دوابەدوای بانگەشەی مەسعود بارزانی بۆ بەڕێكخستنی ڕیفراندۆمێکی جەماوەریی گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی هەرێمی کوردستان، حزب و هێزە بۆرژوازییە کوردستانی و عێراقییهكان بە هەموو مەیل و ڕەنگەکانیەوە بە پەلە ڕایانکرد بۆ بردنی قازانج و پشكی خۆیان لەم دەسپێشخەرییە.
لەو کاتانەدا حزبە قەومی و دینییەکان و هەندێ لە هێزەکانی سەر بە چەپ، سەنگەریان لە دوو بەرەدا لێئەدا، سەنگەرەکانی بەڵێ بۆ لایەنگری ڕیفراندۆم و نا بۆ رەتکردنەوەی ، حکومەتی ناوەندی لە بەغداد بهپەلە کەوتنە خۆیان. ناوەند کە نوێنەرایەتی ڕەوتە ڕاستڕەوە ئیسلامییە شیعییەکان و باقی حزبەکان و هێزە بۆرژوازییە جۆراوجۆرەکانی تری عێراق دەکات، بۆ قۆستنەوەی ئەم ههله و ڕزگار بوون لە قەیرانە خنکێنەرەکەیان کە لە ژێر قورساییکەیدا ئەناڵێنن، و بە شێوەیەکی گەورەش، قورسایی داناوە لەسەر هەموو هێزە دابەشبووە تایەفییەکان کە ململانێ ئەکەن لەسەر دەسەڵات وئیمتیازاتەکانی .
ململانێ لەناو ماڵی شیعەی دەسەڵاتدار ولەناو حەوزەشدا جۆراوجۆربوونی ناوەندەکانی دەسەڵات و کاریگەرییەکانیان، و دەستپێکردنی لە کاریگەرییەکانی حەوزە و سیستانییەوە، تا تەدەخولاتەکانی ئێران، و سایەکردنی میلیشیاکان، قەبارەی شکستی دەسەڵاتی بەرەی شیعەی دەرخستووە، و خستوویەتییە قەیرانێکی خنکێنەرەوە کە کاریگەری لەسەر گشت ژیانی سیاسی و هاتنە خوارەوی خزمەتگوزارییەکان و زۆربوونی گەندەڵی و دابەشبوونی سیاسی و تایەفی داناوە …هەموو ئەمانە پاڵی ناوە بەم هێزانەوە کە هەڵوێستی شۆڤێنیانەیان بەرامبەر بە ڕیفراندۆم بخەنە ڕوو، و وایکردوە بڵێسەی نەعرەتەی ناسیونالیستی بەرامبەر بە هەڵچونی ناسیونالیستی کورد بەرزبێتەوە ، کە دەسپێکردنی جەنگ بەهەموو ماناکانییەوە لە کوشتار و کاولکاریی و ماڵوێرانی، ببێتە ئەگەرێک بۆ جێبەجێکردن لە هەر ساتێکدا.
مێژوو ئەوی سەلماندووە کە بٶرژوازی هەرکە دەرگیری ئەزمەیەکی ئابوری و سیاسیی بوو، هیچ دوودڵ نابێت لە هەڵگیرساندنی فیتنە و جەنگ وەک دەروازەیەک و چارەسەرییەک بۆ ئەو قەیرانەی دەرگیری بووە…وە جەماوەری کرێکارانی پەرش و بڵاو و ناڕێکخراو و نا ئاگا بە بەرژەوەندی چینایەتی خۆی هەمیشە سووتەمەنی ئەم جەنگە وەحشیگەریانەن، بەدەر لەوەی کە لایەنە هەڵئەگیرسێنەرەکان و بەڕێوەبەرەکانی جەنگ کێن ، و هەر چینی کرێکار و بەشمەینەتانن باجی ئەم سیاسەتانەش ئەدەن .
سەرمایەداری لە سەردەمی ئیمپریالیزمدا ناتوانێت بەردەوامی بەخۆی بدات بە بێ هەڵگیرسانی جەنگ.
چینی کرێکار لە عێراق زۆر باش ئەوە ئەزانێت کە هاندان و بزواندنی گیانی دەمارگیری نەتەوەیی و شۆڤێنی نەک هەرخزمەت ناکات بە بەرژەوەندیی چینایەتی ئەو، بەڵکو ئەشیخاتە هەژاری ونەبوونیی و کاولکاری زیاترهوه، وە هیچ بەرژەوەندییهكی نییە لە توندکردنەوەی ئەم مانۆڕە کۆنەپەرستانه، یا لە هەڵگیرساندنی جەنگی نەتەوەیی بۆگەندا.
جەماوەری کرێکار و بێبەش لە عێراق نیشانیان داوە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، وە باشیش هاتوونەتە مەیدان بۆ ڕوبوڕوبوونەوەی بۆرژوازی و حکومەتەکانیان، لە پێناو بەدەستهێنانی مافە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانیان و پەردەیان هەڵماڵیوە لەڕوی هێزە گەندەڵکارەکان کە بازرگانیانکردووە بە چارەنووسی عێراقیەکانەوە …..بەناوی دینەوە تاڵانیانکردین دزەکان….نە سونە و نە شیعە دەوڵەتێکی عەلمانی، ئا ئەمانە دروشمەکان بوون کە جەماوەری تووڕە دەیان ووتەوە و ئەیاندا بە ڕوی حزبە دینیی و قەومییەکاندا…
جەماوەری کرێکاری لە عێراق لەسەرشانیەتی کە ڕووبەڕوی ئەم هێرشە نەتەوەیی و کۆنەپەرست و دژه مرۆیی و شارستانییە ببنەوە، بەهەر شکڵ و شێوەیەک کە بۆی ئەکرێت. ڕێکخراوبوون و یەکێتی چینی کرێکار لە دەوری بەرژەوەندیی چینایەتی و ئامانجە ڕزگاریخوازانەکانی و دامەزراندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی و ناچارکردنی حزبەکان و هێز و میلیشیا بۆرژوازییەکان و پاشەکشە پێکردنیان لە پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی ئەم هێرشە قەومی و ڕەگەزپەرستییە شۆڤێنیە، پوچەڵکردنەوەی بۆسەی بۆرژوازییە کۆنەپەرستەکان و خەونە گڵاوەکانیانە . بێ گومان، ئەزموونی سەدان ساڵەی خەباتی چینی کرێکار ئەوەی سەلماندووە کە بەهێزکردنی یەکێتی و هاوپشتی چینی کرێکار لە پێناو ڕوبوڕوبوونەوەی نەخشە و ئامانجی بۆرژوازییە مشەخۆرە و تینو بەخوێنەکان چەندە گرنگ و پێویستە.
پێویستە بووەستینەوە بەڕوی مەنتقی هەڕەشەی شەر و کاولکاری لە پێناوی وەستانی ڕیفراندۆم، و بەرامبەر ئەو بانگەوازانەی کە ئێران تورکیا و هەموو ئەوانەی کە گەنگ بە فرسەتێک ئەزانن بۆ ڕزگاربوونیان لە قەیرانە خنکێنەرەکانیان بوەستینەوە>
ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی
٢٢ ی ئەیلولی ٢٠١٧