ئەگەر دنیام بە دەست بوایە

 

ئەگەر دنیام بە دەست بوایە :
بە ئاوازەوە مۆسیقام دەژەند و
سیاسەت شوێنی نەدەبوو .
مارکس لەوانەیە
سرودی ئۆپێرای بچڕیایە و 
لینینیش شەرابی هەڵدایە و
ستالینیش شێلمی بفرۆشتایە .
ئەگەر دنیام بە دەست بوایە
لە سەر هەر چوار ڕێیانێکدا
گوڵستانێك گوڵم دەچاند ،
تا كچە جوانەکانم
بۆ نان نەبن بە گڵ .
بە کوڕەکانیشم دەگوت :
لە جیاتی دەمانچە نیگار بکێشن ،
سوپاش ببێت بە تیپی مۆسیقا .
ئەگەر دنیام بەدەست بوایە
کاری کرێگرتە دەبوو بە خەیاڵ و
مەزهەب بە کێلی قەبرستان و
نیشتمانیش بە تەیمانی دەوری گەوڕی
ئەو ئەسپانەی کە لە ڕاهێناندان ،
نەتەوەش ڕەقەمی سەر گوێچکەی
مانگای شیردەر .
بوکەڵەکان بە گریانەوە
بە دوای منداڵەکانیاندا نەدەگەڕان ،
بۆمباکان دەستە بچوکەکانیانی
فڕێ نەدەدایە ناو باخچەکان .
ئەگەر دنیام بە دەست بوایە
لە جیاتی نوسینی ئەم هەڵبەستە
لە گەڵتا دەهاتم بۆ دیمەشق و
لە بەغداش نانی چل دزم دەدا و
لە تارانیش بە بێ ترس
لە ئامێزم دەگرتی .
ئەگەر دنیام بە دەست بوایە
تۆ چاوەڕوانی باران دەبووی
لە باخەکانی منداڵیتدا .
یوسف رسولی
وەرگێڕ : کامەرانی مامە عەلە ڕەش

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*