ئاریان ئەحمەد / بۆ کرێکارێ، ئازار بڕستی لێ بڕیبێ

بۆ کرێکارێ، ئازار بڕستی لێ بڕیبێ
دەستەکانی وشک و برینگ
نەخشەی ستەم و نادادی
جەژن بۆ ئەو ڕاچڵەکینە
بۆ ئەو ژیان ئاگاییە
فڕێدانی کۆت و بەندی عەقڵ و ھۆشە
نا وتنە ڕاپەڕینە
بۆ بێ لانە جەژن ژینگەو ماف و ئۆقرەیی و
ھەناسەی ژیانێکی پڕئارامە
بۆ زەحمەت کێش و ھەژاران جەژن بەرەنگاری وجەنگە، ھوشیاریە
بێداریە مەرھەمی ئەم ھەموو زامە
بۆ ھەژارێ برسی و ماندوو
لەپێناوی پارویەک نان جەژن ئیرادەو ئومێدە
ڕابون وبەرەنگاریە
بۆ چەوساوەو ماف خوراوان
جەژن و ژیان و ئازادی
شۆڕشی کرێکاریە ، شۆڕشی کرێکاریە.

 ( ئاریان ئەحمەد )

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*