كورته‌یه‌ك له‌ شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسیا : وەرگیراو

شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر یان شۆڕشی به‌لشه‌فییه‌كانی ڕۆسیا له‌ ساڵی 1917دا له‌لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یزانین بووه‌ هۆی گۆڕینی مێژووی جیهان. كاتێك تزار نیكۆلاسی دووه‌م 11 ملیۆن جوتیاری بۆ نێو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م په‌لكێشكرد، ئه‌وا ڕووسییه‌كان ته‌واو‌ ته‌حه‌مولكردنی ئه‌و برینداریی و كوشتاره‌یان نه‌ما كه‌ پێشتر ته‌حه‌مولیان كردبوو. وڵاتی ڕوسیا له‌ ناو وێرانه‌دا بوو، ته‌واو ئاماده‌ی شۆڕش بوو.

دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتیی

له‌ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریی ژناندا له‌ شوباتی ساڵی 1917دا، به‌رپرسه‌كانی تزار داوایان له‌ سوپا كرد تاكو خۆپیشانده‌ران سه‌ركوت بكات. ژنان توانییان سه‌ربازان ڕازی بكه‌ن به‌ وه‌رچه‌رخانی چه‌كه‌كانیان و یارمه‌تیدانیان له‌ دۆزه‌كه‌یاندا. تزار نیكۆڵاسی دووه‌م له‌و ماوه‌یه‌دا (شۆڕشی فێبریوه‌ری) له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لاده‌برێت. حكوومه‌تی كاتیی له‌پێناو جێگرتنه‌وه‌ و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌دا داده‌مه‌زرێت كه‌ به‌هۆی نیكۆلاسه‌وه‌ به‌جێمابوو. ئه‌م حكوومه‌ته‌ كاتییه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌ن بانكه‌كان، یاساناسان، خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌كان و سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌ دامه‌زرابوو. حكوومه‌تی كاتیی زۆر لاواز بوو، وه‌ نه‌یتوانی ته‌مه‌نی بگاته‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ بۆ‌ كۆتاییهاتنی به‌شداریی ڕوسیا له‌ جه‌نگ دایبوو. به‌رده‌وامییان به‌ جه‌نگدا و ته‌نانه‌ت دۆخه‌یان بۆ خۆیان و ڕۆسیاش ناله‌بارتر كرد.

هه‌ستانه‌وه‌ی حیزبی به‌لشه‌فیك

حكوومه‌تی كاتیی ڕاسته‌وخۆ كه‌وته‌ به‌ر هێرش و دژایه‌تی سۆڤیه‌تات، یان شورا كرێكاریی و جوتیارییه‌كان، ئه‌وانه‌ی شورایانه‌ی كه‌ مافی بڕیاردانیان له‌ ژیانی خۆیان ده‌ویست. كاتێك لینین له‌ مه‌نفاوه‌ له‌ به‌هاری 1917وه‌ ده‌گاته‌وه‌ ڕوسیا، ده‌ڕواته‌ نێو حیزبی به‌لشه‌فییه‌وه‌ كه‌ ئامانجی ڕووخاندنی حكوومه‌تی كاتیی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی پڕۆلیتارییه‌. سه‌ربازه‌كانیش هه‌روه‌ك هاوڕێ جوتیاره‌كانیان، ده‌ستیانكرد به‌ داواكردنی زه‌وی. دواتر حكوومه‌تی كاتیی داواكه‌یان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ ڕه‌فز ده‌كاته‌وه‌ و جوتیاره‌كانیش چیتر چاوه‌ڕوان نابن و خۆیان ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه‌كاندا ده‌گرن. حیزبی به‌لشه‌فیك ده‌ستیكرد به‌ به‌رپه‌چدانه‌وه‌كانی و په‌روه‌رده‌كردنی جووتیار و سه‌ربازان، هه‌روه‌ها ڕازیكردنیان به‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵات و زه‌وییه‌كان بۆ خۆیان بگرن. له‌ مانگی حه‌وتی 1917دا، جووتیاران ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی كاتیی بوونه‌وه‌ و شكستیان هێنا و سه‌كرده‌كه‌یان ده‌ستگیركرا و لینینش خۆی شارده‌وه‌.

ئه‌و كاته‌ی وا هه‌ستده‌كرا هیچ شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌لشه‌فییه‌كاندا نییه‌، دوو شتی گرنگ ڕوویدا. یه‌كه‌م، حكوومه‌تی كاتیی فه‌رمانی به‌ جه‌نگێكی گه‌وره‌ كرد و به‌ وێرانه‌ كۆتایی هات، كه‌ هه‌زارانی تێدا كوژرا و بریندار بوو. له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی هه‌شتدا، سه‌ربازانی حكوومه‌تی كاتیی خۆیان له‌ حكوومه‌تی كاتیی جیاكرده‌وه‌ و بڕیاریاندا بچنه‌ پاڵ كرێكارانه‌وه‌ و پشتگیریی خۆیانیان بۆ ده‌ربڕین. تا ده‌هات زیاتر و زیاتر له‌وه‌ نزیك ده‌بوونه‌وه‌ ببنه‌ به‌لشه‌فی. دووه‌م، له‌ مانگی نۆدا، له‌ ماوه‌ی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت كۆرنیلۆڤ، هێزێكی سه‌ربه‌ تزار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ پیترۆگراد كرد، ئه‌و شاره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌لشه‌فییه‌كان و حكوومه‌تی كاتییه‌وه‌‌ داگیركرابوو. به‌لشه‌فییه‌كان وه‌كو ته‌نها حیزبی هه‌میشه‌ دژ به‌ جه‌نگ خۆیان بونیادنا و مانه‌وه‌. ده‌بوو كرێكارانی به‌لشه‌فی یه‌كبگرن و پێكه‌وه‌ دژی سوپا بجه‌نگن. ئێستایه‌ كه‌ به‌لشه‌فییه‌كان هاریكاری و پشتگیری كرێكارانیان هه‌یه‌، توانییان هه‌ڵبژاردنه‌ گرنگه‌كانی ناوه‌نده‌ پیشه‌سازییه‌كانی ڕوسیا ببه‌نه‌وه‌. له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نۆدا، توانییان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زۆرینه‌ی شورای پترۆگراد به‌ده‌ست بهێنن.

شۆڕشی ڕوسیا

له‌ سه‌ره‌تاكانی ئۆكتۆبه‌ردا، لینین توانی حیزبی به‌لشه‌فیك ڕازی بكات به‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینێكی خێرا پێكبهێنرێت دژ به‌ حكوومه‌تی كاتیی. سه‌ركرده‌ به‌لشه‌فییه‌كان ئه‌مه‌یان به‌ ساتێكی زۆر گرنگ دانا و پێیانوابوو ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ساته‌ چاره‌نووسسازه‌ بقۆزنه‌وه‌. كرێكاره‌ چه‌كداره‌كان كه‌ به‌ گاردی سور ناسرابوون و ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی دیكه‌ كه‌ له‌ شه‌وی 6-7 له‌ژێر فه‌رمانه‌كانی “ئه‌نجوومه‌نی شۆڕشگێڕیی”دا كه‌ سوپای شورا بوو، جووڵه‌یان پێكرا. ئه‌م هێزانه‌ توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر پۆسته‌ و ته‌له‌گرافه‌كان، كاره‌باكان، وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان و بانكی ده‌وڵه‌تدا بگرن. هه‌ركه‌ ته‌قه‌ له‌ كه‌شتی جه‌نگیی ئه‌وروا ده‌ستیپێكرد، هه‌زاران له‌ سوپای گارده‌وه‌ ڕژانه‌ نێو ونته‌ پاڵاسه‌وه‌. ئیتر به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی حكوومه‌تی كاتیی كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی ڕژێمی به‌لشه‌فییه‌وه‌. هه‌ر كه‌ هه‌واڵی كۆنتڕۆڵكردنی ونته‌ پاڵاس له‌لایه‌ن به‌لشه‌فییه‌كانه‌وه‌ گه‌شته‌ خه‌ڵكانی تر، خه‌ڵك له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خۆی هاویشته‌ ئه‌وێوه‌. لینین كه‌ سه‌ركرده‌ی به‌لشه‌فییه‌كان بوو، هه‌وڵی خۆی ڕاگه‌یاند له‌ دامه‌زراندنی نه‌زمی سۆسیالیستییدا له‌ ڕوسیا. ئه‌م حكوومه‌ته‌ نوێیه‌ له‌ شورا كرێكارییه‌كان پێكهاتبوو كه‌ له‌لایه‌ن به‌لشه‌فییه‌كانه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا. له‌ سه‌ره‌تای مانگی یازده‌دا، ئیتر پڕۆلیتاریا پشتگیری دروشمه‌ به‌لشه‌فییه‌كه‌ی كرد، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یگوت “هه‌موو ده‌سه‌ڵات بۆ شوراكان”.  

كارزان عه‌زیز

وه‌رگیراوه‌ له‌:

http://www.thenagain.info/WebChron/EastEurope/OctRev.html

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*