فاشیزمی تورکیا هەرەس دەهێنێت : رزكار عثمان _وەرگیراو

                   

سەرهەڵدانی فاشیزمی ئیسلامی

زۆرێک لە ژەنگی قەیرانە جیهانیەکانی سەرمایەداری بەر تورکیا کەوتوون سەرباری قەیرانە ئابوری، سیاسی و کۆمەلایەتیەکان لە ناوخوی تورکیادا, جەنگ و دەسەلاتی میلیتاریزم و کێشەکان مێژوویەکی زۆر و سایکڵێکی بەردەوام بوە لەو وڵاتەدا. هاوکات لە چەند دەیەی ڕابردوودا بە هۆی بێتوانای و تێکشکاندنی بەردەوامی هێزی چینی کریکار و بزووتنەوە سۆشیاڵیستیەکان، وە سیاسەتی بەرچاوی یەکێتیە کرێکاریەکان لە دژی “ڕیگای شۆڕشی کریکاری” و سەرەنجام چوونە دواوەی خەباتی سۆشیاڵیستی چینی کرێکار بە گشتی بۆ کۆمەڵگای تورکیا سەردەمێک لە تاریکی و سەرهەڵدانی فاشیزمی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا.
دەسەلاتی سیاسی و کۆنترۆڵکردنی کۆمەلگا لە بەرەی میلیتاریزمی سکێۆلارەوە بەناو کۆمەلێک ململانیدا، کەوتە دەست فاشیزمی ئیسلامی کە لە مێژە ئاک پارتی یان پارتی ” داد و گەشە” نوێنەرایەتی دەکرد. ئەم جێگاگۆڕینانە هەر هەموو بە قورسی لەسەر خوارەوەی کۆمەلگا و چینی کرێکاری تورکیا کەوتوون، بەشیوەیەک زۆر لە ئازادی سیاسی، چالاکی کرێکاری و سۆشیاڵیستی، وە ژیانی هەڵسوڕاوان ئەگەر ڕاستەوخۆ بەر هێڕشی پۆلیسی فاشیستی نەکەوتبن ئەوا ناڕاستەوخۆ بەر هێرشی هێزی فاشیزمی ئیسلامی رێکخراو کەوتوون. سەرباری مانۆڕی میدیای و پروپاگەندەیی فاشیزمی ئیسلامی بۆ جیاکاریی و گەرمکردنی جەنگی نەتەوەیی، بە ئامانجی ئەوەی کە خەباتی کرێکاری و سۆشیاڵیستی لاواز بکات و چینی کریکار بەریتە ناو شەڕی نەتەوەیی و یەکێتی خەباتیان لەتوپەت کات.
هاوکات بە دوومەڵان بوون و گەورەبوونی ئەو فاشیزمە ئیسلامیە لە سەر ئاستی ناوچەکە و کۆکردنەوەی ئیسلامی جیهادی ناوچەکە لە رێکخراوە تیرۆرستیەکاندا، مەرامێکی تری قایمکردنی دەسەڵاتی فاشیزمی تورکیایە لە ناوخوی تورکیا، و بەردەوام بوونی دەسەلات و پارێزگاری سیستەمی سەرمایەداری لە بەرامبەر خەباتی سؤشیاڵیستانەی چینی کرێکار.

ئەگەرەکانی شکستی فاشیزمی ئیسلامی

کۆمەلگای ٨٠ ملیۆنی تورکیا نزیکەی ٣٥ ملیۆنی هیزی کاری ئامادەیە و لەو بڕە لە سەدا چواردەی زیاتر بێکارن، کە ئەم ئامارە زۆر زیاترە لە بەشی کوردستاندا… ٨٠٠ هەزار زیاتر تەنها هیزی سەربازی و بە کۆی هەموو دەزگاکانی تری میلیتاریزم و پۆلیس و هەوڵگری دەگاتە سەرووی ٢ ملیۆن کەس. کە سالانە نزیکەی ٩ ملیارد دۆلار لە کۆی ١١٦ ملیارد هەموو توانای ئابووری ولات لە ساڵێکدا خەرج دەکرێت، (جگە لە هێزی میلیشیای و چەقۆکێشی ئاک پارتی کە سالانە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لەپارەی گەندەڵی و کۆمپانیاکانی ژێردەستی خۆیانەوە رێکدەخرێن) سەرباری ئەوەی کە تورکیا لە ناو قەرزێکی زەبەلاحی نزیک ٤٥٠ ملیارد دۆلاریدایە و بە لێشاو سودی بانکە جیهانیەکان دەڕواتە سەر ئەو قەرزە، لە کاتێکدا کە هەموو توانای PPP یان توانای کرین و ئالوگۆری سەرمایەداری تورکیا تەنها ١ تریلیۆن و نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلارە.
بە لەبەرچاو گرتنی ئەم هاوکێشە سادەیە ئەوە نیشاندەدات کە سەرمایەداری جگە لەوە کە بەتەواوی بێهیزە لە بەڕێوەبردنی کۆمەلگای تورکیا و توانای ریفۆرمی نەماوە، تەنها ڕێگایەک بۆی ماوەتەوە ئەوەیە کە ببێت بە بەشێک لە جەنگەکانی سەرمایەداری جیهانی و بە میلیتاریزمە کردنی کۆمەلگا و پەلهاوێشتنی بۆ داگیرکردنی زۆرترین ناوچە لە دەرەوەی سنوورەکانی، وەک لە ئیستادا ڕاستەوخۆ سوریا و عێراقێش لە ڕیگەی هاوپەیمانە باشووریەکانیەوە.
ئاک پارتی”داد و گەشە” دەسەلاتی سیاسی فاشیزمی ئیسلامی لە هەلومەرجی ئیستادا لە هەوڵی ئەوەدایە کە بە هەر نرخێک بوە تورکیای سەرمایەداری لەو قەیرانانە بهێنێتە دەرەوە، بەلام لە ئاستی هاوکیشە سیاسیە قەیراناوی و جەنگەکانی سەرمایەداری جیهانی بە تەواوی لاواز و زۆرترین بەرلێکەوتن، جیاوازی و (ناکۆکی بەرژەوەندی) لەگەل ولاتانی زلهێزی سەرمایەداریدا هەیە، سەرباری جەنگ و کیشە قوڵەکانی لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا.
کۆی سیاسەتی فاشیزم لە هەموو ڕوویەکەوە کۆمەلگای بردۆتە ناو ئالۆزیەکەوە کە ئاستەمە بەم زوانە لەو هەموو قەیرانانە دەربازی بیت لە لایەک، وە لە لایەکی ترەوە ئەگەری ئەوە هەیە ببێت بە خالی سەنتەری قەیرانە جیهانیەکانی سەرمایەداری.
لە کاتی بێتوانایی دەسەڵاتی سیاسی و وەڵام نەدانەوەیان بە کۆمەڵگا یان تێکچوونی هاوکێشە سەربازیەکان لە دژی بەرژەوەندی سەرمایەداری تورکیا، کە پایەی بەڕیوەبردنی دەسەڵات لەسەر ئەم پنتە وەستاوە، هێزی چینی کریکار و سۆشیاڵیزم لە تورکیا هاوکات لە پال ڕەوتی جیهانی خەباتی چینایەتی کرێکاریدا، سەرلەنوێ رێکخراوتر و بەهێزتر لە چەند دەیەی ڕابردوو دێنە دەرەوە. هەلومەرجەکانی ئیستای تورکیا بەتەواوی ئەگەرەکانی شۆرشی سۆشیالیستی ئامادەکردوە. ئەم شۆڕشە ئاراستەکەی تەنها رێکخستنی هێزی چینی کرێکار و خوارەوەی کۆمەلگا خۆیانن… ئایندە تەنها سۆشیاڵیزمە.

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*