزایەکی سیاسی وفکری کراەوە وریلاکس دروست کەین کە دوور بێ لە ئاراستە کردنی تەشهیر وئیهانە وئەحکام دەرکردن بە رووی هەر کەس و رەوت وحزبیکدا لە گفتوگۆ ورەخنەگرتن لە سیاسەتو بۆچوونە جیاوازەکانمان دەربارەی پرسی ریفراندوم. هەر ئەمەش، بە رای من، زەمانەتی ئەوە ئەکات کە کێشمەكێشی فکری وسیاسی ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی دەربارەی ئەم پرسە بەرێچکەیەکی دروست ولە خزمەت بردنە پێشەوەی بزوتنەوەی کۆمؤنیستی وکریکاری تەواو ببیت. سیاسەتو تاکتیکی جیاواز لە ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی وکێشمە كێش لە سەریان هەمیشە بەشیکە لە دینامیزمی ئەم بزوتنەوەیە وزیندوو راگرتنی.

لە گەڵ رێزو خۆشەویستیمدا
موئەیەد ئەحمەد
١٠ -٨-٢٠١٧

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

خێرخوازی وەك ئەبەدیكردنەوەی دەوڵەمەندی و هەژاری

کارزان عەزیز ڕۆژانە ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانە دەبیستین و دەبینن كە هەژارێك، كرێكارێك، بێ ماڵێك، ...