دیموكراسی هه‌ر له كۆنه‌وه بۆ ئێستا به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه بریتی بێت له حوكمێك له ده‌ستی گه‌ل و زۆرینه‌دا. بۆرژوازی و شوێنكه‌وتووانیشیان هه‌ر به‌وه ڕاهاتوون توتی ئاسا ئه‌م پێناسه‌یه بجوونه‌وه و بیڵێنه‌وه. ئه‌م پێناسه‌یه بۆ بۆرژوازی زۆر ئامانجدار و بهرژهوهندییخوازانهیه و ده‌شزانن بۆ ئه‌وه‌نده به دیقه‌ته‌وه هه‌میشه به‌و شێوه‌یه یان نزیك له‌و شێوه‌یه‌وه خه‌ریكی كۆلاژی دیموكراسیین و به حوكمی گه‌ل پێناسه‌ی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌ناو نغرۆبوونی له جه‌نگ و قه‌یرانه جیهانی و لۆكاڵییه‌كاندا جێگای سه‌رنجه و وه‌كو ڕێگاچاره ده‌بینرێت ئه‌و وه‌همه‌یه به دیموكراسی كه هه‌ندێك پێیانوایه ده‌توانێت خۆشبه‌ختی بهێنێت و وه‌كو ئه‌فسانه‌ی داره‌كه‌ی مو‌سا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. دیاره كه‌می ئاگایی سیاسی له‌لای خه‌ڵك به گشتی و له ههمهنكاتیشدا هه‌بوونی ئاگایی سیاسی سه‌باره‌ت به دیموكراسی له‌لای بۆرژوازی واده‌كات دیموكراسی وه‌كو چاره‌سه‌ر ببینرێت. نه‌بوونی دیموكراسی وه‌كو بوونی قه‌یرانه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت یان ده‌وترێت كه قه‌یران و كێشه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی دیموكراسییهوهیه. كه‌واته ئه‌وه‌ی هێشتا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ساده ئه‌نجامی بده‌ین جارێكی‌تر پێداچوونه‌وه‌یه به پێناسه‌ی دیموكراسیدا و پێناسه‌كردنه‌وه‌ی دیموكراسی به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی. ئایا به ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت دیموكراسی بریتییه له حوكمی گه‌ل پێناسه‌یه‌كی خه‌ڵه‌تێنه‌ر و گه‌مژانه نییه كاتێك ده‌بینین له هه‌موو دونیادا هه‌رچی بڕیاری ژیان و مه‌رگ و جه‌نگ و برسێتی و قات و قڕی و هتده به ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كه له ده‌سه‌ڵاتداران؟ ئایا ئه‌وه گه‌لی عێراق و كوردستانه بڕیار له ژیان و چاره‌نووسی خۆی ده‌دات یان ئه‌وه چه‌ند بنه‌ماڵه و حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زهه‌بین؟ ئایا هه‌ڵبژاردنێك كه كورتكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامانی گوێڕایه‌ڵی حیزب و چوار ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا خه‌ڵكی به‌ڕاستی داكۆكیكار له خه‌ڵك و دژه هه‌ژاری و جه‌نگ و قه‌یرانه‌كان ناتوانن ببن به ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی و هه‌ر چۆنێكیان بوێت ساخته‌كاری تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بیشیانه‌وێت هه‌ر ئه‌نجامی ناده‌ن، به‌چی مانایه‌ك یه‌كسانه به حوكمی گه‌ل و خه‌ڵك؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یه حاڵی دیموكراسی و به‌ڕاستی به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیی به حوكمی گه‌له‌وه نییه و بگره پێچهوانهكهشێتی، چۆن ده‌كرێیت ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه و بۆچی به‌دیلێكی تر دژی بوه‌ستینه‌وه؟ دیاره ئه‌مه حه‌قیقه‌تێك نییه به ته‌نیا ئێمه بیڵێین و بگره بۆرژوازه‌كان و ئه‌ڵقه له گوێكانیان ئه‌و ڕاستییه باشتر ده‌زانن و ده‌شزانن سودی هه‌بوونی دیموكراسی بۆ ئه‌وان چه‌نده پارێزه‌ری موڵك و سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه و چه‌نده‌ش دژ به ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه و چه‌ند سه‌ركوتكه‌رانه‌یه. كاتی خۆی ونستن چه‌رچڵ ده‌یگوت “كه‌س ناتوانێت پێیوابێت كه دیموكراسی پێرفێكته”، زۆرێك له بۆرژوازهكانیش به‌رده‌وام ده‌ڵێن “دیموكراسی باشی نێو خراپه‌كانه”. به‌ڵام ئایا هێشتا مه‌به‌ستی بۆرژوازی چییه له‌وه‌ی كه باشی نێو خراپه‌كانه؟ پێمان ناڵێت باشی دیموكراسی بۆ خه‌ڵكی چه‌وساوه و هه‌ژار و به‌ركه‌وته‌ی نه‌خۆشی و كاره‌ساته‌كانی جه‌نگ و قه‌یرانه‌كانی بۆرژوازی كامه‌یه و له كوێدایه؟ ئایا دوو ملیۆن منداڵی له‌قیت (زۆڵ به زمان و بۆچوونی ئه‌وان) كه له شه‌قامه‌كانی میسردا فرێدراون كێ لێی به‌رپرسه؟ دوانزه ملیۆن ئاواره‌ی سوری و دوو ملیۆن قوربانی جه‌نگی سوریا و نزیكه‌ی دوو ملیۆن قوربانی جه‌نگی ئیمپریالیی ئه‌مریكی له عێراق و ده‌یان ملیۆنی دیكه كێ لێی به‌رپرسه؟ ئایا ئه‌و هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر چینی كرێكاردا ده‌كرێت و ئه‌و سه‌ركوته‌ی ژن و منداڵ كێ لێیان به‌رپرسه؟
ڕێگاچاره ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بێڕه‌حمی و بهرژهوهندییخوازی دیموكراسی بۆرژوازییدا كه به ڕاستی حوكمه له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مینه‌وه به‌سه‌ر زۆرینه و گه‌لدا، له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوبوونی هێزی شۆڕشگێرانه‌ی پڕۆلیتاریا و چینی كاركهرهوه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و كۆتایی پێبهێنرێت. له جیاتی ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی خه‌ڵك كه حوكمی هه‌مووانه له‌ڕێگه‌ی به‌شداریی چالاكانه‌ی هه‌مووانه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی په‌یڕه‌وی لێبكرێت. به كورتی، به دیلی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی بۆ پارێزگاریكردن له خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بریتییه له دیموكراسی بۆرژوازی و بۆ چینی كرێكاریش بریتییه له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری.
بڕیار فەرەج
٧/٩/٢٠١٨