سه‌میر ئه‌مین ئابوریناسێكی گه‌وره‌ی ماركسیستی میسری بوو كه له ماوه‌ی ژیانیدا دانیشتووی میسر و فه‌ڕه‌نسا و هه‌ندێك وڵاتی دیكه بووه. به‌ڕێز سه‌میر له قاهیره له باوكێكی میسری و دایكێكی فه‌ڕه‌نسییه‌وه كه هه‌ردووكیان دكتۆری پزیشكی بوون، له 3ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1931له‌دایك ده‌بێت و به په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له به‌رواری 12ی ئۆگه‌ستی ئه‌مساڵدا كۆچی دواییكرد. پاش گه‌شتنی به پاریسیش په‌یوه‌ندیی ده‌كات به حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسییه‌وه و دواتر خۆی له ماركسیزمی سۆڤیه‌تی دوور ده‌خاته‌وه و په‌یوه‌ندیی ده‌كات به بازنه ماویستییهكانهوه. له ساڵی 1951یشدا به‌هۆی پێشكه‌شكردنی تێزی دكتۆراكهیهوه له‌ژێر ناونیشانی “بنه‌ڕه‌ته‌كانی ژێرگهشهسهندنهوه” به ته‌واوی ده‌بێته خاوه‌نی تێزی خۆی و له وێستگه‌كانی تری ژیانیدا چه‌ندین تێزی ماركسیستی كاریگه‌ری دیكه‌ی پێشكه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمه‌ڵگای مرۆیی كردووه.
تیۆر و تێزه‌كانی خۆیان له قه‌ره‌ی سیستمی جیهانی و تیۆری پاشكۆیه‌تی یان پشتپێبهستوێتی ده‌دا و هه‌ر له‌و تهوهرانهشدا ناوبهنگێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به یه‌كێك له بوێرترین و به‌تواناترین تیۆریزانهكانی كایه‌ی ئابوری-سیاسی داده‌نرێت هه‌ر له سه‌رده‌می ماركسه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌كانیشی سه‌باره‌ت به ماركس زۆر به ڕوونی داده‌ڕێژێته‌وه و ده‌خاته‌ڕوو؛ به‌هۆی گرنگی و واقیعیبوونی ڕوانین و تێزهكانیشیهوه سه‌باره‌ت به شیكار و ڕه‌خنه‌ی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆ، ئه‌و وه‌كو یه‌كێك له كاریگه‌رترین و سه‌ره‌كیترین ئابوری-سیاسه ناسه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه، ناو و پێگه‌ی به شكۆوه ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌میر به گشتی پێیوایه كه شتێك بوونی نه‌ماوه به ناوی ئابورییه لۆكاڵی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانه‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئابورییه‌كی ئیمپریالیی جیهانییه وه‌ك ئابوری حوكمڕان و باڵاده‌ست كه خۆی لهسهنتهرهكاندا مه‌ڵاس داوه و هه‌رچیش په‌یوه‌ندیی به لۆكاڵه‌كانه‌وه هه‌یه بریتین له‌و ئابورییانه‌ی وه‌كو په‌راوێز بوونه به پاشكۆی ئابورییه سه‌رمایه‌دارییه جیهانییه‌كه. كه‌وایه، ئابورییه‌كی سه‌نته‌ر و سه‌ربه‌خۆ هه‌یه و ئابوورییه لۆكاڵه پاشكۆ و پهراوێزییهكانیش هه‌ن كه به‌ده‌وری سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌وه ده‌خولێنه‌وه و به‌هۆی قۆڵبهستكردنیانهوه به بازاڕ و ئابووریی جیهانییه‌وه، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له پاشكۆیهتییهكهیان بێنه ده‌ره‌وه كه ئه‌مه به‌زۆر په‌لكێشكردنیان بووه تاكو به‌شدارییه‌كی ئازادانه له ئابوریی جیهانییدا. به‌ڵام له سه‌رو هه‌موو ئه‌وه‌شه‌وه، ئه‌وه‌ی به جیهانی و مۆركی جیهانی هه‌ردوو جۆره ئابورییه‌كه ده‌مێنێته‌وه چه‌وساندنه‌وه و نامۆبوونی مرۆڤه به‌هۆی كاره‌وه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به بوونی سه‌رمایه‌داریی و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارییه‌وه. له‌مڕۆشدا، هه‌م سه‌رمایه و هه‌م ده‌وڵه‌ت جیهانی و سه‌راپاگیرن، بۆیه چه‌وساندنه‌وه و چین و نامۆكردنی كاریش جیهانیی بوونه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یه‌كن كه جه‌سته‌كه خۆی بوونی نییه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئهندامهكانن كه جه‌سته‌كه‌ش ڕاده‌گرن و ده‌هێڵنه‌وه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی وتمان شێوه‌ی ڕاگرتنه‌كه پڕ له زۆره مله و پهلكێشكردنه نه‌ك ئازادیی و به‌شداریی خۆویستانه و ئاره‌زوومه‌ندانه.
جیهانییبوونی سه‌رمایه و له‌گه‌ڵیشیدا جیهانییبونی چین و چه‌وساندنه‌وه ده‌رئه‌نجامێكی سه‌ره‌تایی ماركس بوو كه له چه‌ندین به‌رهه‌مدا به ڕوونی ئاماژه‌ی پێكردووه به‌تایبه‌ت كتێبی سه‌رمایه. ئه‌وه‌ی سه‌میر به سه‌رنجڕاكێشی له‌و ڕوانینه‌ی هه‌ڵده‌هێنجێ بریتییه له‌وه‌ی وه‌ك چۆن له‌ناو یه‌ك كۆمه‌ڵگای تایبه‌تی سه‌رمایه‌دارییدا به شێوه‌یه‌كی حه‌تمی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران هه‌ن، ئه‌وا له‌نێوان سه‌رجه‌می ده‌وڵه‌تانی جیهانیشدا، ده‌وڵه‌تانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها وه‌كچۆن هه‌ردوو چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار به‌هۆی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تییه‌وه له‌ناو چواچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا ده‌مێننه‌وه، ئه‌وا له‌نێوان ده‌وڵه‌تانیشدا ده‌وڵه‌تانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك به‌هۆی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی هێزی له ده‌وڵه‌ته‌وه گه‌وره‌تر كه بریتییه له ئیمپریالیزم و جیهانگیریی كه هه‌ردوو ده‌رئه‌نجامی سه‌رمایه و چڕبوونهوهكهیهتی. ئه‌وه‌شی له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌بێته قوربانی ڕوانینه لێكه‌وت و دهرئهنجامئساكانی جیهانگیری و ئیمپریالیزم بریتییه له به‌ڕه‌وا نه‌بینین و سڕینه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌ر و ئیمكانێكی ئه‌ڵته‌رناتیڤ كه له په‌راوێزه‌كانه‌وه له‌دایك ببێت كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه سه‌میر به پێداگرییه‌وه باس له گرنگیی په‌راوێزه‌كان و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ته پاشكۆكان ده‌كات به ئومێدی پێشكه‌شكردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و شۆڕشی لۆكاڵی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جیهان و ئیمپریالیزمی جیهانیگریی. سه‌میر له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیی ناوه‌ند و ده‌وڵه‌تانی پاشكۆی په‌راوێزدا، هه‌رگیز ئه‌و نایه‌كسانی و ڕاوڕوت و تاڵانییه‌ی بیر ناچێته‌وه كه ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ند و ئیمپریالی به‌رامبه‌ر به په‌راوێزه‌كان كردوویانه و ده‌یكه‌ن. بارودۆخی ئه‌م ناوچه‌یه و سهرتێكردنی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالییه‌كان به ده‌یان شێوه‌ی نامرۆڤانه نموونه‌گه‌لی زۆر ڕوونن له‌و باره‌وه. به‌ڵام نایه‌كسانی و چه‌وساندنه‌وه له ئاستی بونیادی ئابوری جیهانییدا كه بۆ ده‌وڵه‌ته ئیمپریالییه‌كان سه‌رمایه و ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌یمه‌نه‌ی زیاتر و په‌راوێزه‌كانیش هه‌ژاریی و پاشكۆیه‌تی زیاتر و تاڵانچێتی زیاتره، واناكات سه‌رمایه‌داریی جیهانیی و ئیمپریالیی به هێزتر بێت، به‌ڵكو واده‌كات هێزه دژه-سه‌رمایه‌دارییه‌كان تۆڕهتربن و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری شۆڕشگێڕتر بێت. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه سه‌رمایه‌داری و بونیادهكانێتی له ئاستی هه‌م لۆكاڵی و هه‌م جیهانییدا له داهاتوودا.
هه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه خستماننهڕوو له‌په‌یوه‌ندییدا به په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه و چڕبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه و دابه‌شبوونی وڵاتانیش به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ند و په‌راوێزدا، واده‌كات كۆمه‌ڵێك ناوی دیكه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا له‌لایه‌ن ئابوری-سیاسی بۆرژوازی و ئه‌كادیمیدا داببڕێت. گرنگترنیان وڵاتانی پێشكه‌وتوو یان گه‌شه‌سه‌ندوو، ڕوو له‌گه‌شه و وڵاتانی دواكه‌وتوون. ئه‌م ناوانه جۆرێك له جه‌وهه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و شوناسێكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كان به لۆكاڵ و گرووپه لۆكاڵهكان به‌خشیوه. مێژوویه‌كی دورودرێژ كه به‌رپرسه له درووستبوونی ئه‌و جیاوازییانه‌دا له‌به‌رچاو ناگیرێت و ئابووریی ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌ك خۆی له بازاڕ و كاڵا و ئاڵوگۆڕه جیهانییه‌كاندا چڕكردووه‌ته‌وه و چاوی تێبڕیوه، كات و زه‌روره‌تێكی له‌وه‌دا نه‌هێشتووه‌ته‌وه مێژووی ماتریالی ئه‌و جیاوازییانه ببینرێن و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به دراسه و توێژینه‌وه‌ی ورد و زانستی ئه‌و ڕیشه ماتریالییانهوه هه‌یه به ئه‌نقه‌ست له‌ناو ئه‌كادیمیا و كایه‌ی ئابوری سیاسیی‌دا به ڕاده‌یه‌كی زۆر توڕدراوهته ده‌ره‌وه.
لێره‌وه‌یه، سه‌میر به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مێژووه و ڕیشه ماتریالییه‌كانی ئه‌و نایه‌كسانی و جیاوازییانه، دژ به سه‌ركوتی ئیمپریالیزم و چڕبوونه‌وه‌ی زیاتری سه‌رمایه‌ی جیهانیی له‌ناو سه‌نته‌ره‌كان و وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان وبهتایهبت ئه‌وروپادا، ده‌وه‌ستێته‌وه و پشتگیریی له لۆكاڵه په‌راوێزخراوه‌كان ده‌كات و به جێگای ئومێدیشیان ده‌بینێت وه‌كو وزه و پراكتیكی شۆڕشگیڕانه دژ به سه‌رمایه‌داریی. هه‌رچییه‌كیش په‌یوه‌ندیی به‌و سهنتهرگهراییهی ئه‌وروپاوه هه‌یه تاكو هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه و نه‌ڕوخێنرێت، هه‌میشه ئه‌گه‌ری فاشیزمی له جۆری نازیزم و به‌ربه‌ریزمی جه‌نگه جیهانییه‌كاندا، له به‌رده‌م كۆمه‌لگای مرۆیی‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م تیۆریزانه پێیده‌گات ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو ئاماژه نییه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ تاڵانكردن و خۆدهوڵهمهندكرندی زیاتر له‌سه‌ر كار و قوربانیدانی وڵاتانی ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت ناگهشسهندوو. بۆیه هه‌ردوو وڵاتانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی دواكه‌وتوو شوناسی ساخته‌ن و پێچهاونهكهی دروسته. هه‌ر ئه‌م نایه‌كسانی و تاڵانكردنهیه واده‌كات وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببن و هه‌ژارانیش هه‌ژارتر وه‌كو ئه‌وه‌ی به ڕوونی ده‌یانبینین. له‌نێوان وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو و ناگهشهسهندوودا چاوساندندنهوهیهكی ئێجگار گه‌وره هه‌یه، چه‌وساندنه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌ژار و ناگهشهسهندووه واده‌كات وڵاتانی دیكه ده‌وڵه‌مه‌ندتر و پێشكه‌وتووتر بن. چه‌وساندنه‌وه‌ش مۆركێكی نه‌بڕاوه‌ی كۆی كۆمه‌ڵگای خاوه‌ندارێتی و چینایه‌تی بووه به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه و مۆركێكی گه‌وره‌تری كۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داریی هه‌نووكه.
سه‌میر ئه‌و نایه‌كسانی و چه‌وساندنه‌وه‌یه وردتر ده‌كاته‌وه و به‌ڵگه مێژوویه‌كانی له‌و پێناوه‌دا ده‌خاته‌ڕوو. به شێوه كۆنكرێتییهكهی ڕیشه‌ی ئه‌م نایه‌كسانییه له‌ناو ئیمپریالیزم و جیهانگیریی ئه‌مڕۆییدا نییه، به‌ڵكو به‌سه‌ر سێ قۆناغۆچكهی مێژووی سه‌رمایه‌دارییدا دابه‌ش ده‌بێت. سه‌رده‌می بازرگانه بچووكه‌كان كه ده‌كه‌وێته نێوان ساڵانی (1500-1800)ه‌وه، ده‌بێته قۆناغۆچكهی یه‌كه‌م و سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵوگۆڕی نێوان ده‌وڵه‌تان كه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆڵۆنیاڵیزم و داگیركردنی هند و سین و تاڵانكردنی ئه‌و وڵاتانه. ئه‌وه‌ی به‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م تاڵانكردنه ده‌كه‌وێته‌وه دوو خاڵه كه یه‌كه‌میان ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌وروپایه و دووش داكه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه تاڵاندهكرێن. قۆناغۆچكهی دووه‌میان بریتییه له ساڵانی (1800-1880) كه تێیدا ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه و سامانه‌ی كۆیكردووه‌ته‌وه و به تاڵانی و ڕاوڕووت ده‌ستیكه‌وتووه، پێ ده‌خاته نێو سه‌رمایه‌دارییه‌ك كه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی كێبڕكێیه‌وه و به گه‌ره‌نتی و زه‌مانه‌تی ده‌ستكه‌وته دزراوه‌كانی پێشتریه‌وه زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه ده‌كات بۆ خۆی و هه‌نگاوێكی تریش له پێشكه‌وتندا ده‌چێته پێشه‌وه و وڵاتاكانێكی دیكه‌ش په‌لكێشی هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی ده‌كاته‌وه. له دوا قۆناقۆچكهشیدا كه هه‌ر له ساڵانی 1880وه ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامده‌بێت، مۆنۆپۆلی یان قۆرغكردن یان سه‌رمایه‌داریی مۆنۆپۆڵی ده‌ستپێده‌كات كه لینینیش ئه‌م قۆناغه به ئیمپریالیزم یان سه‌رمایه‌داریی ناو ده‌بات و به دوا قۆناغی سه‌رمایه‌داریی داده‌نێت.
بۆ سه‌میر ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر زه‌مانه‌تی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌كات بریتییه له رێگریكردن له دابه‌زینی ڕێژه‌ی قازانج له‌و وڵاته سهنتهرییانهدا له‌ڕێگه‌ی میكانیزمی ئاڵوگۆڕی نایهكسانهوه له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه و وڵاتانی دیكه‌دا. ئه‌وه‌شی كه ماركس پێیوایه قه‌یرانی سه‌رمایه‌داریی په‌یوه‌سته به دابه‌زینی ڕێژه‌ی قازانجه‌وه، بۆ ئه‌م بیریاره له‌مڕۆدا ڕاست نییه چونكه سه‌رمایه‌داریی مۆنۆپۆڵی ڕێگره له‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی قازانج دابه‌زێت. به دهربڕینێكیتر، ماركس پێیوایه كه دابه‌زینی ڕێژه‌ی قازانج حه‌تمییه و سه‌رمایه‌داریش به ده‌رئه‌نجام تووشی قه‌یرانی ئابووریی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ سه‌میر سه‌رمایه‌داریی و ئابووریی ئه‌مڕۆیی به‌هۆی مۆنۆپۆڵهوه ده‌توانێت نه‌هێڵێت ڕێژه‌ی قازانج له سه‌نته‌ره‌كاندا دابه‌زێت كه به‌رهه‌مهێنانی چه‌وساندنه‌وه و سته‌م و وێرانكاریی زیاتریش ده‌رئه‌نجامێكی حه‌تمییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت. ئه‌وه‌شی ده‌بێته هۆی ئاسانكاریی له‌به‌رده‌م ئه‌م مۆنۆپۆڵهدا بریتین له ته‌كنه‌لۆژیا و كۆنتڕۆڵی دارایی و هێزی سه‌ربازی و به‌رهه‌مهێنانی میدیایی و ئایدۆلۆژی و ده‌ستڕاگه‌شتن به سه‌رچاوه‌ی سروشتیی له‌لایه‌ن وڵاته به‌ناو گهشهسهندووهكانهوه.
نایه‌كسانیی له ئاڵوگۆڕدا كه هه‌میشه له‌ناو مۆدێله‌كانی ئابوریی ئاڵوگۆڕدا بوونی هه‌بووه، له‌م قۆناغه‌دا ده‌گاته ترۆپكی خۆی و چه‌وساندنه‌وه و نایه‌كسانی جیهانی و سه‌راپاگیر به‌رهه‌مدێنێت. ماركسیش له كتێبی سه‌رمایه‌دا به‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌گات و ناوی ده‌نێت زیادهبههای موتڵه‌ق كه ڕێژه‌ی قازانج له‌به‌رامبه‌ر تێكڕای تێچووندا ده‌كرێت سه‌دان جار زیاتر بێت. ڕوونتر، ده‌كرێت بڕی تێچوونی كاڵایه‌ك ته‌نها 100 دۆلار بێت و قازانجه‌كه‌ی 1000 دۆلار بێت كه ئه‌مه بێ نموونه‌یه له پێشتردا. یان به‌و شێوه‌یه‌ی كه سه‌میر ده‌ڵێت سیستمه مۆنۆپۆڵییهكان چیتر له بازاڕه‌كاندا كێبڕكێ ناكرێن و ته‌نانه‌ت ده‌توانن قازانجی باڵا بخه‌نه‌وه. هه‌رچییه‌كیش له وڵاته‌كانی ژێر هێڵی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه پێده‌وترێت گه‌شه‌سه‌ندن به به‌راورد به وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو هێشتا هه‌ر له ژێر گهشهسهندنهوهیه به‌و مانایه‌ی كه ناتوانێت كێبڕكێی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو بكات. ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی وڵاتانی ناگه‌شه‌سه‌ندوو هه‌م درێژ خایه‌ن نییه و هه‌میش جارێكی‌تر له‌لایه‌ن وڵاته گهشهسهندووهكانهوه ده‌دزرێت و به شێوه‌یه‌كی گشتیی نابێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی لۆكاڵهكان وه‌كو ده‌یان وڵات كه به‌هۆی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌نگه‌كان و به‌ركه‌وتنیان به قه‌یرانه جیهانییه‌كانه‌وه، قه‌یرانه‌كانیان قووڵتر بووه‌ته‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
له‌گه‌ڵیشیدا، كرێی ده‌ست له وڵاته په‌راوێز و ناگهشهسهندوهكاندا به‌به‌راورد به وڵاته سه‌نته‌ره‌كان و گه‌شه‌سه‌ندووه‌كاندا زۆر نزمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرێی كار نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به بازاڕی جیهانییه‌وه و بزووتنه‌وه لۆكاڵی و ناوخۆییه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر داخوازییه‌كانیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی ده‌ست سهركوتدهكرێن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته لۆكاڵه‌كانه‌وه. كرێكارێكی وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو به هه‌مان توانا و لێهاتویی كرێكارێكی وڵاتێكی ناگه‌شه‌سه‌ندوو، زۆر زیاتر له كرێكارێكی وڵاتێكی ناگه‌شه‌سه‌ندوو كه‌متر وه‌رده‌گرێت هه‌رچه‌نده توانای به‌رهه‌مهێنه‌رێتی هه‌ردوو كرێكارهكهش وه‌ك یه‌ك بێت. ئه‌مه پییدهگوترێت نایه‌كسانیی له ئاڵوگۆڕی كرێی ده‌ستدا له ئاستی جیهانییداو هه‌روه‌ها ئه‌مه فێڵێكی ئاشكرایه كه نرخی كرێی ده‌ستی كرێكارێكی كورد له به‌رهه‌مهێنانی بۆ نموونه كاڵایه‌كی وه‌كو فه‌رش یان هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه‌دا چه‌ندینجار كه‌متره له‌و بڕه‌ی كرێكارێكی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی كارگه‌یه‌كی فه‌رش وه‌ریده‌گرێت. پاشان به‌رهه‌مه‌كه به تێچوونێكی كه‌مه‌وه ده‌گاته ده‌ستی ئه‌وروپی و ڕۆژئاواییه‌كان له كاتێكدا نرخی كاڵاكه هه‌ر به‌رزه و نزمی كرێكی ده‌ستی كرێكاره كورده‌كه و نزمی ده‌رهێنان و ده‌ستگه‌یشتن به كه‌ره‌سته خاوه‌كه زۆر نزمه. بۆیه هه‌ر جیهانیبوونێكی كاڵایی به‌هۆی نزمی كرێی ده‌ستی وڵاته ناگهشهسهندووهكان و نزمی كه‌ره‌سته‌ی خاوه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته گهشهسهندووهكاندایه، له كاتێكدا هه‌مان ئه‌م ئابوورییه مۆنۆپۆڵییه بێ ئابڕووانه یه‌كسانیی له كار و كرێدا ڕه‌تده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كرێكارانه‌شی كه له وڵاتانی ناگهشهسهندووهوه بۆ وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو كۆچیان كردووه كه كۆچكرنهكهش هه‌ر ده‌رئه‌نجامی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانه‌كانی سه‌رمایه‌داریی خۆین. پڕۆژه‌ی نیۆلیبرالیزمیش له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌ز و نێونهتهوهییهكانیانهوه تا دێت زیاتر و زیاتر چاویان بڕیوه‌ته وڵاتانی ناگه‌شه‌سه‌ندوو بۆ تاڵانكردنی سه‌رچاوه سروشییهكان و سودوه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌ی خاوی ئه‌م وڵاتانه و نزمی كرێی ده‌ستی كرێكارانیش.
ئه‌و ئهڵتهرناتیڤهشی سه‌میر ئه‌مین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م فۆرمه‌ی سه‌رمایه‌دارییدا ده‌یخاته‌ڕوو بریتییه له‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه و وڵاته په‌راوێزه‌كان خۆیان له ئابورییه مۆنۆپۆڵییه جیهانییه‌كان داببڕێنن و جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. میكانیزمی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه بایه‌خێكی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵی بده‌ن و به ڕاده‌ی پێویستییش بایه‌خ به ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك بده‌ن كه پێویسته بۆ گه‌شه‌ی كشتوكاڵی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا ببێته ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاتانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان ڕاگرن. ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامدا واده‌كات كه وڵاتانی ناگه‌شه‌سه‌ندوو زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی خۆیان و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌لایه‌تی بكه‌ن و به دووركه‌وتنه‌وه‌یان له پاشكۆیه‌تی بۆ وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان، ئه‌و وڵاتانه ته‌واو لاواز بكه‌ن و ئیتر قه‌یرانه‌كانیان لۆكاڵی بكه‌نه‌وه و بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كانی هه‌موو وڵاتانیش به‌تایبه‌تی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌رامبه‌ر به سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی تووندتر بكه‌ن. ئه‌مه ئومێدێكه به‌ستراوه‌ته‌وه به شۆڕشگێڕییبوونی وڵاته ناگهشسهندووهكانهوه پێش ئه‌وه‌ی ئومێدێك بێت به شۆڕشگێرییبوونی وڵاته پێشكهوتووهكانهوه، لانی كه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می لێدان له سه‌رمایه‌داریی مۆنۆپۆلی ئیمپریالی ئه‌وروپا سه‌نته‌ریی كه به‌ڕاده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئومێده‌كه‌ی ماركسه بۆ ڕه‌هه‌ندی شۆڕشگێریی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م نوسینه به‌شێك له به‌رهه‌مانی سه‌میر ئه‌مین خۆی و چه‌ندین وتاری دیكه‌ن كه له باره‌ی ئه‌و و تێزهكانیاوه نوسراون.