لە پێشوازی یەکی ئایاردا ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی

چینی کرێکار لە سەراسەری جیهاندا لە خۆئامادەکردندایە بۆ پێشوازیکردنی یەکی ئایار، ڕٶژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار.

ئەم ڕۆژە کە بەرجەستەیی پەیامی چینی کرێکار و بێبەشانە لە پێناو کۆتایهێنان بە نیزامی چەوسێنەرانە و جیاوازی چینایەتی کە لە نیزامی سەرمایەداریدا بەرجەستە بووەتەوە. ئەو پەیامی ڕزگاریخوازانەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە و  بڵندکەرەوەی پرسی هیواڕزگاریبەخشەکانی مرۆڤە …

بۆرژوازی و نەزمە سیاسییەکانی و دەزگا سەرکوتگەر و دامەزراوەکانی زۆریان هەوڵداوە بۆ کەمکردنەوەی قەبارە و هەیبەتی ئەم ڕۆژە، و وەک بەشێک لە ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنە چینایەتیەکەیان، چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش، و تێگەیشتنی لە وەی کە یەکی ئایار چ مانایەکی هەیە بۆ ئەوان، هەوڵیانداوە بۆ پەراوێزخستنی ڕۆڵی چینی کرێکار و نەخشی کۆمەڵایەتییان لە سێبەری پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەری هێزە بەرهەمهێنەرەکان و گەشەی زانستی تەکنەلۆجیا، کاریانکردووە کە ڕۆژی یەکی ئایار بکەنە ڕۆژی کارکردن، و لەسەر ئەوەش کاریانکردووە کەململانێ لەگەڵ چینی کرێکاردا تەنها لە چوارچێوەی بوارە ئابوریەکان و مافەکانیاندا بەرتەسک بکەنەوە، و هەتا توانییان، بەهۆی ئەو کارکردنە توندانەیانەوە کە بەڕێوەیان بردووە، قەیران دروستبکەن، و کۆمپانیا و کارگەکان دابخەن، و ملیۆنەها کرێکار دەربکەن و بیانخزێننە ناو سوپای بێکارانەوە، و ئەمەش توانایی ئەوەی پێداون کە ماف و دەسکەوتی ئابوری و کۆمەڵایەتی زۆرتریان لێ بسێننەوە کە کرێکاران لە مێژوویەکی زۆر دێرینەوە بەدەستیانهێناوە لە بەرەنگاری سەرمایەداریی و هێزەکانی.

شانازییان ئەکرد بەوەی کە سەرکەوتوون بەسەر ( کۆمۆنیزمدا ) لەڕووی بیروباوەڕ، و نیزام، و بوونی، بە هەموو لێبڕاویانەوە پارێزگارییان ئەکرد لە داکوتاندنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە ژێر سایەی بازاڕی ئازاد، و لیبرالیزمی نوێدا، کە ئەویش هیچی نەهێنایە بوون جگە لە برسێتی زۆرتر و هەژاری و توندکردنەوەی جیاکاری ڕەگەزی و قەومی و دینی، و هەڵخزاندنی سەدان ملیۆن مناڵ بۆ بازاڕەکانی کارکردن لە ناو کێڵگە و کانەکان دوای ئەوەی بێبەریکران لە خوێندن و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و تەندروستییە سەرەکییەکان، و هەڵگیرساندنی جەنگە کاولکار و مەرگبارەکان کە دەیان شار لەگەڵ زەویدا تەختکران و مرۆڤایەتی خستنە بەردەم ترسی جەنگی جیهانی و پاڵپێوەنانیان بۆ پێشبڕکێی چەک کۆکردنەوە.

لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهێزی ڕوبەڕوبوونەوەکانی جەماوەری بێبەش و چینی کرێکار لەم ساڵانەی دوایدا و بە دیاریکراویش لە سایەی  قەیرانی ئابوریی جیهانی سەرمایەداری و قەیرانی سیاسی نیزامی سەرمایەداری جیهانی ( سخنڕانی پۆپۆلیستی ) ڕاستڕەوی توندڕەو دەرکەوت وەک دەریچەیەک و هەوڵێک بۆ هەڵخەڵەتاندنی جەماوەر و بەلاڕێدابردنیان بە بیروڕای نیشتیمانی و سەربەخۆیی و چەندانی تریش، کە ئەمەش شکستی هێنا وەک  کارکردەکانی تری نیزامی سەرمایەداری .

قەیرانی ئابوری جیهانی نیزامی سەرمایەداری وەک خۆی مایەوە وەک قەیرانێکی خنکێنەر بەبێ ئەوەی توانایی دەرچوونی لێی هەبێت.

وە لە بارەی ئەو ژمارە ترسناکانەی ڕێژەی کاولکاریی و هەژاریی و لەبرسا مردن، ڕاستی هەوڵەکانی جیهانی سەرمایەداری دەرئەخات کە خەریکی پیادەکردنی سیاسەتی فریودان و بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسەیە لە بارەی  ئاشتی و جێگیریی لە جیهان و لەناوبردنی چەکی کاولکاری تەواوەتی. بەبێ هەستکردن بە هیچ شەرمێک لەو ڕاستیانەی کە ڕۆژانە زیاتر وزیاترئەبن، کە لە هەموو ٦٠ چرکەیەکدا خێزانێکی سوریی دەربەدەرئەبن، و ٨٤٢ ملیۆن مرۆڤ گیرۆدەی بەدخۆراکین، لە کاتێکدا ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە جەختەکەنەوە لەسەر ئەوەی کە خواردنی تەواو هەیە بۆ هەموو دانیشتوانی جیهان، و ئەتوانرێت ژیانێکی تەندروست و بەرهەمدار بەسەربەرن.

ئەوە مایەی گاڵتەجاڕییە ڕاست و چەپی قەومی و نیشتیمانپەروەر دیالۆگ ئەکەن لەسەر قەبارەی کارلێکی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، ئایا لە دۆمای سوریا بێت یا هەر جێیەکی تر، یا دەربارەی کوژرانی جاسوسێکی پێشوو…

لە عێراق

گۆڕانی گەندەڵی و جەردەیی و دزی پیاوانی ئاینی ، وە زیادبوونی بۆگەنی ڕێککەوتنەکانی گەندەڵکاری و لوشدانی پارەی گشتی و ڕسواییەکانیان بە سیمایەکی تایبەتمەندی سیاسەتمەداران و بانگەشەکەرانی نیشتیمانپەروەری و پارێزەرانی مەزهەبەکان و تایەفەگەراکان. بە هۆی ئەوکەسانەوە عێراق بووە بە خاوەنی جێگاوڕێگایەکی جێگیر لە بەرزترین پلەی دەوڵەتە گەندەڵەکان !

گشت پارتە قەومی و ئیسلامی و لیبرالیەکان پشکدارن لە گەیاندنی عێراق بە زەلکاوی گەندەڵی و بێدەربەستی و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ .

جەماوەری کرێکاران و زەحماتکێشان لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا هەوڵیانداوە بۆ دەربڕینی ڕەتکردنەوەی ئەم هەلومەرجە نالەبارە و ڕەتکردنەوی سیاسەتمەدارانی هێزە دەسەڵاتدارەکان و کارکردەکانیان، کە پشکداربوون لە زیادکردنی کەلەبەری جیاکەرەوەی نێوان ئەم هێزانە و نێوان خەڵکی و ژیانی تاڵیان . جوڵانەوەی جەماوەریی فراوان  شارەکانی عێراقی گرتەوە لە هاوینی ٢٠١٥ دا لە پێناو داواکردنی مافەکانیان و خزمەتگوزاریەکان و دابینکردنی هەلی کار و دانانی سنورێک بۆ ئەو گەندەڵیانەی کە ژیانی عێراقیەکانی گۆڕیوە بە دۆزەخ، و ئاسەواری ڕوونی لەسەر هەلومەرجی سیاسی و بەربەرەکانێی هێزەکان لە عێراق داناوە .

ئەو گۆڕانکاریانەی کە هات بەسەر جوڵانەوە ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو ئەوانەی ئارەزومەندی ژیانێکی بەکەرامەت و ئاسودەبوون لە شارە جۆراوجۆرەکانی عێراق، ئەوەی نیشاندا کە ئارەزوی جدی هەیە لە ناو دڵی خەڵکیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزە  دەسەڵاتدارە حوکمڕانەکان لە بەغدا و کوردستانیش پێکەوە. لەبەر ئەوە پێویستبوو توانایی ناڕەزایەتییەکان گەشە پێبدرێت و پاڵی پێوەبنرێت بۆ سەپاندنی پاشەکشەی جدی بەسەر هێزەکانی دەسەڵات و وەستاندنی زنجیرەی ڕسوایی و گەندەڵیکارانەکانیان.

پێویستە رێزەکانی هێزی ناڕەزایەتییە جەماوەریی و کرێکارییەکان جیابکەینەوە لە ئاسۆ و کارکردی هێزە دەسەڵاتدارەکان و ڕۆشنبیری گەندەڵی و کڕینی ویژدانی ئەوانەی بەرنامەڕێژی بۆ ئەکەن، و ئەم کارەش ئەوە لە ئێمە ئەخوازێت کە بە جدی کار بکەین لە پێناو ڕێکخستنی ڕیزەکانی جوڵانەوە ناڕەزایەتی و داخوازیەکانمان، و لەوەشە یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار ، ئەو فرسەتە مێژووییە گونجاوەبێت کە پێشنیازی ئەڵتەرناتیوی هێزی ناڕەزایەتیەکانمان بێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەسەڵات.

بژی یەکی ئایار . ڕٶژی هاوپشتی چینایەتی کرێکارانی جیهان.

ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیستی

٢٩ ی نیسانی ٢٠١٨

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*