هەموو هاوپشتیەک لەگەڵ چینی کرێکاری ئەردەن

هەموو هاوپشتیەک لەگەڵ چینی کرێکاری ئەردەن

 

 

Image result for ‫الاحتجاجات في الاردن صور‬‎

 

 

 

زیاتر لە هەفتەیەکە، زۆربەی شارەکانی شانشینی ئەردەن یەکێک لە گەورەترین ڕوبەڕوبونەوە و ناڕەزایەتیە کرێکاری و جەماوەریەکانی بەخۆیەوە بینی، دژی سیاسەتی سەپاندنی باجی نوێ و سیاسەتی برسیکردن و سکهەلگوشین، کە بە بەرزکردنەوەی نرخی شتومەکی بەکاربردن و نرخی بەنزین و کارەبا و پێداویستییە سەرەکیەکان و لە ڕاستای جێبەجێکردنی مەرجەکانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بوو.

زیاتر لە دەساڵە ئەردەن ئەناڵێنێ بەدەست قەیرانێکی ئابوری خنکێنەرەوە لە دووتوێی هەمان ئەو گیڕۆدەییەی نیزامی سەرمایەداریی جیهانیدا، و بووە هۆی هەڵگیرسانی زنجیرەیەک لە ناڕەزایەتی کرێکاری و جەماوەریی کە فراوانترین کەرتەکانی گەل لە کرێکاران و ئەندازیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی گرتەوە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سیاسەتە ئابوورییەکانی نیولیبرالیزم و سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییە داراییەکانی کە خەریکی کێشانی ڕوخساری سیاسیی، لە گۆڕەپانی ئەردەنیدا بوون لە پێنج ساڵی ڕابردودا.

نیزامی پاشایەتی حوکمڕان هەوڵیداوە لە ڕێی سەپاندنی سیاسەتی توندی هەژارکردن و برسیکردن و خزاندنی فراوانترین بەشی کرێکاران و جەماوەر ڕووەو نەداری و بێبەشی، قورسایی ئەو قەیرانە ئابووری و سیاسییە بدا بەکۆڵی ئەواندا و خۆی دەربازکات لە ئاسەوارەکانی، و لە هەمانکاتیشدا بەردەوامی بدات بە نیزامە سیاسییە دژەکارییەکانی جەماوەری کرێکاران و ویستە ڕزگاریبەخشەکانی.

ئەم مانگرتنەی کرێکاران و جەماوەر لە ناوچەی ئەلشەمیسانی و ئەلدەواری چوار و نزیک لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران و گۆڕەپانی شارەکانی تر و بە بەشداریکردنی سەدان هەزار کرێکار و فەرمانبەران لە ڕێی سەندیکا کرێکارییە سەربەخۆکانیانەوە و سەندیکا پیشەییەکانی ترەوە، فشاری خستەسەر ڕژێمی حوکمڕانی کە متمانە بسەنێتەوە لە حکومەتەکەی هانی ئەلمەلەقی و دەست لەکار کێشانەوەیان ڕابگەیەنێت، ئەمە لە لایەکەوە و لە لایکی ترەوە هەوڵەکانی سەندیکا زەردەکانی سەر بەدەوڵەت پوچەڵکاتەوە بۆ سەرنەکەوتنی جووڵانەوە جەماوەرییە فراوانەکە و بەمەش پێیان نایە قۆناغێکی نوێ لە بەرەوپێشەوەچون و ڕوبەڕوبونەوەکانی سیاسەتەکانی سیستەمی ئابووری .

 داخوازیی جەماوەر بۆ دابینکردنی ژیان و ژیانێکی شایستە بە مرۆڤ و هەڵوەشاندنەوەی سیاسەت و بڕیارەکانی ڕژێم لەبرسیکردن و بێبەریکردن، داخوازیی ڕەوان و پێویستی بە هاوپشتی و پشتگیری ڕێکخراو و پارتە کرێکاریی و کۆمۆنیستەکان و هێزە ڕزگاریخوازەکانە.

ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی وەستاوە لە ڕیزی پارێزگاریکردن لە داخوازییەکانی جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئەردەن…

 

 

 

ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی

٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨

 

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*