بۆرژوازی و سیسته‌مه‌كه‌ی به هه‌موو ڕیگایه‌كی شه‌ڕ و ئاشتی و ڕیفۆرم و سه‌ركوت و قه‌یران و وه‌ستانه‌وه‌ی قه‌یرانیشه‌وه، درێژه به ژیانی له بههاداماڵراوی خۆی ده‌دات. یه‌ك بازنه و نه‌زمێكی دیاریكراوی سیاسی و ئابووری و ئایدۆلۆژی هه‌یه هه‌موو ڕووداوه‌كانی به شێوه‌یه‌ك سنوردار و ئیحتیوا كردووه كه هه‌ر جۆره ئومێد و ئاكتێكی دژ به ئه‌و له‌بار ده‌بات.
ده‌بینین له هه‌موو قه‌یرانه‌كانی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا جوجهڵهیهكی وه‌كو گۆڕان به‌هۆی سیاسه‌تی ئیحتیواكردن و شهلهلكردن(ڕیفۆرم) ی ئاكتی سیاسی ڕادیكاڵه‌وه كۆمه‌ڵگایان نه‌ك نه‌توانی ببه‌نه پێشه‌وه، به‌ڵكو گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ دواوه. له هه‌مانكاتدا، له مانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پێشوو و هه‌روه‌ها كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانی نوێش، كۆمه‌ڵه جووجهڵهیهكی تر له هه‌ناوی سیسته‌مه‌كه‌وه سه‌ریان ده‌رهێناوه و دهجوكێنن.
كۆی ئه‌م جووجهڵانهی مێژووی ده‌یان ساڵه‌ی ئێمه به‌رهه‌می به‌ته‌نها ئه‌مڕۆ نین و ده‌مێكه له خۆئاماده‌كردنی ئابووری و سیاسیدان تاكو ڕۆژێك هه‌ڵبێن. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕؤ ههندێكیتر ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ندێكی دیكه‌ش بۆ داهاتوو به‌ڕێوه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ری بوه‌ستین ئه‌مه‌یه: ئایا كام له‌مانه سه‌ربه خێزانی ئێمه‌ن، كام له‌مانه هه‌رگیز ویستویانه له‌ناو دڵی هه‌ژار و خه‌ڵكدا بن؟ دیاره خێزان مانایه‌كی میتافۆریی هه‌یه و لێره‌دا به ده‌قیقی بریتییه له‌و هێلكه‌یه‌ی كه جوجهڵهیهك هه‌ڵدێنێت نه به زمان و نه به بیركردنه‌وه و نه به ڕه‌نگ و نه به هیچ شتێكی‌تر ناچێته‌وه سه‌ر ئه‌و خێزانه.
ئه‌وان و ئێمه له‌وه‌دا جووداین كه ئه‌وان سه‌ر به میراتێكن چه‌وساندنه‌وه و هه‌ژاری و جه‌نگ و ناله‌باری و قه‌یران و هه‌موو شتێكیان له ئه‌ستۆدایه و هه‌میشه‌ش خۆیان به پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و ده‌ستكه‌وت له قه‌ڵه‌مداوه. ئێمه‌ش سه‌ر به جیهانێكین كه چه‌وساندنه‌وه و هه‌ژاری و نائازادی و قه‌یرانمان به خه‌ڵات كراوه. ئێمه هه‌ڵگری خه‌مه‌كانی خۆمان و قه‌یرانه‌كانی ئه‌وانیش بووین. به كورتیی: ئێمه شوێنكه‌وته و پاشماوه‌ی سیاسه‌تی ئه‌وان و ڕابه‌ری خه‌مه‌كانی خۆمان بووین.
چیتر كات، كاتی ئه‌وه نییه به‌م شێوه پاسیڤ بین، شوێنكهته و ده‌رده‌دار و سادیست بین. ده‌بێت خۆمان ڕێكبخه‌ین و هه‌ستینه‌وه. ئیتر ئێمه‌یه‌كی زۆرینه، كاتی خۆڕێكخستن و یه‌كێتی و خۆبهیانكردنمانه له‌به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌یه‌كدا به ئیمتیازاتی خوادییهوه. سیاسه‌تی ڕادیكاڵ و به‌دیل به‌ته‌نها له ده‌ستی ئه‌و بزووتنه‌وه‌دایه كه به ته‌واوی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ره‌ی بۆرژوازی دابڕیوه و له هه‌ناوی خه‌ڵك و مێژووی خه‌ڵكێكه‌وه دێته ده‌ره‌وه كه هه‌میشه له خه‌باتی دژ به چه‌وساندنه‌وه‌ی بۆرژوازیدا بووه و هه‌ڵگری ئاڵایه‌كه تێیدا نه چین، نه چه‌وساندنه‌وه و موڵكایه‌تی بوونی نییه، و هه‌میشه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ژیانی هاوبه‌ش و ئازادیی بووه.
ئێمه و ئه‌وان به درێژایی مێژوو، دوو به‌ره و سه‌نگه‌ری جیاوازمان هه‌بووه و ململانێ و شه‌ڕه‌كانمان له‌پێناو دوو شتی ته‌واو جیاوازدا بوون. ئێمه نه‌ك ناچینه به‌ره و سه‌نگه‌ری ئه‌وانه‌وه، به‌ڵكو به‌ره و سه‌نگه‌ری خۆمان یه‌كگرتووتر و به‌هێزتر و سیاسی‌تر ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه به سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه و ژیاندۆستیمانهوه ئێمه‌ین و ئه‌وانیش به سیاسه‌تی بۆرژوازیی و بهرژهوهندییخوازییانهوه ئه‌وانن.