دەوڵەت کوشتومی

ئەمڕۆ بە نوسینی دروشمی ( دەوڵەت کوشتمی ) و سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل لە لایەن شۆفێرانی فریاکەوتنی تەندروستی (ئیسعافەکان) بەردەوام بوو قەرەباڵغیەکی زۆر دروستبوو لە ناوەندی شار و وەستانی هاتوچۆ. ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی لە هەفتەی داهاتودا لە لایەن سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی نەقابەی جوتیاران ” کریستیان لامبیر” و ووتی بەمزوانە دێینە سەرشەقامەکان و ئەڵێین: بووەستن لە لێدانی جوتیاران، ” وائەکەین حکومەت پابەندبێت بە بەڵێنەکانی دەربارەی یاسای خواردەمەنی … دواتر پەیوەستبونی خوێندکارانی دوا ناوەندی بە ناڕەزایەتییەکانەوە

پاشەکشەی کاتی دەوڵەت
دوای بەردەومبوونی جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان ڕێکخەرانی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا گفتوگۆیان لە گەڵ دەوڵەت ڕەتکردەوە بەهۆکاری ئاسایشی . ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەیانکرد کە هەندێ لەبەشداربوان پێی هەڵئەسن. شۆفێرانی فریاکەوتنی تەندروستی ” شۆفێرانی ئیسعافەکان” و خوێندکارانی دواناوەندییەکان لە پاریسی پایتەخت پەیوەستبوون بە ناڕەزایەتییەکانەوە. وەفدێکی بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان کە وا چاوەڕوان ئەکرا گفتوگۆ بکەن لەگەڵ سەرۆک وەزیران ئیدوارد فیلیپ بە هۆکاری ئەمنی بەیەک ناگەن.

ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکان “تیری بول فالێت” ئەڵێت: ئیدانەی هەندێ لە خۆپیشاندەر ئەکەم کە دەست ئەبەن بۆ توندوتیژی و بە تەواوەتی لەگەڵ توندوتیژییە بێ پاسا و ناپێویستەکانی سەر شانیلزییە نیم..ئەوانە هەڵگیرسێنەرە توندوتیژکارە پیشەییەکانن.. ئەوانە کەسانێکن تەنها جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان ئیستیغلال ئەکەن…من ئیدانەی ئەو کارانە ئەکەم و بە داخەوەم..ئەمەوێ جەخت لەوە بکەمەوە کە دەزگای ئاسایش زۆر لە وکارانەی بە جێهێشت کە دەبوو بیانکردایە..

هەڵپەساردنی یاسای باجی سەرسوتەمەنی
سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئیدوارد فلیپ ئەمڕۆ سێشەممە ٤/١١/٢٠١٨ ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارەی دەربارەی زیادکردنی باجی سەر سوتەمەنی هەڵئەپەسێرێت بۆ ماوەی شەش مانگ.
ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆک وەزیران پاشەکشەیەک بوو لە بەردەم جوڵانەوەی هێلەک زەردەکان .

فلیپ لە ڕاگەیاندنێکی تەلەفیزیۆنیدا ووتی ” باج شایستەی ئەوە نییە کە یەکێتی گەل بخاتە بەر مەترسی ” دواتر ووتی تووڕەبوونی شەقام ” هەڵقوڵاوی هەستکردنێکی قوڵە بە چەوساندنەوە” : بێتوانایی لە دابینکردنی ژیانێک بە کەرامەت لەو کارەی کە مرۆڤ ئەنجامی ئەدات “. وە ڕایگەیاند کە حکومەت بڕیاریدا نرخی کارەبا و گاز تا زستانی داهاتوو زیاد نەکات.
لە هەمانکاتیشدا بە توندی جەختیکردەوە کە لە داهاتودا ڕاگەیاندن بۆ ناڕەزایەتییەکان پێشوەخت وەربگیرێت و بە ” هێمنانە ناڕەزایەتییەکان بەڕێوە ببرێت” و ” ئێستا کاتی گفتوگۆیە، ومن دڵنیام ئەتوانیین بگەینە چارەسەر”، هەروەها هەڕەشەیکرد بە سزادانی ئەوانەی کە تێوەگلاون بەو کارە توندوتیژانەوە کە فەرانسا بەخۆیەوە بینی .

 

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە. تکایە سەرجەم خانەکان پڕ بکەرەوە *

*