خوێندكاران گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خوێندنگا و په‌یمانگا و زانكۆكان. وانه‌كانی ئه‌مساڵیش ده‌ستیان پێكردووه، به‌ڵام كه‌موكورتییه‌كان چه‌ندین جار زیادیانكردووه. به هه‌ردوو كه‌رته‌وه، حكومی و تایبه‌ت، كێشه‌كانی ناوه‌نده‌كان هێنده زۆرن، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه خوێندكاران ڕێگای دیكه بگرنه‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه‌كانیان. حكومه‌ت له عێراق و كوردستانیش له‌به‌ر كێشه ئابوری و سیاسییه‌كانی خۆیان به ڕاده‌یه‌كی زۆر داواكارییه‌كانی خوێندكارانیان پشتگوێخستووه. پێداویستی و كێشه‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن خوێندكاران خۆیانه‌وه ده‌ستنیشان بكرێن، بۆیه ئه‌ركی ئه‌م نوسینه ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌موكورتییانه نییه.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌سته به خودی خوێندكاران خۆیانه‌وه نه‌ك حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت چونكه ئه‌وان خۆیان نغرۆ بوون له‌ناو قه‌یرانه‌كانی خۆیاندا. ئه‌وه‌ی پێویسته خویندكاران بیكه‌ن دروستكردنی ڕێكخراوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا و هه‌روه‌ها دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ناوه‌نده‌كاندا له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره ههڵبژێردراوهكانیانهوه.
وه‌ك ئاگادارین بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی خه‌بات و به‌ره‌نگارییان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ڕۆڵه‌ی خوێندكاران له ئێستادا لاوازه. خوێندكاران پێویستیان به دروستكردنی رێكخراوی به‌هێز و شۆڕشگێڕیی خۆیان هه‌یه نه‌ك كه‌سانی دیكه نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن. یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م ڕێكخراوبوونه هه‌بوونی ڕێكخراوی حیزبییه له‌ناو ئه‌و ناوه‌ندانه‌دا كه ناهێڵێت خوێندكاران به داواكارییه‌كانی خۆیان بگه‌ن چونكه ئه‌وان هێنده‌ی نوێنه‌رانی حیزبن، هێنده نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خوێندكاران نه‌بوون. نموونه‌ی خیانه‌ت و پاشقول لێدان و كۆتاییهێنان به مانگرتنه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه خوێندكارییه حیزبییه‌كانه‌وه گه‌لێك زۆر بوون. یان ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تیكردنی خوێندكارانیان كورتكردووه‌ته‌وه بۆ سازكردنی ئاهه‌نگ و سه‌فره و هیچی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نوێنه‌ره حیزبییانه‌ی خوێنكاران زۆر كات به ئاڕاسته‌ی حیزب و عه‌قڵییه‌تی حیزب‌دا ده‌جوڵێن و هه‌نگاو ده‌نێن و زۆریشن ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ده‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌میان چهوركراوه به پاره و دامه‌زراندن و پێدانی پۆست یان دانانی كورسی ماسته‌ر و دكتۆرا بۆیان.
ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ریشدا زیانی پێگه‌یشتووه زۆرینه‌ی زۆری خوێندكاران و داواكارییه‌كانیان بووه. بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه خوێندكاران به جدی بیر له خۆڕێكخراوكردنی خۆیان بكه‌نه‌وه و له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئاشكرا‌و و گشتییه‌وه نوێنه‌رانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای پاكێتی و ڕاستگۆیه‌تی و مهبدهئیبوون و قوربانیداندا نه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی په‌یوه‌ست به داواكارییه‌كانیان هه‌ڵبژێرن.
ڕاسته له ئێستادا زۆرێك له ناوه‌نده‌كان نوێنه‌رانی خۆیانیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام فۆرمی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیكردنه و ئه‌و داواكارییانه‌ی كه نوێنه‌ره‌كان هه‌یانه ده‌بێت به ته‌واوی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داواكاری و داخوازییه‌كانی سه‌رجه‌م خوێندكاران بێت. وه خوێندكارانیش پێویسته مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت لێپرسینه‌وه له نوێنه‌ره‌كانی خۆیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به باشی نوێنه‌رایه‌تییان نه‌كه‌ن. نوێنه‌رایه‌تیكردن بریتییه له نوێنه‌رایه‌تیكردنی خوێندكاران و هاوڕێ و هاوپیشهكان نه‌ك حیزب و بێدهنگیكردن له داواكارییه‌كان، به كورتی، نوێنه‌رایه‌تیكردن واتا قوربانیدان.
پشتیوان محمد
١٦/١١/٢٠٠١٨