بۆهاوچینەکانم لە خوار و ناوەراستی عێراق/ ئیبراهیم عمر

لە شاشەی تەلەفزیونەکانەوە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانتان ئەبینین و ئاگادارین چ نەفرەتێک لەدەسەڵاتداران و پارتەکانی ئەم نیزامە چەوسێنەرە لە گەروتاندا پەنگی خواردوەتەوە . ئەوەی ئێوە نەفرەتی لێئەکەن و لە دژی هاتونەتە مەیدان نیزامی چینایەتی سەرمایەدارییە، نیزامێکی چەوسێنەرانەی چینێکە کە کەمایەتییەکی کەمن و دەوڵەت و پولیس و ئاسایش و سوپای بەدەستەوەیە، بەزەبری دەوڵەت و دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی ئەم هەلومەرجە مەینەتبارەیان بەسەر ئێمەدا سەپاندووە . کاتێک ئەبینین ئێمە بەناوی شیعە و سوونە و کورد و عەرەب لێک جیا کراوینەتەوە، ئەوان” بۆرژواکان ” بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان یەکگرتوون و لەبەرامبەرمان هەموو ناکۆکیەکانیان ئەخەنە لاوە. دەهۆڵ کوتانی ئەم جیاکارییە بووەتە هۆکاری ئەوەی کەنەک نەتوانین ئەم نیزامە چینایەتییە ژێرو زورکەین، بەڵکو لانی کەمی پێداویستیەکانی ژیانیش وەک کارەبا و کار و ئاو و تەندروستی و خوێندن ۰۰۰۰۰۰۰ وهتد نەتوانین دوا بکەین. وە لە کاتێکیشدا دێینە سەر شەقام هەر بۆ ئەو داخوازیانەی ( کە لە دەوڵەتە سەرمایەدارییەکانی جیهاندا وەک بەشێک لە پێویستی پرۆسەی وەبەرهێنانی سەرمایەکانیان بووەتە بەشێکی ئاسایی ژیان ) ئەدرێینە بەر ڕێژنەی گولە و دەیان فتوای دینی و نەتەوەبەرستی دەرئەکەن و لە ترسی زەرەرکردنی سەرمایەکانی خویان و ئاغاکانیان هەر بەو کەسانەی کە براو ڕۆڵەکانی خومانن و کردونیانەتە داردەست و بەشێک لە سیستەمەکەیان تیربارانمان ئەکەن، و ئەمانگرن و بە دڕندانەترین شێوە ئکەونە گیانمان ۰ کاتێک بۆرژواکانی عرووبە و حکومەت و دامودەزگا سەرکوتگەرەکان ئەبینم کە چۆن کەوتوونەتە گیانی ئێوە هیچ جیاوازییەک نابینم کە چون بۆرژواکان و حکومەتەکەی کوردایەتی چۆن کەوتنە گیانی هاوچینەکانتان لە کوردستان۰ ئەوەی کە ئەوان واتە بۆرژواکان و حزبەکانیان و دەوڵەت و دامودەزگا سەرکوتگەریەکانیان تا ئێستا سەرکەوتووبن لە چەوسانەوەی ئێمە و دیلکردن و فەوتاندنی ژیانمان وەک چینە نەدار و بێبەش و برۆلیتاریکان، سەرچاوەیگرتووە لەو جیاکاریانەوە کە بۆ دابۆشینی جیاوازی چینایەتی دروستیانکردووە۰ ئاگایی ئێمە بە بەرژوەندییە چینایەتییەکانمان و یەکگرتوو بوونمان دابینکەری ژیانێکی تەواو جیاوازە لەم ژیانەی ئێستا. کرێکاران و بێبەشان لە ژیان لە کوردستان هەمان ئەو خواست و داخوازیانەی ئێوەیان هەیە و گیرۆدەی هەمان ئەو مەینەتیانەن کە ئێوە بەدەستیەوە ئەناڵێنن و فیکریان لای ئێوەشە و هەمان چارەنوسیان هەیە کە ئێوە هەتانە لە ژێر سایەی ئەم نیزامە چەوسێنەرە.
ئەمریکا و ئێران و دەوڵەتانی دەوروبەر و کۆمپانیا نێودەوڵەتیە زەبەلاحەکانیان بە جۆرەها شێوە بۆ نزیکەی ١٥ ساڵە دەستیان بەتەواوی ئاوەڵا بووە بۆ گرتنی گەروی ئێمە و دەیان تەنگەبەری سیاسی وئابوری و کۆمەڵایەتییان بۆ دروستکردوین، کە زۆر بێ وێنەیە و عێراقیان دابەشکردووە بە سەر کورد و عەرەب و شیعەو سونە و لە ناو کورد و عەرەبیشدا دەیان دەستە و تاقمی دینی و قەومیان دروستکردووە و دڕندانە ترین نموونەشی داعش و وێرانکارییەکانی بوو .

هەموو ئەم هەلومەرجە مەرگەساتانە سەرچاوەی لە نیزام و سیستەمێکەوە وەرگرتووە کە لەسەر بناغەی چەوسانەوە دامەزراوە و لەسەر بناغەی کاری کرێگرتە و خاوەندارێتی تایبەتی بۆرژواکان دامەزراوە و چاکسازی هەڵناگرێت، نیزامێک کە بەتەواوی ژیانی مرۆڤایەتی بەدەستیەوە ئەناڵێنێت و بەردەوامبوونیشی بەستراوەتەوە بە ئاگایی ئێمەوە وەک پرۆلیتاریاکان، کەکرێکاران و بێبەشان و نەداران و ڕۆڵەکانیانن و یەکگرتوو نەبوونمان لە ڕێکخراوە جەماوەریە شۆڕشگێڕەکانی وەک شورا و ئەنجومەنە شۆڕشگێڕەکان یا هەر ئامرازێکی جەماوەری شۆڕشگێڕانەی تر کە ئامانجی کۆتایهێنانی یەکجاریبێ بەم نیزامە.
وەلانانی ڕقی قەومی و دینی و تایەفی و نەبەستنەوەی هیوا بە ئەڵتەرناتیڤی بۆرژواکان و هاوپشتی چینایەتی و یەکگرتووبونمان زامنی هەنگاونانە بەرەو کۆتایهێنان بەم نیزامە زاڵمانە و چەوسێنەرە .

ئێمە سۆشیاکیستەکان: هاوچین هاوپشت و هاوخەباتی ئێوەین و بۆ ئەوەش کار ئەکەین کە لەم جەنگە چینایەتیانەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین

ئیبراهیم عمر

١٩/٧/٢٠١٨

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*

x

Check Also

خێرخوازی وەك ئەبەدیكردنەوەی دەوڵەمەندی و هەژاری

کارزان عەزیز ڕۆژانە ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانە دەبیستین و دەبینن كە هەژارێك، كرێكارێك، بێ ماڵێك، ...