دەوڵەت و پەرلەمان : ئەنوەر نوری / وەرگیراو

کارل مارکس

لە سێبەری کۆماری پەرلەمانیدا، بۆ دواینجار، دەسەڵاتی دەوڵەت، بووە جەنگێکی ڕاگەیەنراو کە چینە خاوەن موڵکەکان بەکاریان دەهێنا دژی بەرهەمهێنەران …

تاڵان کردنێکی قێزەونانەی سامانی دەوڵەتیش لە لایەن کۆمەڵە عەسابەیەکەوە .. وە دەسەڵاتی حکومی داپۆشراویش بە بریقوباقی قسەو هەڵخەڵەتاندن، لە خوارەوە تا سەرەوە، لە قوڕاودا نوقم بوو .. ئا ئەمە دواین شێوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بوو لە بەرزترین ئاستی بێ ئەخلاقی و لە واقیعە گەندەڵەکەیدا، ئەو واقیعەی چینی کارگەرانی پاریس، ناچار بوون بە هەڵگێڕانەوەی، وە هەر تەنها ئەو چینەیش دەیتوانی ڕەگەکەی لە کۆمەڵگادا هەڵبکێشێت .. وە تەنها شتێکیش کە لەسەر چینی کارگەر بوو ئەنجامی بدات، ئەوە بوو گیان نەکاتەوە بە بەریدا سەرچاوە: (کارل مارکس، كومونة باريس).

ئەی چارە چیە؟
چارە خۆبەڕێوەبردنە لە ئیدارە ناوخۆییەکاندا لە ڕێگای هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی ناحیزبیەوە لە هەموو دامودەزگاکاندا، لە شارەوانیە گەندەڵەکاندا هەروەک دادگا گەندەڵەکان، لە زانکۆ گەندەڵەکاندا هەروەک کارگەکان.
مارکس واتەنی: بوونی کۆمۆنی خۆی لە خۆیدا، هەروەک شتێکی بەدیهی، لەسەر خۆبەڕێوەبردنی شارەوانیەکان وەستابوو (مارکس، هەمان سەرچاوە).

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*