یوجین فیکتۆر”جین” دبس

 

یوجین فیکتۆر”جین” دبس

لە بەرواری ٥/١١/ ١٨٥٥ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایک بووە، و تا بەرواری ٢٠/١٠/١٩٢٦ ژیاوە . یوجین سەرۆکی یەکێتییە کرێکارییەکانی ئەمریکا بووە، و یەکێک بووە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی ڕێکخراوەی کرێکارانی پیشەسازی، و کاندیدی حزبی سۆشیالیستی ئەمریکا بووە بۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەیەکێک لە ڕابەرانی سۆشیالیستی لە ئەمریکا دائەنرێت، و هەر بەم هۆیەشەوە بوو چەند جارێک کاندید کراوە بۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان، و لە هەمانکاتیشدا کاریکردووە لەگەڵ زۆرێک لە بزووتنەوە کرێکارییەکان.

لەسەرەتای ڕەوتی سیاسی یوجین دبس ئەندامی عزبی دیموکراتی ئەمریکا بووە و دواتر دیاریکراوە بە نوێنەری دیموکراتی لە هەرەوەزی ئەندیانای گشتی لە ساڵی ١٨٨٤. پاش کارکردنی لەگەڵ زۆرێک لە یەکێتییە بچوکەکاندا، وەک یەکگرتوویی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە و ئەندازیارانی شەمەندەفەرەکان، ڕۆڵێکی کاریگەری بینی لە دامەزراندنی یەکێتی کرێکارانی هێڵی ئاسنی ئەمریکا ( ARU )، کە یەکەمین یەکێتی سەندیکایی پیشەسازیی بوو کرێکاران و تەواوی ئەمریکا بینی بەخۆیەوە لەو سەردەمانەدا.

کاتێک یەکێتی کرێکارانی هێڵی ئاسنی ئامریکا مانیانگرت لە دژی هێنانەخوارەوەی کرێ لە کۆمپانیای بۆلمانی ئۆتۆمبێلسازی، سەرۆکی ئەمریکا ” جرۆفر کلیفلاند ” سۆپای ئەمریکای خستەگەڕ بۆ سەرکوت و بڵاوەپێکردنی مانگرتنەکەیان، و هەر ئەوکاتیش یوجین دبس زیندانکرا بەهۆی ئەوەی پێشێلی ئەو ئاگادرکردنەوەیە دادوەریەی لە دژی مانگرتنەکە دەرچوبوو، کە ئەوکات یوجین دبس سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی هێڵی ئاسنیین بوو.

یوجین دبس لە زینداندا زانیاری زیاتر فێربوو لەسەر سۆشیالیزم، وە ڕەوتەکەی خۆی بەرنەدا تا بووە دەرکەوتوترین ڕابەری سۆشیالیستی لە دەیەکانی یەکەمی قەڕنی بیست. بەربەرەکانێی هەڵبژاردنەکانی بۆ سەرۆکی ئەمریکا لەم ساڵانەدا کردووە( ١٩٠٠، ١٩٠٤، ١٩٠٨، ١٩١٢، ) کۆتاجاریش لە ساڵی ١٩٢٠ خۆی هەڵبژارد کە لە زینداندا بوو .

یۆجین دبس بە لێهاتوویی لە خیتابداندا بەناوبانگ بوو، وە یەکێک لە خیتابەکانی کە لە دژی بەشداری ئەمریکابوو لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بووە هۆی دەسگیرکردنی و زیندانی کردنی بۆ جاری دوووەم، لە ساڵی ١٩١٨ . سزادراوە بە پێی یاسای جاسوسیکردنیی ساڵی١٩١٧، و سزای ١٠ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.لە ساڵی ١٩٢١، سەرۆکی ئەمریکا هاردن وارن فەرمانیدا کە سزادانەکەی سووک بکرێت. لەساڵی ١٩٢٦ بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی ئەینێرنە شێتخانە گیان لەدەست ئەدات .

وەرگیراوە لە “الثورة وبريق الحرية ” محمد السني 2017یوجین فیکتۆر”جین” دبس

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*