هه‌موومان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا بینه‌ر و بیسه‌ری خوێندكاران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بووین، ئه‌و هۆكارانه‌ی وایانكردووه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه دروست ببن هۆكاری تازه نین و ده‌مێكه كۆمه‌ڵگا و زانكۆش به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئه‌و جامه‌ی كه ده‌مێكه پڕبوه لێیڕژا و خوێندكاران بریاریاندا چیدی بێده‌نگ نه‌بن له ئاستیدا و هاتنه ده‌نگ.
ناتوانێت بێده‌نگ بێت و ئه‌مه ده‌بێته خاڵی ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی ، به‌ڵام گرنگه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ته‌نها له دابینكردنی پێداویستیه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كاندا كورت و به‌رته‌سك نه‌بنه‌وه و درێژه بكێشن تا ئاستی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان كه ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگاش وه‌ك نوێنه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له تاكیان سه‌ندۆته‌وه.
داخلیی كچان به گشتییی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ر له دروستبوونییه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی شكڵ و شێوه‌ی كامپێكی زۆره ملێی هه‌یه ئه‌وه‌نده شوێنی ژیانكردن و لانه‌یه‌كی ئارام و بێمه‌ترسیی نه‌بووه بۆ كچان و ژنان (به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیدیعای بۆ ده‌كرێت). ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆێندكارانی داخلیی كچانی زانكۆی سلێمانیی سه‌لمێنه‌ریی ئه‌م ڕاستییه‌یه.
كچانی داخلی سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و گه‌رمكه‌ره وه و ساردكه‌ره‌وه‌وه و نه‌بوونی پێداویستیه‌كانی پاككردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن ، به به‌رده‌وامیش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و ئیهانه‌ی چاودێرانی كامپهكهیاندان، هه‌موو جوڵه و هاتن و چونێكیان نیشانه‌یه‌كی پرسیاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ره و به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری چاوی دهسهڵاتێكدان كه خۆی به خاوه‌ن و سه‌رداریان ده‌زانێت له ژێر ناوی پارێزگاریلێكردندا. زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌م چاودێریكردنه تا ئاستی ماف به خۆدان له شكاندنی شكۆی كچان درێژده‌بێته‌وه و كاتێكیش كچان له‌م سوكایه‌تیكردن و شكاندنه دێنه ده‌نگ تۆمه‌تی ئه‌خلاقییان بۆ دروستده‌كرێت و هه‌وڵیی بێده‌نگكردنیان ده‌درێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كچانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌ڵگری هیچ به‌هایه‌ك نه‌بن و پێویستان به ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنهربێت فێریی به‌ها و ئاكاریان بكات یان باشتر بڵێین به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت. ده‌سه‌ڵات ئه‌م چاودێریكردنه‌ی داخلییهكان وه‌ك درێژكراوه‌ی ئه‌ركی خێزان له كچه‌كانیان نمایشده‌كات ، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی خێزان و كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ كچان و ژناندا هه‌مانه به‌ڵام هێشتان زۆر كه‌من ئه‌و خێزانانه‌ی به‌م ئاسته‌ی ده‌سه‌ڵات و زانكۆ و داخلییهكان سوكایه‌تی به كچانی خۆیان بكه‌ن و سه‌گیان وه‌ك پاسه‌وان بۆ ڕاگرن و له‌كاتی دره‌نگ كه‌وتندا تا دره‌نگانی شه‌و له‌ده‌ره‌وه ڕایانبگرن وه‌ك ئیهانهپێكردن، مه‌به‌ستمه بڵێم دۆخی كچان له داخلیهكاندا زۆر خراپتره له دۆخیان له خێزاندا. له‌كاتێكدا زانكۆ وه‌ك ناوه‌ندێكی مه‌عریفی ده‌بێت شوێنی كرانه‌وه و ئازادییه‌كی زیاتربێت بۆ كچانی ئه‌م كۆمه‌لگا پاوسالار و خێنكێنهرهی توانا و قودره‌تی ژنان .
خاڵێكی تر كه جێگای سه‌رنجه ڕوودانی ئه‌م ڕووداوانه‌یه له حه‌فته‌یه‌ك كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌ی توندووتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ته‌رخانكراوه، ئهمارهكانی تووندووتیژیش هه‌میشه ته‌نها ژماره‌ی ئه‌و كچ و ژنانه‌مان پێده‌ڵێن كه بوونه‌ته قوربانی و تووندووتیژیی جه‌سته‌ییان به‌رامبه‌ر كراوه و له كاتێكدا هیچ داتا و ئامارێك ناتوانێت تۆماری ئه‌و سهركوته و توندوتیژییهییانهمان پێبڵێت كه به‌رده‌وام و ڕۆژانه به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێن و له جێگه‌ی جه‌سته‌یان ئیراده‌یان ده‌كات به ئامانج بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی كۆمه‌ڵگای تێدایه.
ئه‌ركی هه‌مووانه و به‌تایبه‌تیش كچانی داخلیی كه نه‌ك بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌م سوكایه‌تی و ده‌ستدرێژیانه بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تیی و مرۆڤ بوونیان ده‌كرێن، به‌ڵكو ڕۆڵێكی گرنگیش ببینن له سه‌رپێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری به‌هێز و كاریگه‌ر بۆ ڕزگاركردنی خۆیان و كۆمه‌ڵگاش، له كێشه و موعاناته‌كانی خۆیانه‌وه د‌رك به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگاش بكه‌ن و له‌وه‌شه‌وه تێبگه‌ن كه كێشه‌كانیان دابڕاو نیه له كۆمه‌لگا و ئه‌و بارودۆخه سیاسیی و ئابوورییه‌ی كه ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م وه‌ك تۆڕێك بۆ مرۆڤی چنیوه، هه‌ر هه‌وڵێكی جوزئیش ده‌بێت له پێناو ڕیشه‌كێشكردنی پهلوپۆكانی ئه‌م سیسته‌مه لۆكاڵیی و جیهانیهشدا بێت.
دەشنێ نەریمان