خۆپیشاندانه‌كان له زۆر شوێن و ناوچه‌ی جیاوازی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ته‌قینه‌وه؛ كه به‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی و بێ مافی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه به درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانی كوردی. هه‌روه‌ها ته‌واو بێ ئومێدبوونی خه‌ڵكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه و خواستی قڵپكردنه و ئاوهژووكردنێتی به سیسته‌مێكی ئازاد و دادپه‌روه‌ر. ڕۆحی بهرهنگارئاسای خه‌ڵك به گشتیی وایكرد به لێشاو بڕژێینه سه‌ر شه‌قامه‌كان و گه‌شته ئه‌وه‌ی كه داواكارییه ئابووری و سیاسییه‌كانمان و دروشمه‌كانمان هێنده به بڵندی و سه‌ربه‌رزی و وره‌ی پۆڵایینه‌وه بڵێینه‌وه، هه‌رزوو حەوسەڵەى هێزه پارێزه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات نەما و په‌نايان بردە به‌ر سه‌ركوتكردن و ده‌رئه‌نجام سه‌دان خۆپیشانده‌ر هه‌م به گیان له‌ده‌ستدان و هه‌م به برینداربوون، بكه‌نه قوربانی.
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه چه‌ند وانهیهكن بۆ ئێمه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ…
خاڵه به‌هێزه‌كان:
1- وره به‌رزیی خه‌ڵك و هه‌بوونی دروشمی گرنگی ئابووری و سیاسی دژ به ده‌سه‌ڵات و ئه‌و دۆخه قه‌یراناوییه‌ی كه دروستیانكردووه. فرەیى و هەمەڕەنگی خەڵکى، بە بێ زەقکردنەوەى شوناس، بە بێ ئاراستەوەرگرتنى ئایینى و و حزبى.
2- لاوازیی ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانویست ئیحتیوای خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پێشتر سه‌رجه‌می ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكدا توانده‌وه كه‌چی تا ئێستاش له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدان، هه‌روه‌ها “نه‌وه‌ی نوێ” به سه‌ركردایه‌تی شاسوار عه‌بدولواحید، كه هیچ ئاسۆ و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی سیاسی نییه.
3- کۆبوونەوەى وزەى گەنجان بۆ بەرەنگاریى، کە لە ئێستادا بەشێک لە لیبیدۆى گەنج لە سەرقاڵيى نێو فەزاى مەجازى و نماییشدا بەتاڵ دەکرێتەوە. هەروەها به‌شداریی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، هه‌رچه‌ند ژنان ژماره‌یان كه‌مبوو، كه پێويسته ژماره‌یان له ئێستا زیاتر بێت.
4- ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره‌كان كه له سه‌رجه‌می شوێنه‌كاندا ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك ده‌بوون و چه‌ندین شار و شارچكهی گرته‌وه، هه‌رچه‌ند پێویستی به‌وه‌یه بگاته سه‌رانسه‌ری كوردستان و هه‌ولێر به‌تایبه‌ت.
5- درێژیی كاتی خۆپیشاندانه‌كان هه‌ر له دوێنێوه تاكو ئه‌مڕۆ و بڕیاریشه به‌رده‌وام بێت و نابێت تا به ئامانج گه‌شتن دامركێته‌وه و ڕۆژانه وانه له هه‌ڵه‌كانی وه‌رگرین و خاڵه به‌هێزه‌كانی به‌هێزتر بكه‌ین.
6- خۆبەدوورگرتنى خۆپیشاندەران لە تووندوتیژى ڕاستەوخۆ، بەڵکو زیاتر بەکارهێنانى تەکنیکى “ئیستیفزاز” کە تەکنیکێکى ڕادیکاڵە. سەرجەمى تووندوتیژییەکان بە دەستپێشخەریى هێزە ئەمنییەکان بوون، ئەمەیش متمانەى خەڵکى بەم هێزانە هێندەیتر لاواز دەکات و بە ڕوونى دەبینین کە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان تەنیا پارێزگارى لە دەسەڵات دەکەن.
7- خه‌ڵكێكی زۆر له خۆپیشانده‌ران پێكه‌وه و ده‌ست له‌ناو ده‌ست دروشم ده‌خوێننه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن و پارێزگاری له یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته ڕێكخراوبوون و متمانه زۆر له‌مه‌ی ئێستا به‌هێزتر ببێت و به‌رپه‌رچی هێزه‌كان بدرێتەوە كاتێك خۆپیشاندەران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و په‌لاماريان ده‌ده‌ن، بۆ ئەمەیش پێویستە خۆپیشاندەران خێرا به هانای یه‌كتره‌وه بچن و په‌یوه‌ستێتی و ڕۆحی هاریكاریيان له هه‌موو شتێك‌دا به‌هێزتر بكه‌ن، به نموونه، پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا كۆده‌بینه‌وه بیكه‌ین به مه‌یدانی دروستبوونی گیانی هاوڕێیانه و خه‌باتكارانه و خۆڕێكخراوكردنى کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونه‌كان و پارێزگاریكردن له یه‌كتری.
خاڵه لاوازه‌كان:
1- كه‌می ئاگایی به‌ره‌نگاریی و خه‌باتكارانه له‌لای خۆپیشانده‌ره‌كان به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و گازی فرمێسك ڕێژ به‌كارده‌هێنن و په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن. بۆ نموونه، نه‌بوونی ده‌مامك و كه‌ره‌سته‌كانی خۆپاراستن و به‌رپه‌رچدانه‌وه، كه پێویسته خۆپیشانده‌ران خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌و بارودۆخانه.
2- پێویسته خۆپیشاندانه‌كان له ته‌نیا یه‌ك سه‌نته‌ردا (به نموونه به‌رده‌ركی سه‌را) كۆنه‌كرێته‌وه و له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و ناوه‌نده‌كانی كار و فه‌رمانگه‌كان و خوێندنگا و زانكۆكانیشدا، سه‌رهه‌ڵبده‌ن. به مانای ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت گه‌ڕه‌كه‌كان خۆیان نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن و خویندكارانی زانكۆ نه‌ڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، چونكه ئه‌مه لهڕۆڵخستنیانه به‌وه‌ی كه پێشتر ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه له بزووتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا. هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌ران فه‌رمانگه‌كان بگرن و خۆیان ئیداره‌ی بكه‌ن و شوناسی به‌ڕێوه‌به‌ریی خه‌ڵكی پێبده‌ن نه‌ك چۆڵی بكه‌ن یان بیانسوتێنن.
3- پێویستمان به‌وه‌یه له‌مه‌ودوا شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان بکرێت به شوێنی مانه‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا ڕۆژانه به‌رنامه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی هه‌ر له شانۆ و شیعر خوێندنه‌وه‌وه تاكو گۆرانی وتن و گفتوگۆ و سیمینار و كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی تێدا ساز بکرێت.
4- خه‌ڵك پێویستى به‌وه‌یه كه به‌ره‌ی خۆی به دوور بگرێت له هێزه باڵاده‌سته‌كان و ئه‌وانه‌ی تا ئێستا هاوبه‌شبوون له‌گه‌ڵیاندا, چونكه ناوبه‌ناو له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كورتدهكرێنهوه بۆ پرسی شه‌خسی و حزبی، له‌كاتێكدا كه ده‌بێت خه‌ڵك بڕیاری خۆ-به‌ڕێوه‌ریی بدات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌وه.
5- پێویستە خەڵک چاوه‌ڕوانی میدیاكان نه‌كات و خۆمان به مۆبایل و كامێراكانمانهوه لیژنه‌ی میدیایی خۆمان دروست بكه‌ین, له‌به‌رئه‌وه‌ی میدیاكان زۆر كات گوزارشت له ئه‌جێندای لایه‌نێكی تایبه‌ت ده‌كه‌ن و له باشترین دۆخدا ڕۆڵی ئێمه وه‌كو خه‌ڵك كه‌مده‌كه‌نه‌وه و بێ بایه‌خی ده‌كه‌ن، یان چه‌واشه‌كاریی و كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی ده‌روونی له‌لای جه‌ماوه‌ر دروست ده‌كه‌ن.