Monthly Archives: كانونی یه‌كه‌م 2018



شیوەنگێڕەکان … دەشنێ نەریمان



شیوەنگێڕەکان دەشنێ نەریمان دیاردەیەکی باوی قەبیلە سەرەتاییەکانی مرۆڤ شیوەنگێڕانە بۆ قوربانیەکان، سەرکەوتووەکان لە کوشتارەکانیاندا سەری چەند دانە لەقوربانیەکان لە دوای سەرکەوتنیان لەگەڵ خۆیانا دەبەنەوە تا مەراسیمی شیوەنگێڕانیان بۆ بکەن …  بڕوانە درێژەی بابەت

زیاتر »

فەڕەنسا، لە لێواری قەیرانێکی شۆڕشگێرانەدا



وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد بارودۆخی سیاسی کۆمەلایەتی لە فەڕەنسا بە خێرایییەکی بێ وێنەوە ئەچیتە پیش، بۆ ماوەی کەمتر لە مانگێك بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان سەرتاپای وڵاتی بە ئاراستەی قەیرانێکی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانەدا بردووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕوانی ئەوە ئەکرێت کە ئەم بەربەستانە تێبپەڕێنرێن ، کێ بڕیار لەسەر ئەمە ئەدات؟لە ” مایەپوچی ئینتەرناسیۆنالی دووەمدا ” لینین ئەم بابەتەی کە پێشمەرجەکانی ئەنجامدانی شۆڕش ...

زیاتر »

ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سوودان، كڵپه‌یه‌كی نوێ



له‌ چوار شه‌مەی ڕابردووه‌وه‌، زۆرێک له‌ شاره‌کانی سوودان بوونه‌تە شانۆی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی سوودانییه‌کان، تا ئه‌وه‌ی که‌ پایته‌ختی وڵاته‌که‌ “خه‌رتووم”یشی گرته‌وه‌. ده‌ستپێکی ناڕه‌زایه‌تییه‌ هه‌نووکه‌ییه‌کان له‌ شاری ئه‌تباره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی باکوری سوودانه‌وه‌ بوو له‌لایه‌ن‌ دانیشتووانی شاره‌که‌ و خوێندکارانی خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌کانه‌وه‌ به‌هۆی دووقاتبوونه‌وه‌ی نرخی خواردنی به‌یانیان و سێ قاتبوونه‌وه‌ی نرخی نان بۆ سێ جونه‌ی، که‌ له‌لایه‌ن نانه‌واخانه‌کانه‌وه‌‌ ئه‌و نرخه‌ ڕاگەیەنرا‌‌گۆڕه‌پانی جاکسۆن له‌ پایته‌خت ...

زیاتر »

پەراوێزێک بۆ هێلەک زەردەکان/هاوارمحەمەد



لەسەروەختى خۆپیشاندانەکانى فەرەنسادا پۆستێکى کورتم لەسەر واڵى فیسبووکەکەم بڵاوکردەوە بە ناونیشانى “هێلەک زەردەکان”. هاوڕێم “کارزان عەزیز” لە کۆمێنتێکدا سەرنجى خۆى لەسەر نووسینەکەم دەربڕى و دواتریش لە وتارێکدا خوێندنەوەیەکى ڕەخنەیى بۆ پۆستەکەى من و دوو نووسینى دیکە کرد کە هى هەردوو نووسەر “کامەران مەنتک” و “مەریوان وریا قانع” بوون. بێگومان لاى خۆمەوە دەستخۆشى لەو هاوڕییەم ئەکەم و ئەمە بە دەروازەیەک دەبینم ...

زیاتر »

هێلەک زەردەکان، چۆن حکومەت ئەڕوخێنیت؟



وەرگێڕانی کامەران ئەحمەدئەم بابەتە لەسەر بزووتنەوەی هێلەک زەردەکانی فەڕەنسا لە ٣٠ نۆڤەمبەردا نوسراوە، بزووتنەوەکە خێراتر هەنگاوی ناوەو چووە پێشەوە، لە ٤ ی دیسەمبەردا سەرباری دانپیانانی حکومەتی ماکرۆن بۆ پاشگەزبوونەوەی لە چوونەسەری باجی سوتەمەنی هێشتا نەیتوانیوە کۆتایی بەم بزووتنەوەیە بهێنێت!شەممەی ڕابردوو شاهیدی بەفراوانی وشەپۆلی گەورەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە زۆرێک لە شارەکانی فەرەنسادا بووینلە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەری رابردووەوە تاکو ئێستا بە ...

زیاتر »

گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراو بەڵێنێکی پێش هەڵبژاردن بوو



بەڵێنەکانی پارتە کوردییەکان و دروشمە ڕەنگاو ڕەنگەکانیان لە ڕێی حکومەتەکەیان، هەر وەک بەڵێنەکانی بیست و شەش ساڵی ڕابردویان، هێندە زۆری نەخایاند لە دوای بانگەوازی هەڵبژاردنەکانیان و بون بە تۆز و چون بە ئاسماندا. سەبارەت بە موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران و کارمەند و کرێکارانی دەوڵەتی، ڕێباز حەملانی وەزیری دارایی ڕایگەیاند : ” مووچەی مانگی ١٠ ، ١١، ١٢ پاشەکەوت ناکرێت و ئەو ...

زیاتر »

بزووتنەوەى “هێلەگ زەردەكان” و چەند وانەیەك / پێشڕەو محەمەد



دەروازە تارمایی كارەساتی كەش و هەوا باڵی بەسەر سەرجەمی مرۆڤایەتیدا كێشاوە. دوایین پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ دامركاندنەوەى بزووتنەوەى هێلەگ زەردەكان، كۆتاییهێنان بووبە ڕێككەوتننامەى كەش و هەوا و ژینگە لە پاریس. حكومەتە سەرمایەدارییەكانیش هەمیشە لە ڕێگای بەڵێنی ڕیفۆرمەوە، ویستوویانە هەم درێژە بە بەرهەمهێنانی زیاتری دوانئۆكسیدی كاربۆن بدەن و هەمیش بۆ ماوەیەك سەرنجی جەماوەر و میدیاكان لەسەر پرسەكە دووربخەنەوە. تا كار گەیشتۆتە ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ سێ نوسین ده‌رباره‌ی فه‌ڕه‌نسا و بزووتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان/ کارزان عزیز



(كامه‌ران مه‌نتیك و مه‌ریوان وریا قانع و هاوار محمد) تێبینی/ لینكی هه‌ر سێ نوسینه‌كه‌ له‌ خواره‌وه‌دا هاتووه‌ یه‌كه‌م: ده‌رباره‌ی نوسینه‌كه‌ی كامه‌ران مه‌نتیك به‌ ناونیشانی (به‌هاری عه‌ره‌بی و پایزی ئه‌وروپی)وه‌ك له‌ ناونیشانه‌كه‌دا تێبینی ده‌كرێت، نووسه‌ر ڕه‌شبینه‌ به‌وه‌ی له ئێستادا له‌‌ فه‌ڕه‌نسا ڕووده‌دات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی له‌ “پایز” ئومێد و گه‌شبینی بێت كه‌ پێموانییه‌ نووسه‌ر لێم ببورێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مانایه‌ی بده‌مه‌ پاڵ. ...

زیاتر »

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان هۆڵەنداشی گرتەوە



بۆ پشتگیری وهاوپشتی دەربڕین لە خواست و دواکارییەکانی کرێکاران و جەماوەری ناڕازی فەرەنسا و دژایەتیکردنی سیاسەتەکانی مارک ڕووتە لە چەند شاری گەورەی هۆڵەنداش ئەمستەردام، ڕۆتەردام ، دەنهاخ و ماستریخت ڕێپێوان و خۆپیشاندان بەڕێوە چوو. خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی گوڵی سپی و زەرد و بە دروشمی ” ئەبێت دادپەروەرانەتر بێت” ، ” با پێکەوە خەبات بکەین بۆ باشترکردنی ژیانی نەوەکانمان لە داهاتوو” ...

زیاتر »

دەوڵەت کوشتومی



ئەمڕۆ بە نوسینی دروشمی ( دەوڵەت کوشتمی ) و سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل لە لایەن شۆفێرانی فریاکەوتنی تەندروستی (ئیسعافەکان) بەردەوام بوو قەرەباڵغیەکی زۆر دروستبوو لە ناوەندی شار و وەستانی هاتوچۆ. ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی لە هەفتەی داهاتودا لە لایەن سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی نەقابەی جوتیاران ” کریستیان لامبیر” و ووتی بەمزوانە دێینە سەرشەقامەکان و ئەڵێین: بووەستن لە لێدانی جوتیاران، ” وائەکەین حکومەت پابەندبێت بە ...

زیاتر »