“گێلهپياو” له‌لاى عه‌زيز نهسين ئه‌و كه‌سه بهدبهختهيه كه ڕۆڵى له ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژيانيدا نييه و ناتوانێت ڕێڕه‌و و چاره‌نووسى خۆى هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام زمانى سياسه‌ت جياوازه له ئه‌ده‌ب. هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه ئه‌گه‌ر هه‌موو كوشتارهكان و نه‌نگييه‌كانى سيسته‌م بخه‌ينه ئه‌ستۆى زلهێزه‌كان و ڕۆڵى سوبێكت فه‌رامۆش بكه‌ين، مه‌گه‌ر ئه‌و بكهرانهى ئينسان و شارستانييه‌ت و كولتووره جياوازهكان به‌يه‌كدا ده‌ده‌ن خۆشيان هه‌ر ئينسان نين! لێره‌دا هه‌لومه‌رجى مێژوويى ڕۆڵى خۆى له بونيادى تاكه‌كان و دواجار كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌گێڕێت. يان ڕه‌نگه ده‌روونشيكاريى فرۆيدى به‌گژماندا بچێت و بڵێت ئه‌م جه‌نگانه ده‌ره‌نجامى “غهريزهى مه‌رگ”ن له ئينساندا. به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌لاى سوبێكتى بهرهنگارهوه گرنگه چۆن ڕووبه‌ڕووى سيسته‌مێك ببێته‌وه كه ده‌يه‌وێت هه‌موو شته‌كان بكاته حه‌تمى، سيسته‌مێك كه مه‌يلى پاوانخۆزى و فراوانكردنى ناوچه‌كانى ژێر هه‌ژموونى و ههيمهنه تادوا سنووره‌كانى هاتووه، ئه‌مڕۆ سيسته‌مێك بووه‌ته زمانحاڵى مرۆڤايه‌تى و مافه‌كانى كه هه‌ڵگرى ئايدۆلۆژياى “ليبراڵ-ديموكراتيك”ه، سيسته‌مێك ده‌يه‌وێت هه‌مووان به شه‌ڕانگێز و چاوچنۆك وێنا بكات بۆيه پێمان ده‌ڵێن؛ ناچارين په‌نا ببهينه به‌ر قاڵبدانى مرۆڤه‌كان تاكو كۆنترۆڵيان بكه‌ين!
لە پاش یرۆژەی مارشاڵ چيتر ئەوروپا دەستەمۆی ئەمریكا بوو. ئەوروپا بەشداری ٢ جه‌نگى جیهانيی كردبوو به‌ڵام ئەمریكا بەشداری یەك جەنگی كردبوو، ئەمریكا كه‌متر ماندوو ببوو، بۆيه وەك زلهێزێك دەركەوت، بەتایبەتی دوای تێكشكاندنی ژاپۆن. دواتريش ئەمریكا بەهۆی هه‌ره‌سهێنانى یەكێتيی سۆڤێته‌وه گۆڕەپانی بۆ چۆڵ بوو. لە پاش ١١ سێپتەمبەريشەوە به‌بيانووى بنه‌بڕكردنى “تيرۆريزم” ئەمریكا پەلی زیاتری هاویشت بۆ ناوچەكانی پڕ وزەی كەنداو. بەڵام لەولاشەوە خەریكە چین لەڕووی ئابووريیەوە وەك نەیارێكی ئەمریكا دەردەكەوێت، بۆيه ئەمریكا گەلێك گیر و گرفتی بۆ دروستكردووە: وەك كێشەی پڕچەككردنی تایوان و یارمەتیدانی هۆنگ كۆنگ بۆ جیابووەنەوە و داڵدەدانی سەرۆكی ئایینی تبتیەكان، واتا دالای لاما (سەرۆكی ڕۆحيی تبتیەكان ئەو كەسەى كه سەرۆكی چین هەڕەشەی لە ئۆباما كرد چاوپێكەوتنی لەگەڵ نەكات و لە ئەمەریكا مافی پەنابەرێتی هەیە). جگه‌له‌مانه‌ش ئەمریكيیەكان لە ئەفغانستانی هاوسنوری چین جێگیر بوون، بۆيه له ئێستادا چین لەژێرەوە هاریكاريی كۆریای باكوور دەكات.
ئێستا ئەمریكا سەرگەرمی داڕشتنی سیناریۆیەكە لە وڵاتی بۆرما و مافی مرۆڤيش دەكاتە بەهانەیەك بۆ نیشتنەوەی بنكه‌ى سه‌ربازى لەوڵاتی بۆرما (ده‌سه‌ڵاتدارانى بۆرما هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا و شانشينى سعودييهن به‌شێوه‌يه‌ك پێشتر خه‌ڵاتى نۆبڵ و خه‌ڵاتى دارايى به ده‌سه‌ڵاتدارانى بۆرما به‌خشراوه. -يه‌كێك له پارادۆكسهكانى سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى به زه‌عامه‌تى ئه‌مريكا بريتييه له هاوپه‌يمانێتيى پته‌و له نێوان دوڵه‌ته ئيسلامييه سوننه مه‌زهه‌به‌كان و ده‌وڵه‌ته دژهئيسلامييهكان- دواتريش موسڵمانه‌كان ده‌گۆڕێن به گروپى توندڕه‌و و ناويان ده‌نێن تيرۆريست). ئاشكرایە كه ئەمریكیيەكان لە ژاپۆن/ڕۆژهەڵاتی چین و كۆریای باشور/باكووری ڕوژهەڵات جێگیر بوون، هه‌روه‌ها لە ئەفغانستان/ڕۆژئاواى چين. ماوه‌ته‌وه به‌شى باشوور تاكو ته‌راتێنى ته‌واو بكات، ئەگەر بۆرمای بۆ بچێتە سەر واتا گەمارۆی تەواو. هه‌ربۆیە لە بەرامبەردا وڵاتى چین هاریكاريی كۆریای باكوور دەكات و لە سوریاش بەسێ ڤیتۆی مزده‌وج پرۆژەكانی ئەمریكای هەڵوەشاندەوە و سەرگەرمی برەودانه به كۆمەڵەی برێكس (BRICS ) كە پێكهاتووه لە بەرازیل، ڕووسیا، هیند، چین،ئەفریقیای باشوور (سياسه‌تى ئابووريى ئه‌م وڵاتانه‌ش بريتييه له دامه‌زراندنى بانكى گه‌شه‌پێدان و سندوقى يه‌ده‌گ و دراوى يه‌كگرتوو، جياواز له‌وانه‌ى له ئێستادا له‌ئارادان، به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى جيهانێكى دووجه‌مسه‌ر يان ئه‌وه‌ى پێيده‌وترێت پاراستنى هاوسه‌نگى). ئه‌ندامانى ئەو كۆمەڵەیەش لەكۆمەڵەی بیست وڵاتە زەبەلاحە ئابورييهكهى جیهانن (G20).
زۆربەی وه‌به‌رهێنان و سهرمايهگوزارييهكانى چین له وڵاتانى ئهفريقيايه (ئەسیوپیا و نه‌یجیریا و سودان)، “گرووپى تيرۆريستى بۆكۆحه‌رام” لەو ناوچانەدا سەرگەرمی جیهادن كە ناوچه‌ى ژێر هه‌ژموونى چینن. ئه‌مڕۆ ئيسلامى سياسى/سوننه له‌برى خهستكردنهوهى ململانێى نێوان چينى باڵاده‌ست و چينى ژێرده‌سته، له‌برى قووڵكردنه‌وه‌ى لێكدژييهكانى ئيمپرياليزمى سه‌رمايه‌دارى، ئه‌وا ته‌به‌نى له ستراتيژى سيسته‌م ده‌كات كه بريتييه له “پێكدادنى شارستانييهتهكان”، له هه‌ر كوێيه‌ك ئيمپرياليزمى ئه‌مريكى پێويستى به پشێوى و گرژى و ئاڵۆزى هه‌بێت، گروپى ئيسلاميى توندڕه‌و و پهڕگير بوونى هه‌يه. پاشان به‌ناوى فهراههمكردنى ئاشتى و هێنانه‌دى ديموكراسى هێز ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه “تيرۆريست”ى لێيه. وليام بلوم پێى وايه: “ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كان پێشه‌نگى وڵاته فێڵباز و گزيبازهكانه، چونكه سه‌رجه‌م په‌يمانه‌كانى به ڕێزگرتن له شه‌رعييه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و، مافى ئه‌وانى تر شكاندووه، ده‌ستى به يه‌ك پرهنسيپهوه گرتووه ئه‌ويش “ده‌سه‌ڵاتى هێز به‌سه‌ر حه‌قدا”…”. سه‌رده‌مانێك پرۆژه‌ى “گه‌لى سه‌ردار” ده‌رهاويشته‌ى لۆژيكى نازيزم و فاشيزمى ئه‌وروپى بوو، به‌ڵام له دواى جه‌نگيى جيهانيى دووه‌مه‌وه ئه‌مريكا له‌ڕێگه‌ى هێزى سه‌ربازييه‌وه ئابووريى خۆى ده‌كاته پێشه‌نگ، له‌مباره‌وه سه‌مير ئه‌مين ئابووريناسى ماركسيست ده‌ڵێت: “ئابووريى ئه‌مريكاى باكوور له سيسته‌مى جيهانيدا ]سه‌رمايه‌دارى[ به مشه‌خۆرى ده‌ژێت”.
هيچ كات ئه‌م نووسينه ڕه‌وايه‌تيدان نييه به سياسه‌تى چين/ كۆرياى باكوور/ڕووسيا له‌دژى ئه‌مريكا/ناتۆ، به‌ڵكو دووپاتكردنهوهى يه‌ك ڕاستييه؛ هه‌تاكو سه‌رمايه‌دارى باڵاده‌ست بێت ئه‌وا لۆژيكى كۆيله/خاوه‌ن كۆيله، ژێرده‌سته/سه‌رده‌سته، زلهێز/بێهێز كارا ده‌بێت.