١/ دوای ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی كه له به‌رواری ٢٥ ی ئه‌یلولی ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدرا، حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد كه نوێنه‌ری بۆرژوا ناسیۆنالیستی شیعه‌یه هه‌وڵیدا بۆ باڵكێشانی نفوز و هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، به بههرهبهرداریكردنی (قۆستنه‌وه) له‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابورییه‌ی كه بۆرژوا ناسیۆنالیستی كورد به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. حكومه‌تی ناوه‌ندییش دهستپێشخهرییكرد له ئیحتیواكردنی هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێستا و ئه‌و ئاڵووگۆڕانه‌ی كه ڕووده‌ده‌ن له هاوسه‌نگیی هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوچه‌ییه‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌نیی خۆی و دهستكرنی به هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ناسراون به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
٢/ بۆرژوازیی كورد دوای ئه‌وه‌ی توانای ڕزگاربوونی له قه‌یرانه پێشبینیكراوهكاندا له‌ده‌ستدا، كه له کاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورستاندا ده‌یناڵاند پێوەی، وه وه‌رگێڕانی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم بۆ واقعێکی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، و گۆڕینی هه‌ڵمه‌تی حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وه‌ك پێشبینیده‌كرا، بۆ هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌ركوتكردن و ڕێگه‌لێگرتنی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، كه نەک هەر نغرۆ بوبوو له توندترین قه‌یرانه‌كانیدا، به‌ڵكو بووه ئەگەرێک کە دەسەڵاتەکەی و سایەکێشانی بخاتە بەردەم هەڕەشەی لێکترازان و تەنانەت لەناوچونیش.
٣/ هێرشی سەربازیی و سیاسی بۆ سەر (داعش)، و تێکشکانی لە مەیدانە جۆراوجۆرەکاندا، هێزە بۆرژوازییە دینییەکانی – ئیسلامی سیاسی لە عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی- خستە پێگەیەکەوە کە حەسودیی پێنەبرێت، و وایان لێهات بگەڕێنەوە بۆ پێگەیەکی زۆر نزمتر لە هاوکێشە سیاسیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا، و شوێن و پێگه‌ی خۆیان لەدەستدا کە ببنە ئەڵتەرناتیڤێکی خوازراو لە ئاستی ناوخۆ و جیهانیشدا.
٤/ ئەم گۆڕانکاری و بەرەوپێشچونانە وایکرد كه گۆڕەپانی عێراق و بەدیاریکراویش کوردستان به ده‌ستی بۆشایی و فه‌راغێكی ئاشكراوه بناڵێنێت كه ده‌بێت پڕبکرێتەوە.
٥/ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی ده‌رگیری لاوازیی و كه‌موكوڕییه، به‌ڵام هێشتا تاكه بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه پێویسته هه‌ڵگری بانگه‌وازی ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی بێت. ئه‌و نه‌ك هه‌ر ئه‌ركێتی ئه‌و بۆشاییه سیاسییه پڕبكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاركه‌ری گشت كۆمه‌ڵگایه بۆ كۆتاییهێنان به سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی بۆرژوازی. لهلایهكیتریشهوه، له هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه كار بكات بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركه مێژووییه‌كانی و شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كه‌ی.
٦/ لە لایەکه‌وه، لەبه‌ر ڕۆشنایی هه‌ڵسانه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی بزووتنەوەی جەماوەری و ناڕەزایەتی دژ بە حزبە بۆرژوازییە ناسیونالیستی و دینییە کوردییەکان و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان و ڕاگەیاندنی توند لە دژی سیاسەت و مومارەسهكردنهكانی ئەم حزبانە له نغرۆبوونێك له ململانێی ناوخۆیی و په‌رته‌وازه‌یی کە هەموویانی گرتبووه‌وه. لە لایەکی تریشەوە، ئەم بزووتنه‌وه جەماوەرییه كه ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ئاسەوارە سه‌خته‌كانی قەیرانی ئابووری و نەمانی ئومێد بۆ چاککردنی هەلومەرجی گوزەرانی جەماوەری کرێکاران و بێبەشان، وایکردووە لە تەختەی شانۆی سیاسیی کوردستان کە لە هەموو کاتەکانی ڕابردوو زیاتر کراوە بێت لە بەردەم ئەڵتەرناتیڤی رادیکال و سۆشیالیستی چینی کرێکار و تەواوی جەماوه‌ری بێبەشدا.
٧/ ئەڵتەرناتیڤی رادیکال و کۆمۆنیستی کە نوێنەرایەتی دامەزراندنی شورا کرێکاریی و جەماوەرییە شۆڕشگێڕەکان دەکات، وەک ئامرازێکی ڕێکخراوکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و تێپەڕاندنی لەم تۆنێلە تاریکە، بە ئیعتیباری گونجاوترین ئامرازی خەباتکارانەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، لەلایەن نوێنەران و ڕاسپێردراوانی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان و کەسانی پێشمەرگە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆڵەی چینی کرێکار و بێبەشان و دەستە کۆمەڵایەتییەکانی تر بۆ وەڵامدانەوەی هەلومەرجی مەینەتباری ئێستا و کۆتاییهێنان به دۆخی باڵاده‌ست.
۸/ ئەزموونەکانی بزووتنەوەی جیهانیی کرێکاران و خەباتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار و ئەزموونی بزووتنەوەی شورایی لە ئازاری ١٩٩١ لای جەماوەری کرێکاران بە زیندوویی ماونەتەوە و چرایەکی درەوشاوەیە کە ڕێگای خەباتی ئێستایان بۆ ڕووناک دەکاتەوە…ژیاندنەوەی ئەم ئەزموونە و وەرگرتنی وانەی شۆڕشگێڕانە لە چۆنییەتی تێپەڕکردنی خاڵە لاوازە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی ئەم ئەزموونە بۆ دووبارە نەکردنەوەی هەمان ئەو هەڵانە، لە ئەرکە پێویستەکانی خەباتکاران و پێشڕەوانی بزووتنەوەکەیە.
٩/ پەلەکردن لە بەرپاکردنی بزووتنەوەی شوورایی پێویست نییە بەو پلەیەی کە پێویستە بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی شوراکان و تێگەیشتن لە میکانیزمی پێگەشتن و گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەی. پێویستە دامەزراندنی شوراکان لە شوێن و پێگەیەکدا بێت کە باوەڕیان بەمیکانیزمی گەشە و پێگەیشتنی هەبێت. ئەو ئەرکانەی کە ڕووبەڕوی شووراکان ده‌بنه‌وه، ده‌بێت شوراکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و شۆڕشگێڕانە ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت لە جێبەجێکردن و گەشەپێدانیاندا، و بیانكاته نمونەیەک کە دامەزراندنی شوورایی تری لێبچنێتەوە….
١٠/ دامەزراندنی دەسەڵاتێکی باڵا بۆ شوورا ناوچەییەکان لە شوێنی کار و شارەکان و گەڕەکەکان بە پێی ئالییەتێکی سیاسیی و عەمەلیی گونجاو، بە بابەتێكی پێویست داده‌نرێت و ناکرێت چاوپۆشی لێبکرێت.
١١/ پێویستیی فراوانکردنی بزووتنەوەی شورایی بۆ له‌خۆگرتنی گرووپه بێبه‌شكراو و مافخوراوەکانی نێو کۆمەڵگە، و لە نێویشیاندا پێكهێنانی ڕه‌گه‌ز و تاكی شۆڕشگێڕ و ڕادیکاڵی ناو هێزەکانی پێشمەرگە .
١٢/ پێویستە بزوتنەوەی شورایی کرێکاران و جەماوەر لە یەک پەیکەرەی ڕێکخراوەیی و گشتیدا لەیەکبدرێن لەگەڵ گشت شێوە خەباتکارانەکانی تر کە جەماوەری شۆڕشگێری ناڕازی كه هه‌میشه دروستیانكردووه و دۆزیویانه‌ته‌وه، وه هه‌روه‌ها زەرورەتی گەشەپێدانی شێوەی خەباتکارانەی تر و داهێنراو و زۆرترین سودوەرگرتن لە ئامڕازی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر تۆڕەکانی ئەنتەرنێت.
١٣/ بانگەوازی هەڵسوڕاوانی چەپ و ڕێکخراو و هێزە چەپەکان دەکەین کە گەشە بدەین بەم ئەرکانە، بەچاوپۆشیکردن لە وابەستەیی ڕێکخراوەییمان. یەکێتیی چەپی رادیکال و شۆڕشگێڕ پێویستییەکی گرنگه بۆ دابینکردنی ئەو ئەرکانەی لەسەرەوە باسمانکردن…
١٤/ بانگەوازی تاکەکانی خاوەن وابەستەیی چەپ و مارکسی و کۆمۆنیست و چالاکوانە کرێکارییەکان لە عێراق بەگشتیی دەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم ئەرکانە و پشکداریکردن لە گفتوگۆکاندا بۆ بەدیهێنانیان.
ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی
١٩/١٠/٢٠١٧