باڵی سەرمایەداری “نەخێر” ی ریفراندۆم بۆ؛ : ڕزگار عوسمان/ وەرگیراو


ئەگەر بڕیار بێت کە ریفراندۆم بە “ئاراستەی سەربەخۆیی کوردستان” بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداری و بازارەکەیان بپارێزیت، ئیتر پێوویستی “نەخێر” ی کۆمەلێک سەرمایەدار، یان لە راستیدا بەشێکی زۆری سەرمایەداران، بۆ؟!
لە ڕووکەشدا وا دەردەکەوێت کە تەنها کەسانێکی پارەداری تازە هەڵکەوتووی ناو کایەی سیاسی گەندەڵستانی کوردستانن، گوایە لە بەرژەوەندی خەڵکدا دەیانەویت سەرەنجامی ئەوریفراندۆمە بە ئاراستەی “نەخێر” بگۆڕن. بەڵام لە ڕاستیدا بەشیکی گەورەن لە سەرمایەداران و چەشنەکانیان. لە پشتی پەردەوە مۆرەکانی گەندەڵی سیاسی، بیرمەند، ڕۆشنبیر، حیزب، کۆمپانیای گەورەی فرە نەتەوەیی وڵاتانی ناوچەکە، و… وەستاوون. زۆر بە ڕوونی ئەو بە شەن لە سەرمایەداران کە هەموو پرۆژەو سەرمایەکەیان لەو سەکتەرە ئابووریانەدا “ئینڤێست” و قۆرخ کردووە، کە پەیوەستە بە (دەورانی ئارامی). لەسەر بنەمای بازارێکی جێگیر و دڵنیایی ئاسایشی سەرمایە، پەمپی سامانی کۆمەڵگایان داوە. نمونەی پرۆژەکانی وەک (خانووبەرە، کۆمەنیکەیشن و تەکنەلۆژی، بانک، گەشتیاری، هاوردەی کالا، دەرمان، قومارخانە و بازرگانی سەرگەرمی، پارەسپیکردنەوە، و لیستێکی بیزارکەر ….) کە هەموو ئەم سەکتەرانە بە پێچەوانەی “سەرمایەی دەورانی جەنگ”، لە هەر ئالوگۆر و تیکچوونی هاوکێشەی سیاسی ئاسانتر هەرەس دەهێنن.
بە پێچەوانەی؛ باڵی ” بەڵی” بۆ سەربەخۆیی، کە گەورەسەرمایەدارنی “دەورانی جەنگ و نائارامی”ین کە ڕاستەوخۆ دەسەلاتدارانی کوردستانن. کە پرۆسەی کەڵەکەی سەمانەکانیان بەناو مێژوویەک لە ئالۆزی سیاسی و نائارامی کۆمەلگادا هاتووە. ئەم چەشنە لە سەرمایەگوزاری لە دەورانی جەنگ و پشێوویدا نەک هەرەس نا‌هینن، بەلکو سامانێکی زیاتر کۆدەکەنەوە و لەلایەکی تریشەوە دەسەلاتی خۆیان راستەوخۆ بەسەر کۆمەلگادا زیاتر دەسەپینن.
بۆیە نەخێر و بەڵیی سەرمایەداران لە ڕیشەوە هیچ جیاوازیەکیان نییە. سەرەنجامی ریفراندۆم هەرچەیەک بێت، بۆ چینی کرێکار و خەلکی خوارەوە یەک راستی لەجێگای خۆیدا دەمێنێتەوە، خەباتی چینایەتی بە ئاراستەی شۆرش و ئالوگۆڕی ئەو سیستەمە. کۆتایی میژووی ئەوان، و دەسپێکردنی مێژوویەکی تر.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

خێرخوازی وەك ئەبەدیكردنەوەی دەوڵەمەندی و هەژاری

کارزان عەزیز ڕۆژانە ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانە دەبیستین و دەبینن كە هەژارێك، كرێكارێك، بێ ماڵێك، ...